٥ـ یاسای
بنەڕەتی لە پێوەندی لە گەڵ ئایین دا
بەشێک لە
یاسای بنەڕەتیەکانی جیهان گوێ نادەن بە ئایین ومەزهەب. پێدانی پێگەی تایبەت بە ئایین
و باوەڕە ئایینیەکان وەکوو جیاوک بۆ نەژاد و زمان پەسەند ناکەن و لە هەمانکاتدا تاکەکان
دەتوانن لە روووی کەسەکیەوە باوەڕی ئایینی تایبەت بە خۆیان هەبێت و ڕێوشوێنی ئایینی
بەڕێوەبەرن. بەشێکی دیکە لە یاسای بنەڕەتیەکان ئایین ومەزهەبی زۆرینەی خەڵکی
کۆمەڵگاکە وەک ئایینی فەرمی دەناسن و ئەرک دەخەنە سەرشانی رێکخراوە فەرمیەکانی وڵات
بە بڵاوکردنەوەی ئەو ئایینە. یاسای بنەڕەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ
بنەماكانی دینی ئیسلام گرێدراوەو و لێی جیا ناكرێتەوە وەک یەکێک لە دیارترینی ئەو یاسای
بنەڕەتیانەی کە پشت بە ئایین دەبەستن و ئایین وەک سەرچاوە بەکار دێنن بە ئەژمار دێت.