۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۱, پنجشنبه

رۆژی جیهانی کرێکاران ـ Vappu لە فینلاند

 رۆژی ١ مای یان بە زمانی فینلاندی ''ڤاپو ـ  Vappu " واتە رۆژی جیهانی کرێکاران ، رۆژێکە کە لە فینلاند وەک رۆژی کرێکاران ناسراوە و هەموو ساڵێ ئەم رۆژە پشوویە و جێژن دەگیردرێ و هەروەها رۆژی ئاڵاشە بەو واتایە کە بەم بۆنەوە لەم رۆژە دا ئالای وڵات دەشەکێننەوە( لە فینلاند تەنیا لە رۆژانە دا کە لە رۆژمێردا دیاری کراوە ئالای ڤینلاند دەشەکێندرێتەوەو لە رۆژانی دیکەدا ئالا هەڵنادرێت).



هەروەها ئێوارەی پێش رۆژی جیهانی کرێکاران خوێندکاران یان ئەو کەسەی کە دەرچون بۆ زانکۆ لە یەکێک لە شەقامە سەرەکیەکانی ناوەندی شار کۆدەبنەوە و بە لەبەر کردنی جلی رەنگاو رەنگ کە هەرکام پیناسەی کۆلێژێکە جێژن دەگرن و راست لە کاتژمێر شەش هەموو بەیەکەوە کڵاوە سپیەکانیان لەسەر دەکەن( کە پێناسەیە بۆ ئەوی کە ئەو کەسە دەرچوە بۆ زانکۆ کە زۆربەیان لاون و خەڵکانی دیکەش کە لە سالانی زوتر ئەو قوناخەیان بریوە بەشدارن) و شەقام یەکسەر سپی دەکەن و دوایی کلاوەکانیان هەلدەدەن بۆ ئاسمان و بە شادی و خۆشی بڵاوەی دەکەن.


هەروەها بەم بۆنەوە جۆرە خواردنەوەیەک دەخۆنەوە کە تایبەتە بەم رۆژە کە پێی دەڵێن سیما ـ Sima کە خواردنەوەیەکی بێ ئەلکۆلە و هەروەها جۆرە شیرنیەکی تایبەت بەم رۆژەش دەخۆن کە لەمالەوە دروستی دەکەن یاخود لە بازار دەیکرن (لێرە لە هەر بۆنەیەک دا خواردن یا خواردنەوەیەکی تایبەت بەو یادەیان هەیە) و بەم شێوەیە ئەم رۆژە جێزن دەگرن و ئەگەریش هەوای خۆش بێت ئەوا دەچن بۆ دەرێ بۆ سەیران.


ئەگەر چاویش لە مافی کرێکاران بکەین بە خێرایی ئەوا دەبینین کە بە شێوەیەکی ڕێژەیی مافی کرێکاران لە فینلاند دەستەبەر کراوە کە ئەوەش بە پێی یاسا کە لە لایەن یەکیەتی کرێکاران و یەکیەتی خاوەنکاران و دەوڵەت داڕێژراوە.
ئێمەش رۆژی چوارشەممە لە کۆرسی زمان لە دوایین کاتژمیری کۆرس جێژنمان گرت و سیما ـ Sima و شیرینیمان خوارد و دوایی بینگۆمان کرد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر