بە دوای رووخانی
رێژیمی سەدام حوسێن و بەشداری کوردەکانی ئێراق وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی لە
حکومەتی ناوەندی دا، ناسیۆنالیزمی کورد جموجۆڵیکی زۆرتری لە چاو پێشوو لە ناوچەکە
دا بەخۆوە گرتووەو، رەهەندەکانی ئەو ناسیۆنالیزمە تاکوو ئێستاش لە رووبەرێکی
بەرفراوانتردا پەرەی گرتووە.
بە دڵنیایەوە
دەتوانین بڵێن کە بەشداری کوردەکانی ئێراق لە حکومەتی ناوەندی ئەم وڵاتەدا، خاڵێکی
وەرچەرخانە لە پەرەگرتنی ناسیۆنالیزمی کوردی دا، و لە راستی دا برگەیەکی زۆر گرنگە
لە ناسیۆنالیزم دا و ناسیۆنالیزمی پێش لە خۆی لە بواری چەندی و چۆنی لە یەک جیا
دەکاتەوە. لە راستی دا ئەم برگەیە خاڵیکی دەسپێکی دیکەیە لە دەربڕینێکی دیکە لە
چەند و چۆنی ناسیۆنالیزمێکی دیکەدا.