۱۳۸۸ اردیبهشت ۲, چهارشنبه

داداگای مافی مرۆڤ ئەورووپا


 ئا: چیا کوردستانی
سەرەتا
مافی مرۆڤ‌و ئەو تەوەرانەی پێوەندی بەوەوە هەیە لەو پرسگەلەن كە ئەمرۆكانە لە تەواوی جیهان زۆر باس‌و لێدوانی لێدەكرێ‌‌و تەنانەت دەبینین كە گۆڤاری تایبەت لە زانكۆ ناودارەكانی جیهان لەسەر ئەم تەوەرە دەردەكرێن.
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا كە لەوانەیە بتوانین بڵێین كە یەكەمین نموونەی ئەوجۆرە محاكمانەیە لە جیهاندا  كە بۆخۆی بۆتە هۆی پێكهاتنی دادگا گەلێكی لەو شێوەیە لە ئەورووپا‌و ئەفریقادا
كۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤی  ئەورووپا كە لە 14ی نوامبری 1950 لە رۆم واژوو كراو سێ‌ ساڵا چۆوە بواری جێ‌ بەجێ‌ بوونەوە سەرچاوەو پێوانی دادگای ستراسبۆرگ بۆ چاوەدێری‌و كۆنترۆڵی دەوڵەتانی ئەندام لە بواری رێز گرتن لە مافی مرۆڤ‌و ئازادیە بنەرەتیەكاندایە.

۱۳۸۸ فروردین ۵, چهارشنبه

یەكیەتی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ‌؟


چیا کوردستانی
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ‌ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ‌؟
 یەكیەتی لاوان كە دیاری كۆماری كوردستانەو بەرهەمی خەبات‌و تێكۆشانی چەندین دەیەیە‌و تەنانەت تێكۆشانی چەكدارانەی هەبووە‌و خاوەنی دەیان شەهیدی لاویشە كە ئەوە شانازی¬یەكی گەورەیە بۆ ئێمە كە لە رێكخراوێكی ئاوادا چالاكی دەكەین بەڵام بەداخەوە ئەوەی روون‌و ئاشكرایە یەكیەتیی لاوان كۆنگرە لە دوای كۆنگرە بەرەو لاوازی چوووە كە ئەوەش جێگای پرسیار‌و لێ‌ ورد بوونەوەیە، بەداخەوە ئێمەی لاویش لە گەڵا ئەوەی كە خۆمان بە نوێ‌ خواز‌و گۆڕان خواز دەزانین‌و نەوەی كۆن رخنە دەكەین بەڵام بە هەمان میتۆد‌و شێوازی نەوەی كۆن كار دەكەین واتە شێوازی كارو مێتۆدی بیركردنەوەی وان دێنینە ناو رێكخراوەكەمانەوەو كاری پێدەكەین نەتەنیا لەهەڵەكانیان ئەزموون وەرناگرین بگرە دووپاتەو سێ‌ پاتەشیان دەكەینەوە درووشمی جوان‌و پڕناوەرۆك هەڵدەگرین بەڵام لە كردەوەدا هیچیان جێ‌ بەجێ‌ ناكەین خۆمان بە دێموكرات دەزانین بەڵام لە كردەوەدا وەك كەسێكی دێموكرات هەڵسوكەوت ناكەین، چ بكەین كە بیر كردنەوەمان زۆر زۆر فراوانتر بێ‌‌و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی لە سەرووی بەرژەوەندی تەسكی تاكە كەسی‌و رێكخراوەیی دانێیین چ بكەین كە رێكخراوی لاوان لەودۆخە رزگاری بێ‌‌و ببێ‌ بە رێكخراوێكی ئەورۆیی‌و سەركەوتوو جێگای هیوا‌و ئومێدی لاوانی رۆژهەڵات بەو جۆرەی كە ئەو لاوانە چاوەروانیان لە یەكیەتی لاوان هەیە؟