دەوڵەت بریتیە لە کۆمەڵێک مرۆڤ کە لە هەرێمێکی دیاریکراو
کۆمەڵگای سیاسیان پێک هێناوە و دەسەڵاتێکی باڵا دەسەڵاتداریەتی بەسەردا دەکات.
لەم پێناسەیە سێ بنەمای گرینگی پێکهێنەری دەڵەت دیاری
دەکرێن.
یەکەم دانیشتوان:
بەبێ دانیشتوان دەوڵەت واتا و مانایەکی نیە، لە بنەڕەتدا پێویستە کەمەڵیک مرۆڤ بە
کۆمەڵ و بەیەکەوە بژینو ئامانجی هاوبەشیان هەبێ و خوازیاری یەکگرتن و هاوکاری بن.
هەڵبەت کۆمەڵیک مرۆڤ بۆ پێکهاتنی دەوڵەت پێویستە، بەڵام بە تەنیا تەواو نیە واتە
بە کۆبوونەوەی ژمارەیەک خەڵک ناگوترێت دەوڵەت هەروەکوو هەزاران ساڵ پێش ئێستا
گرووپی جۆراوجۆر لە مرۆڤەکان بەیەکەوە دەژیان وەکوو تایفە، قەبیلە و هاوتای ئەوان،
بەڵام دەوڵەتیان پێک نەدەهێنا.
دووهەم هەرێم: یەکێکی دیکە لە
بنەماکانی پێکهاتنی دەوڵەت هەرێمە، گرووپێک لە خەڵکی پەرتەوازەو بڵاو بەبێ هەرێمێکی
دیاری کراو ناتوانن وەک دەوڵەت بناسرێن، هەرێم لە بنەما پێویستەکانی پێکهاتنی
دەوڵەتە، تاکەکان لە ناو ئاوە ئازادەکان یان لە بۆشایی ئاسمان ناتوانن دەوڵەت پێک
بێنن هەرێم (بە لەبەرچاو نەگرتنی هەڵکەوت و تایبەتمەندیەکانی) دووهەم بنەمای پێکهاتنی
دەڵەتە کە دەبێ دانیشتوان تێدا جێگیر بووبن.
سێهەم دەسەڵاتی باڵا: دەسەڵاتی باڵا بنەمایەکی دیکەی پێکهاتنی دەوڵەتە، دەسەڵاتی باڵاش بە تەنیایی و بێ بوونی دانیشتوان و هەرێم ناتوانێ ناسێنەری
دەوڵەت بێت.
بەم پێناسەیە کە لە دەوڵەت کرا و بنەماکانی ناسێندران ئەم
پرسیارە بە مێشک دەگات ئەو دانیشتوانەی کە بنەمای یەکەمی دەوڵەت بوو هەر گەلە(نەتەوە)
یان گەڵ پیناسەیەکی دیکەی هەیە.
و. چیا
سەرچاوە کلیات حقوق اساسی
و. چیا
سەرچاوە کلیات حقوق اساسی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر