۱۳۸۸ فروردین ۵, چهارشنبه

یەكیەتی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ‌؟


چیا کوردستانی
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ‌ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ‌؟
 یەكیەتی لاوان كە دیاری كۆماری كوردستانەو بەرهەمی خەبات‌و تێكۆشانی چەندین دەیەیە‌و تەنانەت تێكۆشانی چەكدارانەی هەبووە‌و خاوەنی دەیان شەهیدی لاویشە كە ئەوە شانازی¬یەكی گەورەیە بۆ ئێمە كە لە رێكخراوێكی ئاوادا چالاكی دەكەین بەڵام بەداخەوە ئەوەی روون‌و ئاشكرایە یەكیەتیی لاوان كۆنگرە لە دوای كۆنگرە بەرەو لاوازی چوووە كە ئەوەش جێگای پرسیار‌و لێ‌ ورد بوونەوەیە، بەداخەوە ئێمەی لاویش لە گەڵا ئەوەی كە خۆمان بە نوێ‌ خواز‌و گۆڕان خواز دەزانین‌و نەوەی كۆن رخنە دەكەین بەڵام بە هەمان میتۆد‌و شێوازی نەوەی كۆن كار دەكەین واتە شێوازی كارو مێتۆدی بیركردنەوەی وان دێنینە ناو رێكخراوەكەمانەوەو كاری پێدەكەین نەتەنیا لەهەڵەكانیان ئەزموون وەرناگرین بگرە دووپاتەو سێ‌ پاتەشیان دەكەینەوە درووشمی جوان‌و پڕناوەرۆك هەڵدەگرین بەڵام لە كردەوەدا هیچیان جێ‌ بەجێ‌ ناكەین خۆمان بە دێموكرات دەزانین بەڵام لە كردەوەدا وەك كەسێكی دێموكرات هەڵسوكەوت ناكەین، چ بكەین كە بیر كردنەوەمان زۆر زۆر فراوانتر بێ‌‌و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی لە سەرووی بەرژەوەندی تەسكی تاكە كەسی‌و رێكخراوەیی دانێیین چ بكەین كە رێكخراوی لاوان لەودۆخە رزگاری بێ‌‌و ببێ‌ بە رێكخراوێكی ئەورۆیی‌و سەركەوتوو جێگای هیوا‌و ئومێدی لاوانی رۆژهەڵات بەو جۆرەی كە ئەو لاوانە چاوەروانیان لە یەكیەتی لاوان هەیە؟

۱۳۸۷ مهر ۲۴, چهارشنبه

لە سێدارەدان تاوانی دەوڵەتە دژی مرۆڤ

هەزاران ساڵە  كە لەسێدارەدان وەك شێوەیەك لە سزادان بۆ تاونگەڵی قورس لە تەواوی جیهاندا پەیرەو دەكری. لە رووی مێژووییەوە ئەم سزایە، هەمیشە هۆكاری تۆڵەسەندنەوە‌و پتەو بوونی دەسەڵات‌و هێزبووە. لەگەڵ دەست پێكردنی دەورەی رۆشنگەری لە ئورووپادا رووناكبیرانی مەكتەبی مرۆڤ خوازی بۆ ئەوەڵین جارن كۆشتنیان وەك مافێكی پاوانكرای بە دەسەڵاتەكان خستە ژێر برسیارەوە.
چيا عەبدوڵڵا پوور

۱۳۸۷ مهر ۲۰, شنبه

ئەو كچەی كیمیا باران، لە ژیانی كرد


چیا کوردستانی
زۆر بزۆز بوو، لە قوتابخانە‌و لە ماڵی زۆر هیشتیای یاری دەكرد‌و لە ماڵی لەگەڵا رەفیقانی گەرەك‌و لە قوتابخانەش لەگەڵا هاوپۆلەكانی هەر خەریكی هەڵبەز دابەز‌و یاری كردن بوو، لە دەرسانیش زۆر زیرەك بوو، بنەماڵەو مامۆستاكانیشی زۆریان خۆش دەویست.
تەمەنی گەیشتبووە دوازدە ساڵا، وەك منداڵی گەورەی ماڵەوەیان هاوكاریی دایك‌و باوكی دەكرد، رۆژێكیان لەگەڵ دوو برای لە خۆی چووكتر چوو بۆ بازار بۆ شت‌ومەك كڕین براكانی لە پاركی ناو شار بەجێ‌ هێشت تاك‌و كاتێك بۆ خۆی دێتەوە ئەوان لەوێ‌ یاری بكەن، ئەو رۆژە شارەكەی كیمیا باران كرا خۆی لە نزیك شوێنی یەكێك لە بۆمباكان بوو كە بۆ شت كرین چوو بوو هەر بە دوای بۆردومان زوو گەرایەوە ماڵێ‌ بەڵام بۆنی دووكەڵی بۆردومانی بۆ هاتبوو.

۱۳۸۶ تیر ۶, چهارشنبه

پەیامی لاوان بە بۆنەی بیست ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت

پەیامی یەکیەتی لاوان بە بۆنەی یادی ٢٠ ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت کە لە مەراسمێک داکە لە رۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕی ١٣٨٦ بەرامبەر بە ٢٨ی ژوئەنی ٢٠٠٧ی زایینی بەو بۆنەوە لە قەڵای دێموکڕات بەڕێوە چوو پێشکەش کرا، ئەم پەیامە بە هۆی بەر چآوتەنگی و گرینگی نەدانی "حدک" بە لاوان و هەروەها رخنە گرتن لە حیزبی دێموکڕات سەبارەت بە باس نەکردنی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە کاتی خۆیدا لە کوردکاناڵ دا بڵاو نەبۆوە.
بۆ بینینی پەیامەکە ئێرە کلیک بکەن.