۱۳۹۳ آذر ۲۴, دوشنبه

'پەیامێک بۆ مرۆڤایەتی"


چارڵی چاپلین لە کۆتایی فیلمی ''دیکتاتۆڕی گەورە'' راگەیەندراوێک دەخوێنێتەوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان راگەیەندراوی خۆیەتی لە پێوەندی لەگەڵ روانگەی بە نیسبەت جیهان و مرۆڤەکانەوە
چارڵی چاپلین لە راستیدا نمادی ویژدانی بەخەبەری مرۆڤی سەدەی بیستەمە کە هەروەکوو چرڵێز دیکنز نەداری، بەدبەختی، نادادپەروەری و زوڵم و زۆری بەچاوی خۆی دیتووە و ئازاری لێ چێشتووە.
ئامادە کردن و وەڕگێرانی: چیا عەبدوڵڵاپوور

چاپلینی ئازار چێشتوو، کە تازە سەبری لە نادادپەروەری بەسەر چووە، زمانێکی باشتر و کاریگەرتر لە گاڵتەجاری نابینێتەوە کە بەو شێوەیە تەواوی دەوڵەمەندەکان، دیکتارۆرەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە جیهانی پیشەسازی لە خەوی زستانی هاویشتوون وەخەبەر بێنێتەوە تاکوو گرینگی بە مرۆڤایەتی بدەن.
.....
ببورن 
بەڵام من نامهەوێ ببم بە ئیمپراتۆڕ
ئەو ئیشی من نیە
من نامهەوێ ئەمر بە کەس بکەم یان شوێنێک بگرم
من پێم خۆشە یارمەتی هەموو کەس بدەم، ئەگەر بکرێت
یەهودی، بێ دین، رەش، سپی
هەمومان دەمانهوێ یارمەتی یەکتر بدەین، سروشتی مرۆڤ ئاوایە.
هەموومان دەمانهوێ لە شادی یەکتر دا بژین، نەک لە ئازار و بەدبەختیەکانی یەکتر دا
نامانهوێ بێزار بین لە یەکتر و یەکتر سوک بکەین
لەم جیهانەدا ژورێک بۆ هەموو کەس دەست دەکەوێت و زەوی زۆر دڵئاواڵەیە
و دەتوانێ خۆراک بۆ هەموان دابین بکات
شێوەی ژیان دەتوانێ سەربەست و جوان بێت
بەڵام ئێمە رێگامان ون کردوە
چاوچنۆکی گیانی مرۆڤی ژەهراوی کردوە
جیهانی پر کردوە لە بێزاری
ئێمە لە ناو بەدبەختی و خوێندا گەوزاندوە
ئێمە خێراییمان بردۆتە سەرێ، بەڵام خۆمان بەند کردوە
ئامێرەکان بە بەرهەمی زۆر ئێمە کردۆتە خاوەن پێداویستی
زانست ئێمەی بەدگومان کردوە، هۆشمان رەق و بێ سۆز بووە
ئێمە زۆر بیر دەکەینەوە و زۆر کەم هەست دەکەین
زیاتر لە ئامێرەکان، ئێمە پێویستیانن بە مرۆڤایەتیە
زیاتر لە هۆش، پێویستیمان بە سۆز و نەرم و نیانیە
بە بێ ئەو تایبەتمەندیانە، ژیان توندوتیژ دەبێت و هەموو شتێک لەدەست دەچێ
فڕۆکە و رادیۆ ئێمە لەیەک نزیک کردۆتەوە
سروشتی سەرەکی ئەو داهێنانانە بۆ چاکەی مرۆڤایەتی هاوار دەکات
بۆ بڕایەتی جیهانی، بۆ یەکگانگی هەمومان هاوار دەکا
تەنانەت ئێستا دەنگی من دەگاتە گوێی میلیۆنان کەس لە جیهاندا
میلیۆنان پیاو، ژن و منداڵی بێ هیوا
قوربانیانی سیستمێک کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ ئەشکەنجە بکات
و خەڵکی بێگوناه بەند بکات
بەو کەسانە دەڵێم کە دەنگی من دەبیستن: "بێ هیوا مەبن".
ئەو بەدبەختیەی کە توشی بوویین ئاکامی چاوچنۆکیە
سەردەمێکی تاڵە کە مرۆڤ ترسی لە گەشەی مرۆڤایەتی هەیە
رقی مرۆیی دەنیشێتەوە و دیکتاتۆڕەکان دەمرن
و هێزێک لە خەڵکی دەگرن بۆ خەڵک دەگەرێتەوە
و تاکوو کاتێک کە مرۆڤەکان دەمرن، ئازادی لەناو ناچێت
سەربازەکان، ئیختیاری خۆتان مەدەنە دەست کەسانی بێ بەزەیی
کەسانێک کە ئێوە سوک دەکەن بەردەتان لێ دروست دەکەن
کەسانێک کە ژیانی ئێوە کۆنترۆل دەکەن
بە ئێوە دەڵێن کە چ بکەن، بیر لە چ بکەنەوە و چ هەست بکەن
کەسانێک کە ئێوە شەرتی دەکەن، بڕیار لە خواردنەکەتان دەدەن، لە ئێوە وەک ئاژەلێک هەڵسوکەوت دەکەن و وەک گوڵە تۆپێک کەڵکتان لێوەردەگرن
خۆتان مەدەنە دەست ئەو مرۆڤە ناسرۆشتیانە
پیاوانی ئامێری بە مێشکی ماشێنی و دڵی ئامێری
ئێوە ئامێر نین
ئێوە ئاژەڵ نین
ئێوە مرۆڤن
ئێوە دڵتان پڕە لە هەست و سۆزی مرۆیی
ئێوە رق و بێزاری ناچێنن
رق تەنیا لە ناخی کەسانێک دایە کە هیچ کەس ئاشقیان نیە و نا سروشتین
سەربازەکان، بۆ کۆیلەتی شەڕ مەکەن، بۆ ئازادی شەڕ بکەن
لە بەشی هەوتەمی ''سێنت لوک'' نوسراوە کە هەریمی خوا لە نێوان مرۆڤەکاندایە
مرۆڤێک نا و گروپێک لە مرۆڤەکانیش نا
بەڵکوو هەموو مرۆڤاکان
لە ئێوە، ئێوە خەڵکن کە هێزتان هەیە
هێزێک کە ئامێر دروست بکەن، هێزێک کە خۆشی بخوڵقێنێت
ئێوە خەڵکێک کە هێزی ئەوەتان هەیە کە ژیانێکی ئازادو جوان دروست بکەن
تاکوو داستانێکی سەرنجراکێش لە ژیان دروست بکەن
کەواتە بە ناوی دێموکراسی، وەرن ئەو هێزە بەکار بێنن
وەرن هەموومان یەک بگرین
بۆ جیهانێکی نوێ بەربەرەکانی بکەین
جیهانێکی جوان کە ئیزن بدات بە هەموو مرۆڤەکان کە کار بکەن
کە داهاتوو و ئاسایش و سەردەمی بەساڵاچوونتان دەداتێ
بەو بەڵێنانە، دژخیمەکان بە دەسەڵات دەگەن
بەڵام ئەوان درۆ دەکەن
ئەوان بەڵێنەکانیان نابەنە سەر و قەتیش نایبەنە سەر
دیکتاتۆرەکان ئازادیان بۆ خۆیان دەوێ و کۆیلەتیشیان بۆ خەڵک 
کەواتە وەرن بە بەربەرەکانی بکەین و ئەو بەڵێنانە وەدی بێنین
خەبات بکەین بۆ ئازاد کردنی جیهان
سنوری نێوان نەتەوەکان لاببەین
بۆ دەرباز بوون لە شەڕی تەماح، ڕق و دەمارگرژی
وەڕن بۆ جیهانێک لە لۆژیک شەڕ بکەین
جیهانێک لە زانست و پێشکەوتن لە ئاکامدا دەبێتە هۆی خۆشی هەموو مرۆڤەکان
سەبازەکان
بە ناوی دێموکراسی
وەرن بە هەموومان یەک بگرین

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر