لە یەکەمی مانگی مای ساڵی ١٨٨٦ لە شیکاگۆی
ئەمریکا کرێکاران لە پێناو گۆرانکاری پێکهێنان لە بارودۆخی کار و هەروەها
کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لە ١٠ کاتژمێر بۆ ٨ کاتژمێر مانیان گرتن و هاتنە
سەرشەقام و بریار وابوو کە داواکاری کرێکارەکان جێ بەجێ بکرێت بەڵام کە پشت گوێ
خرا ئەوا رۆژی ٤ی مای هەمان ساڵ کرێکاران
رێپێوانیان کرد کە ئەو رێپێوانە بە تووندی رووبەرووی توندوتیژی بۆوە.
لەو کاتەوە تاکوو ئێستا رۆژی مانگی مای هەموو
ساڵی بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە داخوازی کرێکاران لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم
رۆژە پیرۆز دەکرێت. لە کوردستانیش وەک زۆر شوێنی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت. هەرچەندە
کوردستان بە هۆی هەڵاواردنی دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران کەمتر گرینگی پێدراوە و لەو
رووەوە کارخانە وکۆمپانیای گرینگی زۆر کەمن و ئەوەش وادەکات کە کرێکار بەو
پێناسەیەی کە باوە کەمتر کرێکارانی کوردستان بگرێتەوە بەڵام بەگشتی کرێکارانی کوردستانیش
بەدەرنین لەو رەنج و هەڵاواردنەی کە کرێکاران بەگشتی لەگەڵی بەرەو روون.