کەماڵ ئیزەدخا:
گرووپەكەی ئێمە خاوەن بەرنامەو ئەساسنامەی خۆیەتی و بە پێی ئەو ئەساسنامەیە هەموو كەسێك دەتوانێ ببێ بە ئەندامی گرووپەكەمان بەخۆش ییەوە كەسانی فینلەند یو رووس یو كۆزۆڤۆیی پێوەندیان پێوە گرتووین.
گرووپەكەی ئێمە خاوەن بەرنامەو ئەساسنامەی خۆیەتی و بە پێی ئەو ئەساسنامەیە هەموو كەسێك دەتوانێ ببێ بە ئەندامی گرووپەكەمان بەخۆش ییەوە كەسانی فینلەند یو رووس یو كۆزۆڤۆیی پێوەندیان پێوە گرتووین.
*دیمانە: سەردەشت كوردستانی
لاوان: وەك یەكەم پرسیار دەكرێ بەشێك لە ژیانی خۆتمان بۆ باس بكەی.
كەماڵ یەزدان خا: بەر لە هەمووشتێك سەری رێزو نەوازش دادەنەوێنم بۆ هەموو شەهیدانی كوردستان و هەروەها سپاسی گۆڤاری لاوان دەكەم كە ئەو هەلەیان بۆ رەخساندم و بەسەرتان كردمەوە منیش بە شانازی دەزانم. من ناوم "كەماڵی یەزدان خا"یە و زۆر جار بە چەكۆ ناوم دەبەن، چونكە لە گوندی چەكۆ لە دایك بووم گوندی چەكۆ لە قانوونی كۆماری ئیسلامی سەر بە سەردەشت و لە دابەشكاری حیزبیش دا سەر بە پیرانشارە، بەڵام لە پیرانشار گەورە بووم و شانازی بەوە دەكەم كە لە گوندێكی ئەو ناوچەیە لە دایك بووم.