۱۳۹۲ بهمن ۲۲, سه‌شنبه

کلوبی نێونەتەوەیی تۆرکۆ Turun Kansainvälinen Klubi

ئەمە ناوی کلوبێکە کە لە تۆرکۆ دامەزراوە بە مەبەستی ئاشنا کردنی خەڵکانی بێگانە لە گەڵ یەکتری و ئاشناکردنیان لەگەڵ کلتور و زمانی فینلاندی کە کار لەگەڵ خاچی سوری فینلاندیش دەکات.
من لە رێگای خوێندنگەی زمانەوە ئاگادار کرامەوە لە یەکەم کۆبونەوەی ئەم کلوبەو لە کاتی دیاریکراودا چووم بۆ شوێنی کلوبەکە  کە لە ناوەندی شاری تورکویە و وادیارە شوێنەکە تایبەتە بەم کارانە
. کاری کلوبەکە ئێوارە کاتژمێر پێنج و نیو دەستی پێ دەکرد و بەرنامەی ئەورۆشیان ئەوە بوو کە گروپێکی بەرازیلی گۆرانیان پێشکەش دەکرد. هەڵبەت گورانیەکان بە زمانی ئینگلیزی و بوون هەرچەند من لە گۆرانیەکان شتێکی وا تێنەدەگەیشتم بەڵام خۆ موزیک زمان نیە و چێژم لە موزیکەکە وەردەگرد کە ئارامی دەکردمەوەو کەشێکی خۆش بوو چاو قاوە و شیریشی لێبوو دۆستانە لە دەوری یەک کۆبووبوینەوە و هەرکام لەو کەسانەی کە بەشدار بوون لە یەکەم کۆبونەوەدا ئەوا خۆیان ناساند.
بەرێوەبەرانی کلوبەکە داوایان لە بەشداران کرد کە پێشنیار بنوسن و لە سندوقی پێشنیاری باوێین کە بە پێی ئەو پێشنیارانە ئەگەر گونجا کۆبونەوەکانی کلوبەکە رێک بخەین، من پێشنیارم کرد کە هەر کام لە بەشداران هەوڵ بدەن کەوا کولتوری وڵاتی خۆیان بناسێن و بەو شێوەیە زانیاری لەسەر کولتوری وڵاتان پەیدا دەکەین.
دوایی لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا کە پێشنیارەکانیان خوێندەوە ئەوا ئەو پێشنیارەی منیان زۆر پێ باش بوو بۆیە پەسەندیان کرد کەوا وابکەین کە لە کۆبونەوەکانی دیکەدا کە مانگی یەک جار پێک دێت هەر جارە کەسێک باس لە کولتوری وڵاتی خۆی بکات.
منیش خۆم بیرم لەوە دەکردەوە کەوا لە هەڵێک دا باس لە کوردستان و کوڵتوری وڵاتەکەم بکەم. بەگشتی کۆبونەوەیەکی باش بوو کەوا توانیم ماوەیەک بە فینلاندی لەگەل هەندێ لە بەشداران قسە بکەم ئەوەش بۆ راهێنانی زمان باشە. هەرچەند کە زۆربەی بەشداران ئینگلیزیان دەزانی و بە زمانی ئینگلیزیش قسەیان دەکرد و هەروەها کەسی واش بوو کە زمانی فینلاندی هەر نەدەزانی.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر