چیا کوردستانی
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ؟
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ؟
یەكیەتی لاوان كە دیاری كۆماری كوردستانەو بەرهەمی خەباتو تێكۆشانی چەندین دەیەیەو تەنانەت تێكۆشانی چەكدارانەی هەبووەو خاوەنی دەیان شەهیدی لاویشە كە ئەوە شانازی¬یەكی گەورەیە بۆ ئێمە كە لە رێكخراوێكی ئاوادا چالاكی دەكەین بەڵام بەداخەوە ئەوەی روونو ئاشكرایە یەكیەتیی لاوان كۆنگرە لە دوای كۆنگرە بەرەو لاوازی چوووە كە ئەوەش جێگای پرسیارو لێ ورد بوونەوەیە، بەداخەوە ئێمەی لاویش لە گەڵا ئەوەی كە خۆمان بە نوێ خوازو گۆڕان خواز دەزانینو نەوەی كۆن رخنە دەكەین بەڵام بە هەمان میتۆدو شێوازی نەوەی كۆن كار دەكەین واتە شێوازی كارو مێتۆدی بیركردنەوەی وان دێنینە ناو رێكخراوەكەمانەوەو كاری پێدەكەین نەتەنیا لەهەڵەكانیان ئەزموون وەرناگرین بگرە دووپاتەو سێ پاتەشیان دەكەینەوە درووشمی جوانو پڕناوەرۆك هەڵدەگرین بەڵام لە كردەوەدا هیچیان جێ بەجێ ناكەین خۆمان بە دێموكرات دەزانین بەڵام لە كردەوەدا وەك كەسێكی دێموكرات هەڵسوكەوت ناكەین، چ بكەین كە بیر كردنەوەمان زۆر زۆر فراوانتر بێو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی لە سەرووی بەرژەوەندی تەسكی تاكە كەسیو رێكخراوەیی دانێیین چ بكەین كە رێكخراوی لاوان لەودۆخە رزگاری بێو ببێ بە رێكخراوێكی ئەورۆییو سەركەوتوو جێگای هیواو ئومێدی لاوانی رۆژهەڵات بەو جۆرەی كە ئەو لاوانە چاوەروانیان لە یەكیەتی لاوان هەیە؟