چیا کوردستانی
ئێعدام كردنی مرۆڤه‌كان له كۆنه‌وه بووه‌و هه‌یه و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ڕزگاربوون له چنگ ویست و داخوازی‌یه به‌رحه‌قه‌كانی به قه‌ولی خۆیان نه‌یاره‌كانیان گرتوویانه‌ته به‌ر و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چووه، ده‌توانین بڵێین كه له سه‌ره‌تادا هه‌موو ده‌وڵه‌تان كه‌ڵكیان له‌م جۆره سزا نامرۆڤانه‌یه وه‌رده‌گرت، و یه‌كه‌م وڵات كه ئه‌و ره‌چه‌یه‌ی شكاند و سزای ئێعدامی له لیستی سزاكانی خۆی هه‌ڵگرت، وڵاتی ئیتالیا بوو و دواتر ورده ورده وڵاتانی¬تریش سزای ئێعدام‌یان له لیستی سزاكانی خۆیان هه‌ڵگرت، به‌ڵام هه‌نووكه‌ش هه‌ندی وڵات هه‌ن كه كه‌ڵك له‌م جۆره سزایه وه‌رده‌گرن كه كۆماری ئیسلامی ئێران له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه كه سزای ئێعدامی تێدا به‌رێوه ده‌چێ و له‌و باره‌وه پشكی شێری به‌ر كه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر به پێی رێژه‌ی دانیشتوان حه‌ساوی بۆ بكه‌ین یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه كه زۆرترین ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی و مه‌ده‌نی تێدا به‌رێوه ده‌چێ.