کۆمیتەی خوێندکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند رۆژ دوای لەسێ دارە دانی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هوولی و عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان لە ١٩ بانەمەر ساڵی ٢٧١٠ی کوردی، کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان بۆ پرۆتستۆ کردنی ئەو جنایەتە کە دژی چالاکانی سیاسی و جیا بیران ئەنجام دراوە پێک هێنا. شایانی باسە کە رۆژێک پێشتریش من لە ناو زانکۆ وێنەی ئەو چالاکانەم لە زانکۆ بلاو کردوە و کارو بارەکانی پێکهێنانی وەکا کۆبونەوەیەکم جێ بەجێ کرد کە لە لایەن قایمقامی کۆیەش ئیزنی ئەو گردبونەوەو نارەزایەتی دەربڕینەم وەرگرت.
۱۳۸۹ اردیبهشت ۱۹, یکشنبه
۱۳۸۸ اسفند ۵, چهارشنبه
باج
چیا کوردستانی
مێژووی باج (1)
گومانی تێدا نیە كە تەمەنی باج یەكسانە لەگەل تەمەنی پێك هاتنی حكومەت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بەو واتایە كە هەموو حكەمەتەكان، لە هەر شوێنێكی جیهانو لە هەر قۆناغێكی مێژوودا لە خاڵێك دا هاوبەش بوون ئەویش وەرگرتنی باجو دابین كردنی خەرجیەكانی حكومەت لە لایەن خەڵكەوەو لە لایەكی دیكەوە كەمتر حكومەتێك پەیدا دەبێ كە خەڵكەكەی تەواو بە ویستی خۆی بەشدار بووبن لە دانی باج دا.
۱۳۸۸ اسفند ۳, دوشنبه
پەیامی یەکیەتی لاوان بە بۆنەی ٦٤ـەمین سالرۆژی کۆماری کوردستان
پێشکەش کردنی پەیامی دووی رێبەندان لە لایەن جێگری سترتێری گشتی یەکیەتی لاوان لە مەراسمی ٦٤ساڵەی یادی ٢ی رێبەندان کە لە ساڵۆنی گشتی قەڵا پێک هات.
۱۳۸۸ تیر ۲۹, دوشنبه
بە بۆنەی دەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارییەوە
چیا کوردستانی
جێگای ئاماژەیە لە هەر سیستمێكدا خەڵك بەشداری زۆرتری هەبێ لە بەرێوەبردنی دەسەڵاتدا ئەو سیستمە زیاتر لە رووحی دێموكراسی نزیكە هەنووكە دێموكراسی سیستمێكە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەیرەو دەكرێو تەنانەت وڵاتە دیكتاتۆرەكانیش هەر خۆیان بە دێموكرات دەناسێننو دەزاننو بۆ ئەوی رووخسارێكی دێموكراتیك لە خۆیان نیشان بدەن هەڵبژاردن پەیرەو دەكەن بۆ بەلارێ دا بردنی ئەفكاری كۆمەڵگای نێونەتەوەییش بێ سناریۆیەك بە نێوی هەڵبژاردن بەرێوە دەبەن بۆ نمونە سەدامی دیكتاتۆر نزیك ساڵێك پێش داگیر كرانی عێراق لە لایەن ئەمریكاو رووخانی رژیمە شۆڤێنیستیەكەی لە پرۆسەیەكی دەنگدان دا كە بۆ خۆیان نەبێ كەس نازانێ چۆن بەرێوە چوو 99 لەسەدی دەنگی دەنگدەرانی بەدەست هێناو چەندین دیكتاتۆری دیكەش كە لێرەدا كاتی باس كردنیان نیە هەر بەم شێوەیە رەوایی دەدەن بە خۆیان.
۱۳۸۸ تیر ۲۱, یکشنبه
ئاخۆ شۆڕشی تامیلەكان كۆتایی پێهات
چیا کوردستانی
ئاماژە
كۆماری دیموكراتیكی سوسیالیستی سری لانكا وڵاتێكی دورگەییە كە لە ئەقیانوسی هیند دا هەڵكەوتووە. ناوەكانی دیكە رەئاندیب یان سەرەندیب یان "سەیلان"ـە پێتەختی سیاسی "سری جایاواردێنپۆرا كوتە"و پێتەختی بازرگانیەكەی شاری "كۆلۆمبۆ" یە بەر لە ساڵی 1972 بەو ولاتە دەگوترا سەیلان. لە ساڵی 1948 پێك هاتوەو لە 22ی مای 1972 سیستمی كۆماری تێدا دامەزراوە، ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی 2005 ـ 19668000 كەسو رووبەرەكەی (65،610)KM2 ـە،و لە دوو نەتەوەی سینهالیو تامیل پێك هاتووە كە سینهالیەكان زۆرینەی ئەو وڵاتە پێك دێنن، زمانی رەسمی ئەو ولاتەش سینهالیو تامیلی¬یە.
۱۳۸۸ اردیبهشت ۲, چهارشنبه
داداگای مافی مرۆڤ ئەورووپا
سەرەتا
مافی مرۆڤو ئەو تەوەرانەی پێوەندی بەوەوە هەیە لەو پرسگەلەن كە ئەمرۆكانە
لە تەواوی جیهان زۆر باسو لێدوانی لێدەكرێو تەنانەت دەبینین كە گۆڤاری تایبەت لە
زانكۆ ناودارەكانی جیهان لەسەر ئەم تەوەرە دەردەكرێن.
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا كە لەوانەیە بتوانین بڵێین كە یەكەمین نموونەی
ئەوجۆرە محاكمانەیە لە جیهاندا كە بۆخۆی بۆتە
هۆی پێكهاتنی دادگا گەلێكی لەو شێوەیە لە ئەورووپاو ئەفریقادا
كۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئەورووپا
كە لە 14ی نوامبری 1950 لە رۆم واژوو كراو سێ ساڵا چۆوە بواری جێ بەجێ بوونەوە سەرچاوەو
پێوانی دادگای ستراسبۆرگ بۆ چاوەدێریو كۆنترۆڵی دەوڵەتانی ئەندام لە بواری رێز گرتن
لە مافی مرۆڤو ئازادیە بنەرەتیەكاندایە.
۱۳۸۸ فروردین ۵, چهارشنبه
یەكیەتی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ؟
چیا کوردستانی
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ؟
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ؟
یەكیەتی لاوان كە دیاری كۆماری كوردستانەو بەرهەمی خەباتو تێكۆشانی چەندین دەیەیەو تەنانەت تێكۆشانی چەكدارانەی هەبووەو خاوەنی دەیان شەهیدی لاویشە كە ئەوە شانازی¬یەكی گەورەیە بۆ ئێمە كە لە رێكخراوێكی ئاوادا چالاكی دەكەین بەڵام بەداخەوە ئەوەی روونو ئاشكرایە یەكیەتیی لاوان كۆنگرە لە دوای كۆنگرە بەرەو لاوازی چوووە كە ئەوەش جێگای پرسیارو لێ ورد بوونەوەیە، بەداخەوە ئێمەی لاویش لە گەڵا ئەوەی كە خۆمان بە نوێ خوازو گۆڕان خواز دەزانینو نەوەی كۆن رخنە دەكەین بەڵام بە هەمان میتۆدو شێوازی نەوەی كۆن كار دەكەین واتە شێوازی كارو مێتۆدی بیركردنەوەی وان دێنینە ناو رێكخراوەكەمانەوەو كاری پێدەكەین نەتەنیا لەهەڵەكانیان ئەزموون وەرناگرین بگرە دووپاتەو سێ پاتەشیان دەكەینەوە درووشمی جوانو پڕناوەرۆك