۱۳۹۴ فروردین ۲۰, پنجشنبه

میکایل ئاگریکۆلا باوکی زمانی نوسینی فینلاند

هەموو ساڵێک رۆژی پێنجشەممە ٩ مانگی چوار زایینی رۆژی میکایل ئاگریکۆلا (Mikael Agricola) جەژن دەگیردرێت وەک رێزێک بۆ ئەو کەسایەتیە گرینگەی وڵاتی فینلاند لەو رۆژەدا ئاڵای فینلاند لە سەراسەری وڵات هەڵدەدرێت و دەشەکێندرێتەوە.
میکایل ئاگریکۆلا یەکەم جار لە ساڵی ١٥٤٣ بە کتێبی  بە زمانی فینلاندی نوسی کە فینلاندیەکانی فێری خوێندنەوە و هەروەها ئایینی کریستان کرد. دوای ماوەیەکی کەم ئینجیلی وەرگێرایە سەر زمانی نوسینی تازەی فینلاندی.

بە پێی راپرسیەک کە لە ناو هەزار فینلاندی دا کراوە ٣٠ لە سەدی ئەوان نازانن کێ باوکی زمانی نوسینی فینلاندە.
میکایل ئاگریکۆلا بۆ بەشێکی زۆری خەڵکی فینلاند کەسایەتیەکی گرینگە.جێگای ئاماژەیە کە زمانی فینلاندی یەکێک لە پێنجەم زمانی قورسی جیهانە و لە هەمانکاتیشدا زمانێکە کە کەمترین وشەی بێگانەی تێدایە و لەو بوارەوە زمانێکی زۆر بەهێز و دەوڵەمەندە. فینلاندیەکان بە وڵاتی خۆیان دەڵێن سوۆمی (Suomi) و بە فینلاندیەکانیش دەڵێن سوۆمالاینێن (Suomalainen).

سەرچاوە: http://yle.fi/uutiset/selkouutiset/?selkouutiset

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر