۱۳۹۱ فروردین ۲۶, شنبه

دوایین شانسی ئێران بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی ناوەکیەکەی


 چیا کورستانی

ئەمڕۆ دوای پازدە مانگ خولێکی دیکە لە وتوویژی  ئەندانانی گرووپی پێنج کۆ یەک (١+٥)لەگەڵ نوێنەرانی ئێرانی لە ئەستەمبوڵ دەستی پێ کرد، ئەوە لە کاتێک دایە کە چەندین مانگ لە وە پێش گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر توندتر لە جاران بوونەتەوە و ئەگەری هێرشی سەربازیش بۆسەر ئێران زۆر زیادی کردوە.
ئەمریکا هەر لەم ماوەیەدا ناوێکی گەورەی دیکەی فرۆکە هەڵگری لە کەنداوی فارس دا جێگیر کردوە، ئەوە لە کاتێک دا بوو کە دوای هەڕەشەی بەستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەو ئەمریکا ناوێکی دیکەشی بۆ ئەو کەنداوە بەڕێ کرد و بە  بێ کێشە لە گەرووی هورمزیش دا تێپەر بوو.

۱۳۹۱ فروردین ۲۱, دوشنبه

مافی مرۆڤی ئیسلامی


    و. چیا عەبدوڵڵاپوور

مافی مرۆڤ بەرهەمی مۆدێرنیتەیە، نەک یەهودیەت، مەسیحیەت، ئیسلام ، ئاینەكانی هیندی ‌و چینی ‌و ئافریقایی ‌و ئەمریكایی ‌و  وتەی یونانیەكان، میسریەكان، ئێرانیەكان، رۆمیەكان، پینی ‌و هیندیە كۆنەكان چەمكێكی هاوواتایان لەگەڵ مافی مرۆڤ نەخستۆتە روو.
وتنی ئەو راستیە مێژووییە لۆمە كردنی هیچ دین ‌و فەرهەنگێك نیە، هەر بەو شێوەیە كە لە كتێبە پیرۆزەكان ‌و نوسراوە كۆنەكانی ناوەندە كلتووریە جۆراوجۆرەكاندا هیچی لە گەڕانی زەوی بە دەوری خۆر، تێدا نیە شتێك لە بەرزی ‌و گرینگی ئەوان كەم ناكاتەوە. هەر دین ‌و مەزهەبێك كە بتوانێ‌ نمونە بێنێتەوە كە چ پشنیارێكی  كردووە بۆ رێز گرتن لە مرۆڤ ‌و ئازادیەكانی، دەتوانێ‌ رێزێكی زۆرتر بە نیسبەت خۆیەوە بوروژێنێت، بەڵام شوێنكەوتوانی زێدەرۆیی دەكەن ئەگەرخوازیاری ئەوە بن كە رێبازی ئەوان بە روونی  هەمان رێبازی مافی مرۆڤ بووە. پێدا هەڵگوتن بە ئازادی ‌و رێز گرتن لە مرۆڤ خۆی لە خۆیدا هەبوونی باوەر بە مافەكانی مرۆڤ نیە. باوەڕ هەبوون بە مافی مرۆڤ واتە باوەر هەبوون بە پێویستی سیستمی سیاسی ‌و كۆمەڵگایەكی دێموكڕاتیك ‌و هەبوونی قانوونێكی پتەوی بەڕێوەبەری (كردەی) كە پشتیوانی بكات كە دەستەبەر كردنی ئازادیە هیزریەكان. جیاوازی دانانی رەگەزی،  نەتەوە، زمان، ئایین، ئەشكەنجە لە ژێر هەر ناوێك دا‌و بە هەر بیانویەك بێ‌ یاساغ بكەن. دێموكراسی  دیاردەیەكی مۆدێرنە، ئەو دیاردەیە بەو ڕادەیە مۆدێرنە كە فیزیای مۆدێرن، مۆدێرنە.

۱۳۹۱ فروردین ۱۷, پنجشنبه

حیزبەکان و هەڵبژاردن لە ئێراندا


ئامادە کردن و وەرگێڕان: چیا کوردستانی
حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت. هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێراندا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا و حیزبەکان "بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی" ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: "حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسی‌و سینفی یەکان یان کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن. بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.

۱۳۹۱ فروردین ۱, سه‌شنبه

نەورۆز و ساڵێ نوێتان پیرۆز بێت

بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازەو نەورۆز گەرمترین پیرۆزبایی دەکەم لە هەموو ئەو خەڵک و نەتەوانەی کە نەورۆزیان هەیە بە تایبەت گەڵی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هیوادارم کە ساڵی نوێ و نەورۆز ساڵێ ئاشتی  و ئازادی بێ بۆ هەموو جیهان بە تایبەت گەڵی کورد.
هیوادارم کە ئێمەی مرۆڤیش وەک نەورۆز و ساڵ تازە خۆمان و بیرو هزرمان نوێ بکەینەوە بە دڵێکی پاک بێگەرد بچێنە ناو ساڵ تازەوە و بەرگی رق و قین بوغز و غەرەز لەخۆمان دابماڵێن. بەرگی یەکتر قبووڵ کردن و خۆشەویستی و لێبوردەیی لەبەر بکەین وەک چۆن سرووشت بە هاتنی بەهار بەرگی سەرما و شەختە لە خۆی دادەماڵێ و بەرگی جوانی و شادی لەبەر دەکات.
بەو هیوایە
هەر پیرۆز نەورۆز و ساڵی نوێی هەتاوی١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ ی کوردی

۱۳۹۰ اسفند ۲۷, شنبه

هەلەبجە، هەموو ساڵێ بە تەنیا یادت دەکەم

 بەرەو پیری بەهارەوە چوون بۆ ئێمەی کورد هەم ناخۆشە و هەم خۆشە چوونکە لە کاتێک لە بەهار و نەورۆز نزیک دەبینەوە ئەوا ئەوا یادی شەهید بوونی هەڵەبجە خۆشیەکانمان لەبیر دەباتەوە، ئەو جینایەتە کە دڵی هەر مرۆڤێک دەهەژێنێ ئەوا دڵی ئێمەی کورد زۆر زۆرتر دەهەژێنێ و خۆشی بەهار و نەورۆزمان لەبیر دەباتەوە، هەلەبجە ئەو شارە بوو کە لە کاتی شەری ئێران و ئێراق دا بە بیانووی بوونی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران  لە لایەن ریژیمی سەدام حوسێن کیمیاباران کراو لە ماوەی چەند خۆلەک دا ٥ هەزار کەسیان لەو شارە شەهید کرد.

۱۳۹۰ اسفند ۲۰, شنبه

نەسرین حەداد: "خەبات بۆ وەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکان و خەباتی ژنان بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان شتێکی جیا نەکراوە لە یەکترن و پێوەندیان بەیەکەوە هەیە "

خۆرنیوزـ چیا کوردستانی:  خەباتی ژنانی کورد لە نێوان خەبات بۆ مافی نەتەوایەتی و مافی خۆیان

ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەسەر دەمی کۆماری کوردستان دا چالاکیان کردوە بۆ مافەکانیان بەڵام بە هۆی دۆخی دواکەوتووی ئەو سەردەمی کوردستان نەتوانرا بەشێوەیەکی باش ژنان بەشدار بکەن و بە دوای رووخانی کۆماری کوردستانیش خەباتی ژنان کۆتایی پێ هات و دوای شۆرشی گەڵانی ئێرانیش ژنانی کوردستان چالاکیان لە ناو حیزبەکان دا دەست پێ کرد، بەڵام ئەوی جێگای سەرنجە کە خەباتی ژنان بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان لە نێو خەباتی نەتەوەی ون بووە و دەتوانرێ کە بڵێین پەراوێزیش خراوە و ژنان لەو رێکخراوانەدا هەوڵیان داوە کە زیاتر گرینگی بە خەباتی گشتی بدەن و لەو نێوەش دا ئەگەر هەلیان بۆ رەخسابێ ئەوا پرسی مەفەکانی خۆیان هێناوەتە بەرباس. و بەگشتی پرسی ژنیان بە لاوەکی چاو لێ کردووە و گرنگیان بە پرسی نەتەوەیی داوە و وایان داناوە کە وەدی هاتنی مافە نەتەوەیەکان مافەکانی ژنانیش تێدا دەستەبەر دەبن.

۱۳۹۰ اسفند ۱۷, چهارشنبه

٨ی مارس رۆژی ژن پیرۆز بێت

٨ مارس رۆژی ژن، رۆژی ژیان، رۆژی ئازار، ئازارێک کە هەموو ئێمە بۆ چاوهەڵێنانمان بە دنیا لە ژنمان دا پێک هێنا کاتێک لە دایک بوویین. رۆژی باوەش و سۆز، سۆزێک کە بە لە دایک بوونی هەر یەک لە ئێمە لێی بەهرەمەند بوویین.
بە بڕوای من ئەگەر بمانهەوێ کۆمەڵگاکەمان پێش بکەوێ دەبێ ژن ئازاد بێت و هەست بە ئازادی بکات بەشدار بێت لە لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا چونکە هەموو مرۆڤەکان لە لایەن ژنانەوە پەروەدە دەکرێن لانی کەم لە قۆناغی لەدایک بوون دا تاکوو دەگاتە قۆناغی خوێندن هەرچەند ئەو دەورانە لە کۆمەڵگای ئێمە دا زۆر زیاترە. جا بۆیە منداڵێک لە لایەن ژنێک یان دایکێک پەروەردە بکرێت کە هەست بە چاوەساوەیی بکات و خوێندەواری نەبێت ئاوا بە رادەیەکی زۆر ناتوانێ منداڵێکی ئازاد و  سەربەخۆ بێت و باوەڕی بە خۆی و تواناکانی هەبێت.
لە  رۆژی هەشت مارس دا داوا لە کچان و ژنانی وڵاتەکەم دەکەم کە هەوڵ بدەن لە پێناو وەدیهێنانی یەکسانی و مافی وەک یەک لە گەڵ پیاوان و لەو پێناوەدا نەترسانە بێنە مەیدان و بۆ ئەوە چاو لەدەستی پیاوان نەبن.
هەمدیسان داوا لە ژنان دەکەم کە لە جیاتی خۆ خەریک کردن بە کارە لاوەکیەکان هەوڵ بدەن گرینگی بە کارە سەرەکیەکان بدەن وەک بەشداری سیاسی.
پیرۆز بیت رۆژی ژنان

٨ مارس روز زن مبارک باد

٨ مارس روز زن، روز زندگی، روز درد، دردی کە همە ما قبل از چشم گشودن بە دنیا در زن بی وجود آوردیم وقتی کە بە دنیا آمدیم، روز آغوش و محبت، محبتی کە با بە دنیا آمدن هر کدوم ما ازش بهرە بردیم کە مادرانمان بۆ ما بخشیدند.
 بە نظر من اگە بخواهیم جامعەمان پیشرفت کند باید زن ئازاد باشد و احساس کند کە آزاد است، پیشرفت جامعە وابەستە بە آزادی زن است، در جامعەی کە زن ازاد نباشد ان جامعە نیمی از تواناییهای خود را برای پیشرفت جامعە از دست می دهد و بخش دیگر جامعە بە دلیل فشار زیاد کارها نمیتواند بە اندازە کافی و و در شرایطی آرام زندگی کند.
در روز هشت مارس از دختران و زنان ملتم تقاضا میکنم کە تلاش کنند برای تحقق برابری و حقوق برابر با مردان بی باکانە بە میدان بیایند و در این راستا چشم براه مردان نباشند.

رۆز زن مبارک باد

۱۳۹۰ اسفند ۱۳, شنبه

کەریم فەرخەپوور باس لە گرفتەکانی بەردەم یەکبوونی دیموکراتەکان دەکات

کەریم فەرخە پوور چالاکی سیاسی و ئەندامی کەمپەینی ئاشتی کە ساڵانێكی زۆر لە رێزی حیزبی دێموکرات دابووە و ئێستا لە وڵاتی فینلاند دەژی سەبارەت بە کەمپەینی ئاشتی و چالاکیەکانیان بۆ خۆرنیوز دوا.


دیمانە: چیا کوردستانی



سەرەنجێک لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ''شێرناخ''

چیا کوردستانی

کوردستان جوگرافیایەکە کە لە سەدەی شازدەهەمەوە دابەش کراوە و ئەو جوگرافیایە بەسەر چوار وڵات ئێران، تورکیە، ئێراق و سوریەدا دابەش کراوە و چەندین سەدەیە خەڵکی ئەم جوگرافیایە لە پێناو وەدەست هێنانی مافی نەتەوەیی خەبات دەکەن بەڵام، جیا لە باشووری کوردستان بەشەکانی دیکە هەر لە ژێر داگیرکاری دان. بەشی هەرە زۆری ئەو جوگرافیایە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیە دایە.