۱۳۸۸ تیر ۲۹, دوشنبه

بە بۆنەی دەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری‌یەوە


چیا کوردستانی
جێگای ئاماژەیە لە هەر سیستمێكدا خەڵك بەشداری زۆرتری هەبێ لە بەرێوەبردنی دەسەڵاتدا ئەو سیستمە زیاتر لە رووحی دێموكراسی نزیكە هەنووكە دێموكراسی سیستمێكە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەیرەو دەكرێ‌‌و تەنانەت وڵاتە دیكتاتۆرەكانیش هەر خۆیان بە دێموكرات دەناسێنن‌و دەزانن‌و بۆ ئەوی رووخسارێكی دێموكراتیك لە خۆیان نیشان بدەن هەڵبژاردن پەیرەو دەكەن بۆ بەلارێ‌ دا بردنی ئەفكاری كۆمەڵگای نێونەتەوەییش بێ سناریۆیەك بە نێوی هەڵبژاردن بەرێوە دەبەن بۆ نمونە سەدامی دیكتاتۆر نزیك ساڵێك پێش داگیر كرانی عێراق لە لایەن ئەمریكا‌و رووخانی رژیمە شۆڤێنیستیەكەی لە پرۆسەیەكی دەنگدان دا كە بۆ خۆیان نەبێ‌ كەس نازانێ‌ چۆن بەرێوە چوو 99 لەسەدی دەنگی دەنگدەرانی بەدەست هێنا‌و چەندین دیكتاتۆری دیكەش كە لێرەدا كاتی باس كردنیان نیە هەر بەم شێوەیە رەوایی دەدەن بە خۆیان.

لە ئێرانیش دا كە ریژیمێكی دیكتاتۆر‌و كۆنەپەرەست ماوەی سی ساڵە دەسەڵاتی رەشی بە سەر خەڵك دا سەپاندووە ئەم ساڵ لە 22ی جۆزەردان دەیەمین خولی هەڵبژاردنی بەرێوە برد ئەوە لە كاتێك دایە كە كەسێك دەتوانێ‌ خۆی بۆ ئەم پۆستە كاندید بكا مۆمن‌و باوەردار بە كۆماری ئسلامی‌و دینی فەرمی وڵات بێ‌ كە دینی فەرمی وڵاتیش شیعەی دوازدە ئیمامەیە، بەم پێیەش بەشێكی زۆر لە خەڵكی ئێران كە دینی جیاوازیان هەیە مافی خۆ پالاوتنیان نیە. 
چەندین خولی هەڵبژارن بۆ سەرۆك كۆماری‌و مەجلیس بەرێوە چووە ئەوەی جێی ئاماژەیە خۆپالاوتن سنووردارە‌و دەبێ‌ هەروەها ئەو كەسەی خۆی دەپالێوێ‌ لە تیغی شۆرای نیگابان تێپەرێ‌. ئەم دەورەیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە دەورەكانی تر جیا بووبەبەرەكانی دوو قۆڵی ناو دەسەڵات‌و هەروەها ئاماژەدان بەوەی كە دەر كردنی چەند خاڵ لە لایەن مێهدی كەرووبی‌و میرحوسێنی مووسەوی بە جێبەجی كردنی ئەسلی پازدەی قانوونی ئەساسی ئێران كە ئەوەش بۆ خۆی شتێكی نوی بوو و بۆ یەكەم جار بوو كە شتێكی وا لە هەڵبژاردنەكان دەهاتە گۆڕێ‌‌و بوو بە هۆی ئەوەی كە زۆررێك لە نوخبەگانی كورد لە ناوخۆ پشتیوانی لە ریفۆرمخوازەكان بكەن ‌و بوو بە هۆی گەرم‌و گوڕی زۆرتری پێوە دیار بێ‌‌و زوومی زۆربەی وڵاتانی جیهانیش لە سەر ئەم دەورەیە زیاتر بوو‌و هەروەها چوونكە لەماوەی چوار ساڵی سەرۆك كۆماری ئەحمەدی نژاد دا ناوبراو ئێرانی تووشی زۆر قەیران كردبۆوەو چێهرەیەكی ناشیرینی لە ئێران بەدەستەو دابوو هەروەها بەراستی خەڵكی ئێرانیش لێی بێزار بوون ئەوە لە كاتێكدایە كە هەر كاتێك بەربەرەكانی لە نێوان دوو باڵی ریخوازەكان‌و كۆنەپارێزەكاندا بووە خەڵكی ئێلاان بە گشتی‌و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی بۆ ناگوتن بەم رژیمە‌و لەم هەلە كەڵكیان وەرگرتووەو دەنگیان داوە بە ریفۆرمخوازەكان كە بە حەقسش وابوو ئەوە بوو كە نزیكەی بە هەشتا لە سەدی ئەو كەسانەی كە مافی دەنگدانیان هەبوو بەشداریان لە هەڵبژاردن دا كرد‌و بەڵام دوای هەڵبژاردن ئەوەی كە چاوەروان نەدەكرا رووی دا ئەویش راگەیاندنی ئاكامی دەنگەكان لە بەرژەوەندی ئەحمەدی نژاد‌و لە راستیدا كودتای خامنەیی لە دژی ریفۆرمخوازان‌و ئیرادەی خەڵكی ئێران بە گشتی كە ئەوەش نارەزایەتی تووندی لە لایەن موخالیفانی ئەحمەدی نژاد لێ‌ كەوتەوە كە ئەوە بۆ یەكەمین جارە نارەزایەتی لەم شێوەیە لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی كۆماری ئیسلامیدا كرابوو كە خەڵك بە هەموو چین‌و توێژێكەوە بە شێوەیەكی مەدەنی سەرەتا لە تاران‌و دواتر لە شارەكانی تر رژانە سەر شەقام  داوای دەنگەكانیان دەكردەوەو لەوەش تێپەرین كە داوای ئازادی‌و نەمانی دیكتاتۆریان كرد لە ئێراندا كە بەم هۆیەوە خەڵكێكی زۆر كوژران‌و بریندار بوون كە هەڵویستی وڵاتانی ئووروپایی‌و ئەمریكایی لێكەوتەوەو رژیمی ئێرانیان ئاگادار كردەوە كە چیتر خەڵك نەكوژێت‌و گوێ‌ بۆ داخوازیەكانیان شل بكات.
ئەوەی جێی ئاماژەیە هەموومان وێنە‌و فیلمی ئەو نارەزایەتیانەمان دیتن‌و بە حوكمی ئەوەی كە لاوان بەشێكی زۆری دانیشتوانی ئێران پێك دەهێنن، وەك هەمیشە لاوان لە رێزی پێشەوەی ئەو نارەزایەتیە دابوون‌و لە كوژراوەكان‌و بریندارەكانیش ئەگەر نەڵێم هەموویان زۆربەی زۆریان هەر لاو بوون كە لە لایەن لیباس شەخسیەكان‌و هێزەكانی دژە شۆرشەوە قەلاچۆ كران كە هەموو خەڵكی جیهان لە رێگای ئەو فیلم‌و وێنانەی كە هەر لە لایەن خەڵكی نارازیەوە گیرابوو چاویان بە دڕندەیی ئەو كودتاچیانە كەوت كە هەستی هەر مرۆژێكی دەهەژاند كە چۆن خەڵكی ئازایخواز دەكەوتنە بەر هێرشی نیزامیەكان. بەڵام شتێكی روون ئەوەیە كە دەبێ‌ خەڵكی ئێران پشت ئەستوور بە خۆیان بەردەوام بن‌و یەكگرتوو بن ‌و چاوەروانی لایەنێكی دەرەكی نەكەن تاكوو رزگاریان بكات چوونكوو ئەوە دەبێتە هۆی وێرانی‌و بە تالان برانی سەرمایەی وڵات‌و خۆلقانی كارەسات. 


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر