شەپۆلێكی
نوێی دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ سەر چالاكانی كورد بە تاوانی "محاربە" و
هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبهری حكوومەتی ئێران كە هیچ بنەمایەكی یاسایی،
حقووقی و مرۆیی نیە، نیگەران
ییەكانی ئێمەی زیاد كردووە.
رێكخراوی بەرگریی لە مافی
مرۆڤی كوردستان لەو باوەڕە دایە بەپێی ئەوەی كە سەرجەم حیزبەكانی كوردستان لەم
چەند ساڵەی دواییدا خەباتی چەكدارییان وەلا ناوە و بۆ گەیشتن بە مافی نەتەوەیی و
مرۆیی دەستیان بە چالاكیی سیاسی كردووە، دەركردنی حوكمی ئیعدام دەتوانێ لەسەر كام
بنەمای حقووقی و یاسایی بێت.