ئیبراهیم ئەحمەد
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا لە پێش موسوڵمانێتی دا لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ کە کوردم و کوردستانیم