۱۳۹۲ اردیبهشت ۳۰, دوشنبه

شۆڕای چاوەدێری(شورای نگهبان)


ن. پرویز دستماڵچی 
و. چیا عەبدوڵڵاپوور
شۆرای چاوەدێری یەکێکە لە دامەزراوە چاوەدێریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە شەش فەقیه و شەش مافناس ئەندامەکانی پێک دێنن.
شۆرای چاوەدێریە لە لایەن چ کەسێک یان کەسانێک هەڵدەبژێردرێن و دەسەڵاتەکانی چین پێگەی ژنان لەم دامەزراوەیەدا، ئەم بابەتە بە کورتی باس لەو بابەتانە دەکات.
شۆڕای چاوەدێری یەکێک لە گرینگترین دامەزراوەکانی حکومەتە . ئەرکەکانی ئەم شۆڕایە بریتین لە:

۱۳۹۲ اردیبهشت ۲۷, جمعه

مامۆستام شەهید فەرزاد کەمانگەر


لەو کاتەوە و ئێستاش و تاکوو هەمیشەش کە ئەم وێنەیەو زۆرێک لە وێنەکانی شەهید مامۆستا فەرزاد کەمانگەر لەگەڵ قوتابیەکانیدا دەبینم بەبێ ئەوەی کە بە دەست خۆم بێت لە منداڵێ خۆم دەگڕێم لە ناو قوتابیەکاندا و خۆم لە زۆرێک لە قوتابیەکاندا دەبینەوە و دڵم پڕ دەبێت و دەمگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمێک کە خۆشم قوتابی بووم.
 ئەو کاتەم وەبیر دێتەوە کە زۆربەی مامۆستا کوردەکان سەڕەڕای زۆر مەترسی هاوکات لەگەڵ  وانە پێکوتن دا چەندە دڵسۆزانە وانەی نیشتیمان پەروەری و گەڵ دۆستیشیان فێر دەکردین و دڵسۆزانە رێنوێنیان دەکردین کە باوەڕمان بە خۆمان بێت و بخوێنێن. کە شەهید فەرزاد کەمانگەر ئاوێنەی باڵا نەوێنی ئەو مامۆستایانەیە.  ئەو کاتەم وەبیر دێتاتەوە کە زۆرێک لەو مامۆستایانەی کە کورد نەبوون چەندە نا مرۆڤانە لە قوتابیەکانیان دەدا و هیچ سۆزێک و دڵسۆزیەکان نەبوو بە نیسبەی ئێمەی قوتابی کوردەوە.
بۆیە لەو کاتەوە و ئێستاش و تاکوو هەمیشە ئەو مامۆستای شەهیدم، تۆ نە تەنیا مامۆستای ئەو پۆە قوتابیانەی بەڵکو مامۆستای من و هەزاران کەسی وەک منی. قوتابیەکانت ناو یاد و رێبازی ئازادی خوازی و نیشتمان پەروەریت لەیاد ناکەن.

۱۳۹۲ اردیبهشت ۱۴, شنبه

سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان


مەبەست لە سەرچاوەکان، ئەو شوێن و کانیاوانەیە کە مافە بنەڕيتیەکان بە سەرەنج دان بەم سەرچاوانە پێک دێت و یان لەو سەڕچاوانەوە تێراو دەبێت. نووسەران، ئامادەکاران و لێکۆڵەڕانی یاسا زنجیرەیەک سەرچاوە بۆ مافە بنەڕەتیەکان دیاری دەکەن هەندێک لەو سەرچاوانە لایەنی گشتیان هەیە مافە بنەڕەتیەکانی زۆربەی وڵاتان پشت ئەستورن بەم سەرچاوە گشتیانەوە و کاڕێگەریان لەو وەرگرتووە. هەندێک لە سەرچاوەکانیش لایەنی تایبەتیان هەیە بۆ نموونە مافە بنەڕەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رووی سەرچاوەی گشتی لەگەڵ وڵاتانی دیەکە هاوبەشە. هەر لەو کاتەشدا هەندێک سەرچاوەی زۆر باوەڕڕپێکراوی تایبەتیشی هەیە. سەرچاوەگەڵێکی وەکوو قورئان باوەڕپێکراوترین و بەهێزترین سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە قوڵایی بیری ئۆمەتی ئیسلامی دا رەگی داکوتاوە و لایەنی ئیلاهی و رەوایی دەدات بەو یاسایانە. خۆمان لە سەرچاوە تایبەتیەکان لە پەیوەندی لەگەڵ  باسی مافە بنەڕەتیەکانی ئێران دەبوێرین و لێرەدا تەنیا باسی سەرچاوە گشتیەکانی دەکەین.

۱۳۹۲ اردیبهشت ۶, جمعه

رووناکبیران لە فەرەنسا




نووسینی؛ یوهان ئانگرمولێر
بۆ فارسی؛ مێهرداد ئیمامی
بۆ کوردی؛ جەمال نەجاری

لە سەدەی ۱۸ بەم لاوە، پانتایی گشتی لە فەرەنسا بە شێوەیەک بەرهەمهێنەری کولتووری خۆی دەردەخات کەخاوەنی هێزێکی سیمبۆلێک و هێمادارە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک هونەر و ئەدەبیات و زاستە مرۆییەکان وزانستە سیاسییەکان و زانست بە مانا گشتییەکەی.

۱۳۹۲ فروردین ۳۱, شنبه

منیش ژنم

مرۆڤ دوور لە ویستیی خۆی بە ژن یان پیاو لە دایک دەبێ بۆیە نە ژن بوون مایەی شەەرمەزاریە و نەپیاوەتی مایەی شانازی. ئەوەش سەبارەت بە زۆر پرسی وەک نەتەوە و ئایین و شوێنی لەدایک بوونیش هەروایە.

ژنانی مەریوان بوونە پێشەنگ تاپۆی بێدەنگیەک کە ساڵانێکە باڵی بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان دا کێشاوە، و دوور نیە کە ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ببنە پێشەنگی ڕاپەڕینێکی گشتی. 

۱۳۹۲ فروردین ۳۰, جمعه

هۆکاره‌کانی به‌شدارنه‌بوونی ژنان له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا

b_800_600_0_00_images_Witarakan_2013_APRIL_shewnm-hamzaii.jpg
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌ی که‌ له‌ بواری زانست و شارستانییه‌تدا جیهان به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌،که‌چی مافی ژنان و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌میان هه‌ر ماوه‌. به‌شداری ژنان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵاتدا، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداربوونی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا

۱۳۹۲ فروردین ۲۴, شنبه

پێناسەی دەوڵەت

دەوڵەت بریتیە لە کۆمەڵێک مرۆڤ کە لە هەرێمێکی دیاریکراو کۆمەڵگای سیاسیان پێک هێناوە و دەسەڵاتێکی باڵا دەسەڵاتداریەتی بەسەردا دەکات.

۱۳۹۲ فروردین ۱۶, جمعه

یاسای بنەڕەتی چیە؟

یاسای بنەڕەتی پێک هاتووە لە کۆمەڵیک ڕێسا، یاسا و بنەمای گشتی کە شێوەی حکومەت، رێکخراوی هەر سێ دەسەڵاتە بەرزەکەی وڵات و پێوەندی ئەوان لەگەڵ یەکتر و ماف  و ئازادیەکانی تاکەکانی وڵات لە هەمبەر دەوڵەت دا دیاری دەکات. ئەمەیکە شێوەی حکومەت کۆماری بێت یان مەلەکی، ئەمەیکە پارڵمان لە یەک ئەنجومەن پێک بێت یان لە دوو ئەنجومەن و دانانی یاسا بە چ شێوەیەک دەکرێت ئەمەیکە لە کۆماری دا سەرۆک کۆمار لە سەر بنەمای دەنگی ڕاستەوخۆی گەڵ هەڵدەبژێردرێت یان بە دەنگی نوێنەرانی ئەو خەڵکە و بە شێوەی ناراستەخۆ و چ بەرپرسایەتیەکی هەیە، ئەمەیکە لێک جیا کردنەوەی دەسەڵاتەکان ڕێژەیی‌یە یان ڕەها و پرسگەڵێک لەم جۆرە لە بنەماکانی یاسای بنەڕەتیدا ئاماژەیان پێ دەکرێت.

۱۳۹۱ اسفند ۵, شنبه

مافی مرۆڤ

مافی مرۆڤ له‌ هه‌ردوو وشه‌ی (ماف) و (مرۆڤ) پێکهاتووه‌. ووشه‌ی (ماف) بریتیه‌ له‌ هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت و پێگه‌ که‌ له‌ ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاساییه‌وه‌ بۆی دابین کراوه‌. یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی عه‌قڵی مرۆڤ بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی مرۆڤ له‌ سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌. مرۆڤ له‌ ڕێی ووشه‌ یان وێنه‌ یان جوڵه‌ یان بینین گوزارشتی لێده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بوارێکی تایبه‌تی تاکه‌وه‌ ئه‌وا پێی ده‌وترێت (مافی تایبه‌ت). به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نووسی گروپه‌وه‌ هه‌بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت (مافی گشتی). ئه‌و گشتیه‌ی که‌ له‌ مافی گشتیدا هه‌یه‌ گوزارشته‌ له‌ گروپ یان کۆمه‌ڵ، که‌ کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌زی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کانیان ڕێکده‌خات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ به‌شداری کردنی تاک هه‌یه‌..

۱۳۹۱ دی ۱۹, سه‌شنبه

راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان کوردی/فارسی



راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ( کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 119 که‌س له‌ ماوه‌ی سێ مانگی پاییزی ئه‌و ساڵدا)