هەڵدەگرین بەڵام لە كردەوەدا هیچیان جێ بەجێ ناكەین خۆمان بە دێموكرات دەزانین بەڵام لە كردەوەدا وەك كەسێكی دێموكرات هەڵسوكەوت ناكەین، چ بكەین كە بیر كردنەوەمان زۆر زۆر فراوانتر بێو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی لە سەرووی بەرژەوەندی تەسكی تاكە كەسیو رێكخراوەیی دانێیین چ بكەین كە رێكخراوی لاوان لەودۆخە رزگاری بێو ببێ بە رێكخراوێكی ئەورۆییو سەركەوتوو جێگای هیواو ئومێدی لاوانی رۆژهەڵات بەو جۆرەی كە ئەو لاوانە چاوەروانیان لە یەكیەتی لاوان هەیە؟
۱۳۸۷ مهر ۲۴, چهارشنبه
لە سێدارەدان تاوانی دەوڵەتە دژی مرۆڤ
هەزاران ساڵە كە لەسێدارەدان وەك شێوەیەك لە سزادان بۆ تاونگەڵی قورس لە تەواوی جیهاندا پەیرەو دەكری. لە رووی مێژووییەوە ئەم سزایە، هەمیشە هۆكاری تۆڵەسەندنەوەو پتەو بوونی دەسەڵاتو هێزبووە. لەگەڵ دەست پێكردنی دەورەی رۆشنگەری لە ئورووپادا رووناكبیرانی مەكتەبی مرۆڤ خوازی بۆ ئەوەڵین جارن كۆشتنیان وەك مافێكی پاوانكرای بە دەسەڵاتەكان خستە ژێر برسیارەوە.
چيا عەبدوڵڵا پوور
چيا عەبدوڵڵا پوور
۱۳۸۷ مهر ۲۰, شنبه
ئەو كچەی كیمیا باران، لە ژیانی كرد
چیا کوردستانی
زۆر بزۆز بوو، لە قوتابخانەو لە ماڵی زۆر هیشتیای یاری دەكردو لە ماڵی لەگەڵا رەفیقانی گەرەكو لە قوتابخانەش لەگەڵا هاوپۆلەكانی هەر خەریكی هەڵبەز دابەزو یاری كردن بوو، لە دەرسانیش زۆر زیرەك بوو، بنەماڵەو مامۆستاكانیشی زۆریان خۆش دەویست.
تەمەنی گەیشتبووە دوازدە ساڵا، وەك منداڵی گەورەی ماڵەوەیان هاوكاریی دایكو باوكی دەكرد، رۆژێكیان لەگەڵ دوو برای لە خۆی چووكتر چوو بۆ بازار بۆ شتومەك كڕین براكانی لە پاركی ناو شار بەجێ هێشت تاكو كاتێك بۆ خۆی دێتەوە ئەوان لەوێ یاری بكەن، ئەو رۆژە شارەكەی كیمیا باران كرا خۆی لە نزیك شوێنی یەكێك لە بۆمباكان بوو كە بۆ شت كرین چوو بوو هەر بە دوای بۆردومان زوو گەرایەوە ماڵێ بەڵام بۆنی دووكەڵی بۆردومانی بۆ هاتبوو.
۱۳۸۶ تیر ۶, چهارشنبه
پەیامی لاوان بە بۆنەی بیست ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت
پەیامی یەکیەتی لاوان بە بۆنەی یادی ٢٠ ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت کە لە مەراسمێک داکە لە رۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕی ١٣٨٦ بەرامبەر بە ٢٨ی ژوئەنی ٢٠٠٧ی زایینی بەو بۆنەوە لە قەڵای دێموکڕات بەڕێوە چوو پێشکەش کرا، ئەم پەیامە بە هۆی بەر چآوتەنگی و گرینگی نەدانی "حدک" بە لاوان و هەروەها رخنە گرتن لە حیزبی دێموکڕات سەبارەت بە باس نەکردنی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە کاتی خۆیدا لە کوردکاناڵ دا بڵاو نەبۆوە.
بۆ بینینی پەیامەکە ئێرە کلیک بکەن.
اشتراک در:
پستها (Atom)