مافی مرۆڤ له هه‌ردوو وشه‌ی (ماف) و (مرۆڤ) پێکهاتووه. ووشه‌ی (ماف) بریتیه
له هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت و پێگه که له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و
یاساییه‌وه بۆی دابین کراوه. یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی عه‌قڵی مرۆڤ بۆ به‌هێزکردنی
پێگه‌ی مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه. مرۆڤ له ڕێی ووشه یان وێنه یان جوڵه
یان بینین گوزارشتی لێده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه تایبه‌ت بوو به بوارێکی تایبه‌تی
تاکه‌وه ئه‌وا پێی ده‌وترێت (مافی تایبه‌ت). به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی
و چاره‌نووسی گروپه‌وه هه‌بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت (مافی گشتی). ئه‌و گشتیه‌ی که
له مافی گشتیدا هه‌یه گوزارشته له گروپ یان کۆمه‌ڵ، که کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌زی
هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کانیان ڕێکده‌خات، ئه‌مه‌ش پێویستی به به‌شداری کردنی تاک هه‌یه..
بۆ ئه‌وه‌ی ماف هه‌بێت، پێویستمان به مسۆگه‌رکردنی یاسایی و ده‌زگایی هه‌یه.
مرۆڤ ناوهێنانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و یاساییه بۆ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی که له‌سه‌رئه‌م
ئه‌ستێره‌یه سه‌روه‌ره. مرۆڤ به بێ ماف نه‌بووه‌و ناکرێ، هه‌رچه‌نده ئه‌و مافه
که‌م بێت یان زۆر.
ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاکانی به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی به هێزی هه‌یه
به مافی مرۆڤ و ڕۆڵی دیاری هه‌یه له مسۆگه‌رکردنی یان پێشێلکردنی مافی
مرۆڤ.
مافی مرۆڤ و تێگه‌یشتن لێی له کلتورێکه‌وه بۆ کلتورێکی تر و له ئایدیلۆژیایه‌که‌وه
بۆ ئایدیۆلۆژیایه‌کی تره‌وه ده‌گۆڕێت. هه‌روه‌ها له ده‌وڵه‌تێکه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێکی
تره تێگه‌یشتن بۆ مافی مرۆڤ جیاوازه.
ده‌کرێ مافی مرۆڤ وه‌ک تاک له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یان کۆمه‌ڵگاوه مسۆگه‌ر
بکرێت، یان به پێچه‌وانه‌وه مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته‌وه
پێشێلبکرێت.
تێبینی:
لە لاپەرەی فەیس بووکی مافی مرۆڤ وەگیراوە.
لە لاپەرەی فەیس بووکی مافی مرۆڤ وەگیراوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر