۱۳۹۳ مرداد ۲۱, سه‌شنبه

بڵێی ئەوە پڵانی تورکیە و ئێران نەبێت؟

روداوەکانی دوای گیرانی موسل لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئیراقەوە و چوونی پێشەرگە بۆ بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی دەرەوەی هەریمی کوردستان و بەهێزبوونی ئەگەری دابەش بوونی ئێراق و سەربەخۆ بوونی هەریمی کوردستان، کە لە لایەن سەرۆکی هەریمی کوردستان ''مەسعود بارزانی'' بانگەشەی بۆ دەکرا و هەروەها دەنگدانەوەی ئەو ڕووداوانە بە گشتی و بەتایبەتی پرسی سەربەخۆیی هەریمی کوردستان لە ناو ڕاگەیاندنە ناودارەکانی جیهاندا لەگەڵ هەڵوێستی دژایەتی حکومەتی ناوەندی بەغدا و هەروەها دژایەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ سەربەخۆیی هەریمی کوردستان بەڕەو روو بۆوە.
هەر لەو کاتەدا کە ئەو باسە گەرمە لە ناو میدیای جیهانی و پرسی رۆژی جیهاندا شەڕی ئیسرائیل و حەماس دروست ببێ کە لەگەڵ ئەوەی دا بە هۆی کێشەی سوریاوە حماس پێوەندیەکانی لەگەڵ ئێران هەندێ ساردیان تێ کەوتبوو، بەڵام ئێران بایی ئەوەندەی دەست دەڕوات کە لە ناو حەماس دا کەسانێک هانبدات کەوا لەو کاتەدا چەند موشەک لە ئیسرائیل بگرن و بەو شێوەیەش شەڕی ئیسرائیل و حەماس دروست بکەن و سەرەنجی جیهانی بۆ ڕابکێشن و پرسی کوردستان بۆ ماوەیەک لە بیری میدیای جیهانی بەڕنەوە کە لەو کارەشیاندا سەرکەوتوو بوون ئەگەرچی بە نرخی گیان لەدەست دانی دەیان هاوڵاتی ئاسایی فەلەستینی بوو.
بە دوای راگیرانی شەڕی ئیسرائیل و حەماسیش گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق لە روداوێکی چاوەروان نەکراودا هێڕشیان کردنە سەر ناوچەکانی هەریمی کوردستان و بەشێک لە شار و ناوچەکانی کوردستانیان داگیر کردو بەرەی شەڕیان لە هەمبەر عەرەبە شیعەکان گواستەوە بۆ کوردستان و تاکوو هەنووکەش هەر بەردەوامە.
هەر لەو ماوەیەدا و بە سەرەنج دا بە سەردانی ''حەسەن روحانی'' بۆ تورکیەو چاو پێکەوتنی لەگەڵ ''عەبدوڵڵا گول'' ئەوە پرسیار دروست دەکات کە بڵێی کە تورکیە وەک وڵاتێک کە پشتیوانی لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و سوننە دەکات و ئێرانیش کە ئاڵاهەڵگری شیعە مەزهەبەکانە و پشکی شێری بەر دەکەوێ لە دروست کردنی کێشەکانی ئەو ناوچەیە بەگشتی (وەک هەمیشە کە لە مێژوودا سەڵمێندراوە کە ئەو دەوڵەتانەی کە بەشێک لە خاکی کوردستانی بەسەر دا دابەش بووە لە سەر پرسی کورد هەموو ناکۆکیەکانی خۆیان ئەگەر بۆ کاتیش بووبێ وەڵا ناوەو هەمیشە هاو بۆچوون بوون و بە دژی کوردان پڵانیان دارشتووە چونکە ئەوان زۆر بەشتر لە ئێمە دەزانن کە سەرکەوتنی هەر بەشێکی کوردستان کاریگەری راستەخۆی لەسەر هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان دەبێت) ئەو جارەش ئەو پرس و کێشە هاوبەشە واتە کێشە کورد (کە ئێران بە ئاشکرایی ڕایگەیاند کە دژی سەربەخۆیی باشووری کوردستانە و تورکیەش وێناچێ لەگەڵ سەربەخۆیی هەریمی کوردستانێکی بەهێز بێت) لە یەکی نزیک نەکردبنەوە و رێکەوتنیان لەسەر نەکردبێت؟
ئەگەرێکی ئاوا هیچ بە دوور نازانم؟
بەم شێوەیە هەریمی کوردستان بە هۆی خەریک بوونی بە شەڕەوە لە گەڵ تیرۆریستان لە داهاتویەکی نیزیک دا ناتوانێ ریفراندۆم بکات بۆ گەڕانەوەی ناوچەی کوردستانیەکانی دەرەوەی هەریم و لە کۆتاییدا ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر