سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌ی که له بواری
زانست و شارستانییه‌تدا جیهان به خۆیه‌وه بینیوه،که‌چی مافی ژنان و ئاسته‌نگه‌کانی
به‌رده‌میان هه‌ر ماوه. به‌شداری ژنان له پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا، به تایبه‌تی له‌سه‌ر
ڕێژه‌ی به‌شداربوونی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا
لێکدانه‌وه‌ی
بارودۆخی ژنان له به‌شداریکردنیان له کاروباری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدا له هه‌ندێ
کاتدا جێگه‌ی سه‌رنجه و له هه‌ندێ بواریشدا دڵته‌زێنه! به خۆشحاڵییه‌وه ژنان
گه‌ییشتوونه‌ته ئه‌وه ئاسته‌ی که تا ڕادده‌یه‌ک ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌کان ببنه‌وه
و وه‌ک تاکێک به‌شداربوونیان له کاروباری سیاسی‌دا به مافی ڕه‌وای خۆیان بزانن.
ئه‌گه‌ر
له ئاستی جیهانیدا باسێک له‌م لایه‌نه بکه‌ین، ده‌بینین که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی
که توانیویانه ڕۆڵی به‌رچاویان له هه‌ڵسوڕاندن و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی
وڵاتداههبێت و له پۆستی جیا جیاکانی ده‌سته‌ڵاتدا خۆیان ببیننه‌وه، به تایبه‌تی
له وڵاتانی رۆژئاوایی پێشکه‌وتوودا.
نموونه‌ی
به‌رچاوی ئه‌و ژنانه وه‌ک کۆندالیزا رایس، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریکا، ئه‌نگێلا
مێرکل که ژنێکی سیاسی به ده‌سته‌ڵاته له وڵاتی ئه‌ڵمانیاو بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌زیر
بووه و پاشان وه‌ک ڕاوێژکاری ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان کراوه و ئیستا به‌رزترین
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و وڵاته‌دا به‌ده‌سته‌وه‌یه، دیلما روسیڤ که یه‌که‌م سه‌رۆکی
ژنه له مێژووی به‌ڕازیل دا، کردستینا فرناندیز که ساڵی ٢٠٠٧ پاش مێرده‌که‌ی به
سه‌رۆکی ئه‌رژه‌نتین هه‌ڵبژێردرا و ڕۆڵێکی به‌رچاوی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی
و چاکسازیی وڵات‌دا گێڕاوه، کارجا هالتون، سه‌رۆکی فنله‌ندا که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
چینی کرێکار گه‌وره بووه و چالاکیی سیاسی هه‌بووه و ساڵی ٢٠٠٠ گه‌ییشته
پێگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌ڵمه‌تێکی توندی دژ به ئه‌ندامبوونی فنله‌ندا له هاوپه‌یمانیی
باکوری ئه‌تڵه‌سیدا به‌رپا کرد، لۆرا تشینتشیلا سه‌رۆکی کۆستاریکاو جوهانا
سیگورداردویتر، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئایسله‌ندا، هه‌روه‌ها ژنه کۆچکردووی مرۆڤدۆست،
دانیال میتران. ئه‌مانه‌و چه‌ندین ژنی دیکه نموونه‌ی ژنانی سیاسه‌توانن که ڕۆڵی
به‌رچاویان له به‌ره‌و پێشبردنی کاروباره‌کانی وڵات‌دا هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ڕۆڵ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژنان له کاروباری سیاسیی وڵاتانی دواکه‌وتوو به تایبه‌ت
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا زۆر که‌م ده‌بیندرێت، بێگومان له کوردستانیشدا وه‌ک وڵاتێکی
پارچه‌کراو و به‌شێک له وڵاتانی دواکه‌وتوو ڕۆڵ و کاریگه‌رییان زۆر که‌مه، هه‌رچه‌ند
له‌م نێوه‌شدا ژنی سیاسه‌تمه‌داری وه‌ک گولتان کشناک، له‌یلا زانا و هێرۆ خان بوونیان
هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت که‌سانیک وه‌ک له‌یلا قاسم بوون به هێما و سیمبولێک بۆ به‌رخودان،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکات.
لێره‌دا
ده‌توانین بڵێین به‌شێکی زۆری هۆکاری به‌شدارنه‌بوونی ژنان بۆ وڵاته‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه
که تا چ ئاستێک ڕێگه خۆشکه‌رن و تا چ ئاستێک پێگه‌ی دیاریکراویان له پۆسته
سیاسییه‌کاندا بۆ ژن دیاری کردووه، یان تا چ ڕاده‌یه‌ک باوه‌ڕیان به کاریگه‌رییه‌کانی
ژنان له‌سه‌ر کاروباری وڵات‌دا هه‌یه؟ ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌موو
وڵاتاندا تێبینی ده‌کرێت، به تایبه‌ت وڵاتانی دواکه‌وتوو و له‌و وڵاتانه‌ی که به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک مافه‌کانی ژنان پشتگوێ خراوه‌و ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌ک ئێران به
نموونه وه‌ربگرین، ده‌توانین بڵێین
له
چوارچێوه و روانگه‌ی نیزامی کۆماری ئيسلامیى ئێران‌دا ژن ته‌نيا ئامرازى رابواردن
و به‌رهه‌مهێنانی منداڵه، نه‌ك مرۆڤێك كه ده‌توانێ و ده‌بێ شانبه‌شانى پياوان له
کاروباره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌شدارى بكات و له ماف و جێگه و شوێنی
كۆمه‌ڵايه‌تیی يه‌كسان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌هره‌مه‌ند بێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی كه ژن به ته‌واوه‌تی له كاروباری سياسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی
وڵات دوور بخرێته‌وه، به جورێك كه هه‌ر له یه‌که‌م خولی په‌ڕلمانی كۆماری
ئيسلامیدا ساڵی ١٣٥٨ ی هه‌تاوی، له كۆی ٢٧٠ نوێنه‌ر ته‌نيا دوويان ژن بووه كه
تا هه‌نووكه‌ش ئه‌م بهشداريیه له ده كه‌س تێنه‌په‌ڕیوه. ئه‌وه له حاڵێکدایه
که ژنان رۆڵێکی به‌رچاویان له خۆپێشاندانه‌کانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵێ
١٣٥٧دا هه‌بووه. له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران‌دا مه‌رجی ئه‌وه دانراوه که سه‌روک
کۆمار ده‌بێ "رجال سیاسی" واتا پیاو بێت، ئه‌مه‌ش رێک به‌و مانایه دێت
که ژنان به پێی یاسا له گه‌ییشتن به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵات بێبه‌شن.
ده‌توانین
به‌شدارنه‌بوونی ژنان بۆ زۆر هۆکاری دیکه‌ی وه‌ک به‌ستراوه‌یی ژیانی ژنان به
پیاوان له باری ئابورییه‌وه، دابونه‌ریتی کۆن و ده‌مارگیریی فه‌رهه‌نگی و عه‌شیره‌تی،
نه‌خوێنده‌واری و ناشاره‌زایی زۆربه‌ی ژنان به مافه‌کانی خۆیان و ڕێگه‌ی گه‌ییشتن
به مافه‌کانیان، ههستپێنهکردنی ژنان به چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌نێو ماڵ و کۆمه‌ڵگه‌دا
به ڕاده‌ی پێویست و ...
له‌و
کۆمه‌ڵگه‌دا به گشتی کاره‌کان به جۆرێک دابه‌ش کراون که پیاوان پێویسته کاره
گرینگه‌کان بگرنه ده‌ست، وه‌ک:
_
_ ده‌سه‌ڵاته
سیاسی و ئابوروییهکان و له‌و لاشه‌وه کاری ناوماڵ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی
وه‌ک کارێکی ئاسان و ساده بۆ ژنان داندراوه. _ په‌راوێزخستنی ژنان له کاروباره‌کاندا
بۆ نموونه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا یان له کارێکی له‌م شێوه‌دا هه‌موو کات به
باشی بواری قسه‌کردن به ژنان نادرێت و بگره ئه‌گه‌ر ڕایه‌کی باشیشی هه‌بێت.
_
_ ده‌مڕاستیی
پیاوان له کێشه‌کانی ژناندا که زۆربه‌ی کات ڕێگه چۆل ده‌که‌ن پیاوان نوێنه‌رایه‌تییان
بکه‌ن، ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له تایبه‌تییه‌کانیشدا، ئه‌وه‌ش وا له پیاوان ده‌کات
که هه‌ست بکه‌ن کێشه‌ی ژنان کێشه‌ی ئه‌وانه.
_
_ شه‌رمکردنی
ژنان له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا له ده‌ربڕینی ڕای خۆیان که زۆر کات ڕای خۆیان
ده‌ده‌ن به پیاوان تاوه‌کو بۆیان گه‌ڵاڵه بکه‌ن. _ به که‌مزانینی ژنان و گاڵته‌پێکردنیان
له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه و پیاوانه‌وه هۆکارێکی دیکه‌یه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتن و به‌شداری
ژناندا. _ ڕه‌هابوونی ده‌سته‌ڵاتی پیاو به‌سه‌ر ناوه‌نده سیاسییه‌کاندا به گشتی
و به ڕهوانهزانینی ئه‌و ڕۆڵه بۆ ژنان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه که وشه‌ی هێز ده‌درێته
پاڵ پیاو و وشه‌ی خۆشه‌ویستی و مێهرهبانییش بۆ ژن که له زۆربه‌ی وڵاتاندا سیاسه‌ت
موڵکی پیاوانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان زۆرتر چه‌کیان له شان کردووه و به‌شدارییان
له جه‌نگدا کردووه که ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتیان بووه.
پێویسته
ئه‌و راستییه بزانین که ئێستا مرۆڤه‌کان تێیدا ده‌ژین، له‌وانه‌یه مه‌یدانی
سیاسه‌ت و گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات له ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مای هێز بووبێت، به‌ڵام
ئێستا له‌سه‌ر که‌ره‌سته و ته‌کنیکی سیاسه‌ت به‌نده و له به‌گه‌ڕخستنی توانا
فکرییه‌کان و قسه‌کردن له‌و بوارانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه
ده‌بینین ژنان رۆژ به رۆژ سوورتر و قایمترن له‌سه‌ر داواکانیان، چونکه هه‌ستیان
به‌وه کردووه که ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه و کاریگه‌ریی به‌رچاویان له‌سه‌ر
ڕووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و بێگومان له ژیانی
سیاسی‌دا ئه‌م کارانه‌ش هیچیان له‌وی دیکه که‌متر نییه، هه‌ر بۆیه پێویسته ژنان
له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا چالاک‌تر بن، به‌ڵام وه‌ک خۆی نه‌ک له ڕوانگه‌ی
لاساییکردنه‌وه‌ی به‌شداری پیاوانه‌وه، به جۆرێک سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بن که
کارکردن له بواری سیاسی‌دا ته‌نیا کاری پیاوان نییه، هه‌روه‌ک ده‌زانین که ڕۆڵ و
به‌شداری ژنان له هه‌ندێ بواری سیاسی‌دا هه‌بووه، به‌ڵام بۆ هه‌موومان ئاشکرایه
که تا ڕادده‌یه‌کی زۆر ته‌نیا به‌شداربوونێکی ڕواڵه‌تیانه بووه.
له
کۆتاییدا ده‌کرێت به‌شداری ژنان به شێوه‌یه‌کی گشتی و به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی
دواکه‌وتوودا بۆ چه‌ند قۆناغێک دابه‌ش بکرێت وه‌ک:(ویستن، توانین، بوێری، هێشتن)
ئایا
ژنان چه‌نده خوازیاری به‌شداریکردنیان له‌م بواره‌دا هه‌یه، چونکه هۆکاری سه‌رکه‌وتن
له‌هه‌ر بوارێک‌دا بوونی خواسته له‌سه‌ر ئه‌و کاره؟ ئه‌گه‌ر گریمان خواست هه‌بوو،
ئایا تا چ ڕادده‌یه‌ک توانایان هه‌یه و تا چ ڕادده‌یه‌ک هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن له
بواره‌که‌دا ده‌ده‌ن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خواستی بوو، توانای بوو، ئایا تا چه‌ند ئاستی
بوێری هه‌یه و متمانه‌ی به خۆی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ریش له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه
توانی خۆی ببینێته‌وه، ئایا تا چ ڕادده‌یه‌ک دابونه‌ریت و کۆمه‌ڵگه و ده‌سته‌ڵات
ڕێگه‌ی چوونه ناو ئه‌م کارانه‌یان پێ ده‌دات؟
نه‌ک ته‌نیا له هه‌ر وڵاتانی دواکه‌وتوو،
به‌ڵکوو له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانیشدا به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر بووه‌ته‌وه
و ئه‌و لهمپهڕانهش ره‌نگه له جیهانی مودێڕندا ره‌نگ و بۆنی یاسایی به
خۆیه‌وه نه‌گرتبێت، به‌ڵام کاتیک بۆ گه‌ییشتن به پله‌یه‌کی به‌رز له ئاستی
سیاسیی وڵاتدآ پێویستی به ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵک هه‌بێت ئه‌وکات کلتووری دژه‌ژن
له‌و وڵاتانه‌ش خۆی ده‌نوێنێت و ژنان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌رفه‌تی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ
پیاوان، بۆ سه‌رکه‌وتن له ململانییه‌کانی هه‌ڵبژاردندا شانسێکی که‌متریان هه‌یه.
به‌شداری
ژنان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا هۆکارێکه بۆ به‌هێزکردنی بڕیاروه‌رگرتن له‌سه‌ر پرسه‌کان
و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه، بێگومان ژنانی
خوێنده‌وار و کارناس و شاره‌زا وه‌ک هه‌ر تاکێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌توانن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
به‌رچاویان هه‌بێ. به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا وه‌ک به‌شداری له ئاستی جه‌ماوه‌ریدا،
به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن و مافی ده‌نگداندا و به خۆشحاڵییه‌وه له زۆرێک له
وڵاتان جیهاندا مافی ده‌نگدانی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه و له رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی
و کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیکاکاندا ئه‌ندامن و له ناو ڕووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و شه‌ڕ و یارمه‌تییه مرۆییهکاندابهشداریی چالاکانه‌یان هه‌یه ده‌توانرێت
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پته‌وتر بنیاد بنرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر