چیا کوردستانی
زۆر بزۆز بوو، لە قوتابخانەو لە ماڵی زۆر هیشتیای یاری دەكردو لە ماڵی لەگەڵا رەفیقانی گەرەكو لە قوتابخانەش لەگەڵا هاوپۆلەكانی هەر خەریكی هەڵبەز دابەزو یاری كردن بوو، لە دەرسانیش زۆر زیرەك بوو، بنەماڵەو مامۆستاكانیشی زۆریان خۆش دەویست.
تەمەنی گەیشتبووە دوازدە ساڵا، وەك منداڵی گەورەی ماڵەوەیان هاوكاریی دایكو باوكی دەكرد، رۆژێكیان لەگەڵ دوو برای لە خۆی چووكتر چوو بۆ بازار بۆ شتومەك كڕین براكانی لە پاركی ناو شار بەجێ هێشت تاكو كاتێك بۆ خۆی دێتەوە ئەوان لەوێ یاری بكەن، ئەو رۆژە شارەكەی كیمیا باران كرا خۆی لە نزیك شوێنی یەكێك لە بۆمباكان بوو كە بۆ شت كرین چوو بوو هەر بە دوای بۆردومان زوو گەرایەوە ماڵێ بەڵام بۆنی دووكەڵی بۆردومانی بۆ هاتبوو.