۱۳۹۳ آبان ۲۴, شنبه

ڕۆژی باوک "Isän päivä" لە فینلاند

هەموو ساڵێ ڕۆژی ٩ی مانگی ١١ لە فینلاندو وڵاتانی دیکە وەک سوید و ستۆنیا و نۆروێژ وەک رۆژی باوک جەژن دەگرن، رۆژی باوک لە ساڵی ١٩٧٠  لە فینلاند وەک جەنژنێکی گرینگ داندرا کە گۆڕانکاری لە بنەماڵەی فینلاندیەکاندا هاتە کایەوە بەوەی کە  دایکی بنەماڵە چوو بۆ سەر کار و هەروەها باوکانیش ویستیان لە ماڵەوە لەگەڵ منداڵەکانیان بەیەکەوە بن و ئاگاداریان لێ بکەن و پێیان ڕابگەن. پێشتر ئەرکی و کاری باوک ئەوە بوو کە پارە بێنێتەوە بۆ ماڵەوە.

منیش وەک تازە باوکێک کە کچەکەم ماوەی نزیک بە مانگێکە دەچێتەوە بۆ باخچەی ساوایان لە رۆژی باوک دا بە یارمەتی پەرستارەکانی باخچەی ساوایانی ''ڤاریسۆ''  بێ بەش نەبووم لە دیاری کچەکەم بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە.
دوانیوەرۆیەک کە چووم تاکوو ''ئاورین'' لە باخچەی ساوایان بێنمەوە  و کاتێک کە لەژووری یاری کردن "ئاورین''م هەڵگرت و بردم بۆبەشی لیباس لەبەرکردنەوە لە شوێنی لیباسەکانی نامەیەک داندرابوو کە بە فینلاندی لێی نوسرابوو ''بۆ باوکی ئاورین'' Aurinin isälle، ئەوەی راستی بێت هەندێ توشیی دڵەڕاوکە بووم کوتم نەکا نامەی لۆمەکردن بێت، ئاخر ئەو ماوەیە ماڵمان دەگوازتەوە و نەماندەتوانی ''ئاورین'' لە کاوت و ساتی خۆیدا بە ڕێکوپێکی بخەوێنین.
لیباسەکانم لەبەر ئاورین کردن و لەباوەشم کرد و نامەکەم هەڵگرت و چووم بۆ لای ماشێنەکە و ئاورینم لە شوێنی خۆی دانا و بە دڵەخۆرپەوە نامەکەم کردەوە کە چاوم لێ کرد کڕاواتێکی کاغەزی تێدابوو کە دوو پەنجە دەستی ئاورینیشی لەسەر بوون و لە پشتی کڕاواتە کاخەسینەکە ئەوە نوسڕابوو بە فینلاندی:
 " دەمهەوێ زۆر زۆر باوش پێدابکەم تا ئاستێک کە خۆشی لە  موی سەرمەوە دەست پێبکات لە پەنجەی پێیەکانم بێتە دەرێ. پیرۆز بێ رۆژی باوک"
زۆر دڵخۆش بووم کە یەکەم دیاری باوکایەتیم لە لایەن کچە ژیرەکەمەوە وەردەگرت. زۆر دڵخۆش بووم و بیرم کردەوە کە نابێ بەر لەوەی کە دڵنیا بم لە شتێک ئاوا شتەکان بە لایەنی خراپ و ناخۆش لێک بدەمەوە.
لە لایەکی دیکەش بەراستی بەرنامەی باخچەی ساوایانم پێ سەرنجراکێش بوو کە ئاوا منداڵەکان ڕادێنن کە دیاری پێشکەشی دایکان و باوکانیان بکەن لە رۆژی تایبەت بە خۆیان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر