۱۳۸۷ مهر ۲۰, شنبه

ئەو كچەی كیمیا باران، لە ژیانی كرد


چیا کوردستانی
زۆر بزۆز بوو، لە قوتابخانە‌و لە ماڵی زۆر هیشتیای یاری دەكرد‌و لە ماڵی لەگەڵا رەفیقانی گەرەك‌و لە قوتابخانەش لەگەڵا هاوپۆلەكانی هەر خەریكی هەڵبەز دابەز‌و یاری كردن بوو، لە دەرسانیش زۆر زیرەك بوو، بنەماڵەو مامۆستاكانیشی زۆریان خۆش دەویست.
تەمەنی گەیشتبووە دوازدە ساڵا، وەك منداڵی گەورەی ماڵەوەیان هاوكاریی دایك‌و باوكی دەكرد، رۆژێكیان لەگەڵ دوو برای لە خۆی چووكتر چوو بۆ بازار بۆ شت‌ومەك كڕین براكانی لە پاركی ناو شار بەجێ‌ هێشت تاك‌و كاتێك بۆ خۆی دێتەوە ئەوان لەوێ‌ یاری بكەن، ئەو رۆژە شارەكەی كیمیا باران كرا خۆی لە نزیك شوێنی یەكێك لە بۆمباكان بوو كە بۆ شت كرین چوو بوو هەر بە دوای بۆردومان زوو گەرایەوە ماڵێ‌ بەڵام بۆنی دووكەڵی بۆردومانی بۆ هاتبوو.
ماوەی زیاتر لە ساڵێك بە دوای ئەو  كارەساتەدا رابرد، سێوێ‌ كچە بزۆزەكەی جاران نەمابوو ئاخر زۆر زوو ماندوو دەبوو هەناسەی سوار دەبوو زۆر جار دەیویست یاری بكات لەگەڵا هاوپۆلەكانی نەیدەتوانی دەچوو لە گۆشەیەك دادەنیشت‌و بۆ خۆی دەگریا نەیدەزانی كە بە هۆی كارەساتی كیمیا باران كرانی شارەكەی شیمیایی بووە دواتر كە لەگەڵا باوكی سەردانی دوكتۆری كرد زانی، وای لێ‌هات كە هێندێك لە رەفیقانی لە گەرەك‌و لە ماڵا دووریان لێ‌ دەكرد وایاندەزانی لێی دەگرنەوە بەڵام ئەوانەی كە بە ئازارەكانی ویان دەزانی دڵنەواییان دەدایەوەو تەنانەت مامۆستاكانی زۆر جار لە ماڵێ‌ سەردانیان دەكرد‌و بارودۆخیان دەپرسی، ئەویش زۆر پێیان دڵخۆش دەبوو ...
رۆژ لە دوای رۆژ‌و ساڵا لە دوای ساڵا لەگەڵا چووونە سەری تەمەنی سەلامەتی بەرەو خرابتر بوون دەچوو تا وای لێهات نەیدەتوانی بچێتەوە قوتابخانە ئەو قوتابخانەیەی كە هەموو هیواو ئاواتی بوو، بەراستی خوێندنی پێ‌ خۆش بوو بەڵام بە هۆی هەناسە سوار بوون‌و كۆخەی زۆر نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات زۆربەی جار لەماڵ دا بوو كەمتر دەهاتە دەرەوە زۆر جار مردنی بە چاوی خۆی دیوە‌و سەدان جاریش ئاواتی مەرگی دەخواست بۆ ئەوەی كە زوو نەجاتی بێ‌ بەڵام ئەو قەت بێ‌ هیوا نەدەبوو.
بنەماڵەكەی زۆریان خۆش دەویست، بەراستیش جوان‌و خوێن شیرین بوو، بەڵام ئەو بە هۆی ئەوە كە بەركەوتەی چەكی كیمیایی بوو كەس نەدەچوو داوای‌و تەمەنی لە 27 ساڵا تێپەری كردببوو كە بە داخەوە لە كلتووری دواكەوتی كوردەواریش دا بەم كچانەی كە ئاوا تەمەنیان دەچێتە سەر‌و شوو نەكردوە پێیان دەڵێن قەیرە كچ. ئەو ماەیە دوای ئەو هەموو ساڵە خوشكەكانی هەموو مێردیان كردبوو براكانیشی ژنیان هەبوو لە مالێ‌ جیا ببونەوە لە گەڵا دایك‌و باوكی بە تەنیا دەژیا كە خۆشك‌و براكانی زۆریان ئاگا لێبوو زۆر جار بیری لە خۆكوشتن دەكردەوە ئاخر بەراستی كۆخەو هەناسەبركێ‌ تەنگیان پێ‌ هەڵچنیبوو بەڵام بەو حاڵەش ئەو قەت بێ‌ هیوا نەبوو تا رۆژێكیان كە لە حەساری مالی خۆیان را دەچۆوە چوورێ‌ لە بەردەرگا وەهەناسە بركێ‌ كەوت‌و تا گەیشتە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر