مرۆڤ دوور لە ویستیی خۆی بە ژن یان پیاو لە دایک دەبێ بۆیە نە ژن بوون مایەی شەەرمەزاریە و نەپیاوەتی مایەی شانازی. ئەوەش سەبارەت بە زۆر پرسی وەک نەتەوە و ئایین و شوێنی لەدایک بوونیش هەروایە.
ژنانی مەریوان بوونە پێشەنگ تاپۆی بێدەنگیەک کە ساڵانێکە باڵی بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان دا کێشاوە، و دوور نیە کە ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ببنە پێشەنگی ڕاپەڕینێکی گشتی.
ژنانی مەریوان زۆر ئازایانە و بەگژ بێ رێزی و پێشێل کرانی مافەکانیان لەلایەن پیاوان بە گشتی و دەسەڵاتی رەشی کۆماری ئیسلامی دا چوونەوە و بە پیاوانیان گوت کە بەسە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی و رێگا بە ئێمە بدەن با بێینە گۆرەپانەکە و لە کلتور و ناسنامەو ماف و ئازادیەکانمان پارێزگاری بکەین.
سەبارەت بە هەڵمەتی کەمپەین و لەبەر کردنی لیباسی ژنان لە لایەن پیاوانی کوردیشەوە دەڵێم کاری ئەم جارەی چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و .... جیاوازە لە کارەکانی دیکە چوونکە ئەم جارە زۆرتر لایەنی کردەکی پێوە دیارە و لە قاڵبی دروشم و نوسراوە سەر لاپەرە و ماڵپەڕەکان هاتۆتە دەرو بەم کارە خەباتی یەکسانی خوازی ژنانیان بە شێوەیەکی کاریگەر وەپێش خست یەکەم درزی کاریگەر و جێ سەرنجتان تان لە پەیکەری سیستمی باوک سالاری لە کوردستان دا و ئەوەش مایەی فەخرە.
هیوادارم کە ئەم شێوە هەنگاوە کردەکیانە لە پێوەندی لە گەڵ پرسی ژنان و پرس و کێشە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بڕەویان پێ دبرێت. چونکە بەداخەوە زۆر زۆرن کەسانێک کە لە کردەوەدا زۆر پێچەوانەی ئەوە دەجوڵێنەوە کە بانگەشەی بۆ دەکەن لە نوسراوەکانیان دا یان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە کە نوسراوەکان و چالاکیەکانیان هیچ کاریگەریەک دروست نەکەن و زوو لە بیر بکرێن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر