ڕۆژی دووشەممە لە مەراسمێکدا کە بە بۆنەی
نۆزدەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئایدز لە واشینگتۆن گیرا خەڵاتی ''ئێلیزابێت
تایلۆر'' درا بە دوو برای دوکتۆری کورد بە
ناوەکانی ''ئارەش و کامیار عەلایی'' .
ئەم خەڵاتە بەشێوەی هاوبەش لەلایەن دامەزراوەی
نێودەوڵەتی ئایدز و بونیادی لێکۆڵینەوە لە ئایدز پێشکەش دەکرێ و ئەمساڵ یەکەمین
ساڵی پێشکەش کرانی بوو.
بەرێز ''ئارەشی عەلایی'' وتی: کە وەک دوکتۆرێک،
زۆر دڵخۆشم کە دەبینم کەسانی جۆراوجۆر بە رۆڵی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر لە بوای ئایدز
دا چالاکی دەکەن. هەروەها بەرێز ''کامیار عەلایی''ش لە وتەکانی دا بەبۆنەی
وەرگرتنی ئەم خەڵاتە وتی: کە سانی گیرۆدە بوو دەبێ بە دادپەروەری، سەربڵندی، رێزو سۆزەوە چارەسەر
بکرێن. هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە کە دەبێ ''هەموو ئەو کەسانەی کە تووشی ئایدز
بوون بە ژیان مافی یەکسانیان هەیە.''