شایانی باسە کە هەر وڵات و هەریمێک ئالای تایبەت بە
خۆی هەیە و ئاڵاش رەمزێکی گرینگ و پیرۆزی وڵاتانە. وڵاتەکانیش بە ئالاکەیانەوە
دەناسرێتەوە و هەر ئالایەکیش بە شێوەیەک لە شێوەیەکان پێناسەی ئەو وڵاتەیە و
تایبەتمەندیەکانی هەر وڵاتێک لە لە ناو ئاڵاکەیدا خۆی دەنوێنێت. کوردستانیش ئەگەرچی
تاکوو هەنووکە وڵاتێکی سەربەخۆ نیە، بەڵام لە بەشێکی نیشتمان واتە باشووری
کوردستان زیاتر لە دوو دەیەیە کە حکومەتێکی نیوە سەربەخۆ و ئاڵای خۆی هەیە کە ئەو
ئاڵایە بۆتە سومبولی حكومەتی هەریمی کوردستان هەروەها بەشێکی زۆری دانیشتوانی کوردستان.
بە لە بەر چاو گرتنی ئەو خاڵانە بۆ ئاڵا ئەوا پیرۆزی و متمانە سەبارەت بە ئاڵای کوردستان زیاتر دەبێت وەک هەموو وڵاتانی جیهان بە رێسا و یاسایەکی تایبەتیان هەیە بۆ ئاڵاکەیان.
سەبارەت بە ئاڵای
کوردستان ئەوا لە ماڵپەری حکومەتی هەریمی کوردستان دا پێناسەی ئاڵای کوردستان بەم
چەشنە کراوە:
ئاڵای كوردستان
هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه،
ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن،
ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراڵه و له ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر
ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و
ئۆرگانه ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه.
پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئاڵای کوردستان له سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له ناوه‌ندی پێکهاتووه.
ڕه‌نگه‌کان:
ئاڵای کوردستان له لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی
سووره، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕ‌نگی سپی یه، و لاکێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه .
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی .
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ
(تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین
به په‌ڕه‌کانییه‌وه یه‌ک(1) پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م
په‌ڕانه شێوه‌یان ڕاسته و له ده‌ره‌وه خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .
خۆره‌که ده‌بێ ڕێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.
خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه که ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی
تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .
چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :
ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
·
سوور : PMS 032
·
سه‌وز : PMS 354
·
زه‌رد : PMS 116
شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا:
1.
هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
2.
به‌رز کردنه‌وه‌ی له
باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه .
3.
به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی، ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز
له لای ڕاست .
4.
له یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ
ئه‌گیرێت .
5.
له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به لای چه‌پدا بشکێته‌وه .
ئەم پێناسەیە
سەڕەرای باشی خۆی بەڵام کەموکوری هەیە کە من لێرەدا وەک پێشنیار باس لەو
خاڵانەدەکەم کە دەبوو لە پێناس و باسی ئاڵادا ئاماژەیان پێ کرابا.
هەرچەند کە لە
کوردستان نزیک بە ساڵێکە رۆژی ١٧ی مانگی کوتایی ساڵی زایینی وەک رۆژی ئاڵا دیاری
کراوە کە هەرچەند زۆر درانگ بوو، بەڵام ئەوەش هەنگاوێکی زۆر باش و پێویست بوو. ئەوەی
شایانی باسە کە ئالای کوردستان تاکوو ئێستا بە شێوەیە کە دەبێ وەک سومبوڵ چاو
لێبکرێت چاوی ڵی نەکراوە و بە فەرمی رەنگ و هێماکانی شی نەکراونەوەتەوە و هەروەها
کات و بۆنەکانی شەکاندنەوەی و هێنانەخوارەوەی
دیاری نەکراون، کە دەبێ بە فەرمی ئەوانە دیاری بکرێن و هەموو تاکێکی نیشتمانیش
ئەوە بزانێت.
١. دیاری نەکردنی کاتی
شەکانەوەی ئاڵا:
لە نوسراوی
ماڵپەری حکومەتی هەریمی کوردستاندا تەنیا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاڵای کوردستان له ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر
ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و
ئۆرگانه ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه و باسی کاتی شەکانەوە و هێنانە خوارەوەی
نەکراوە و وەک دەشبینین ئاڵای کوردستان شەکاوەیە بە بەردەوامی تاکوو تەواو لەت لەت
دەبێت و هەروەها ئەو بۆنانەی کە نیەکراوە
کە بە بڕوای من لە هەر وڵاتێک دا ئەوا کات و بۆنەکانی شەکاندەوەی ئاڵا دیاری کراوە
کە دەبێ ئاوانیش دیاری کراو بن و بەم شێوەیە نەبێت کە هەنووکە هەیە کە بەراستی
ئاوا لە پیرۆزی ئاڵا کەم دەکاتەوە بە شێوەیەک کە بە دەیان ئاڵای دڕا‌و و لەکار
کەوتوو دەبینی کە هەر کەس و لایەنەی حکومی بۆخۆی بە پێ خۆشبوونی خۆی لە سەر مەقەر
یان ناوەندی خۆی بەرزی دەکاتەوە. کە بەراستی جێگای تێڕامانە.
٢ـ شی
نەکردنەوەی مەبەست و واتای رەنگەکانی ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان کە
لە چوار رەنگ پێک هاتووە (سور، سپی، سەوز، زەرد): پێویستە ئەو رەنگانە شی بکرێنەوە
هەرچەند کە بە شێوەیەکی نافەرمی ئەو رەنگانە لە لایەن کەسانێکەوە (رەنگی سوور بە
واتای شەهیدانە و رەنگی سپی رەنگی ئاسمانە و رەنگی سەوزیش بە مانای سروشت دێت و
رەنگی زەردیش بەواتای هەتاو دیت. هێمای هەتاویش کە لە ناوەندی ئالاکەدا جێگای خۆش
کردوە بە واتای ئازادی و روناکایی دێت.)شی کراونەتەوە بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی
فەرمی لە ناو پێناسەکەی ماڵپەری حکومەتی هەریمی کوردستان دا مەبەست و واتای هەر
کام لە رەنگەکان بە روونی باس بکرێت.
٣ـ هەروەها
کۆمەڵێک روداو و کارەسات و هەروەها کوچی دوایی کەسایەتی نیشتمانی هەن کە سەڕەڕای
ئەوەی کە حکومەتی هەریم بە بۆنەی جیاواز رێز لە روداو کارەساتە دەکات کە بەڵام وەک
رێزێک وا باشە کە لە کاتی یاد کردنەوەی ئەو کارەسات و کۆچانە دا (بۆ نمونە
کارەساتی ئەنفال و کیمیا باران و کۆچی دوایی شێرکۆ بێ کەس و ...) دا ئەوا ئاڵای
کوردستان بە نیوەهەڵدراوەیی هەڵدەن. کە ئەوەش وەک رێزێک بۆ ئەو کارەسات و
روداوانەیە. ئەوانەش دەبێ لە ناو رۆژمێر
دا بگەنجێنن تاکوو هەموو لایەنێک پێی بزانێت
و جێ بەجێی بکات.
زور جوانه ده‌ست خوش
پاسخحذفسەرچاوەی ئەوە چ کتێبیکە واتا کێ نوسیویە
پاسخحذف