۱۳۹۱ آبان ۳۰, سه‌شنبه

ویژگی های قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران


چیا عبدالله‌پور
1-تاریخ تدوین  و چگونگی طرح قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران 
جهت شناخت قانون اساسی هرکشور نخست بایستی سابقه‌ی تدوین آن بررسی گردد. قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران قانونی نوشتاری است که سال 1358 از طریق همه پرسی تصویب گردید. قبل از آنکه نظام شاهنشاهی سقوط کرده و انقلاب ملل ایران در سال 1357 پیروز گردد، اندیشه تدوین قانون اساسی توسط خمینی و یارانش در پاریس مطرح گردید،همان جا بود که پیش نویس نخست قانون اساسی تدوین شد. پیش از آنکه نظام شاهنشاهی سقوط کند این پیش نویس توسط اشخاص وگروه‌های مختلف مورد تحلیل و ارزیابی قرار گرفت و در 15بهمن 1357، خمینی قبل از آغاز به کار دولت موقت بازرگان،تشکیل شورای موسسان منتخب مردم را برای تصویب قانون اساسی اعلام کرد.پس از سرکار آمدن دولت بازرگان،شورای عالی انقلاب با تصویب هیأ ت دولت در 8 فروردین تأسیس شد و تدوین قانون اساسی بر مبنای اصول اسلامی وآزادی به این شورا واگذار شد.

۱۳۹۱ آبان ۲۱, یکشنبه

تایبەتمەندیەكانی یاسای بنەڕەتیی (دەستوور) کۆماری ئیسلامی ئێران[1]


چیا عەبدوڵڵاپوور
یەكەم: مێژووی نوسین و شێوەی دانانی یاسای بنەڕەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ناسینی یاسای بنەڕەتیی هەر وڵاتێك دەبێ سەرەتا مێژووی نووسین و دانانی تاوتوێ بكەین. یاسای بنەڕەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران یاسای بنەڕەتیێكی نووسراوە كە لە ساڵی ١٣٥٨ لە رێگای ریفراندۆمی گشتییەوە پەسەند كراوە.[2] بەر لەوەی كە سیستەمی پاشایەتی بروخێت و شۆڕشی گەڵانی ئیران سەكەوێ لە زستانی ١٣٥٧، بیری نووسینی یاسای بنەڕەتی لە لایەن ئیمام خومەینی و هاورێكانی لە پاریس هاتە بەر باس.

هەر لەوێ رەشنووسی یەكەمی یاسای بنەڕەتی دابین كرا. دواتر دوای ئەوەی كە سیستەمی پاشایەتی روخێندرا لە سەر دەستی هەموو گەلانی ئێران ئەم ڕەشنوسە لە لایەن تاك و گروپی جۆراوجۆرەوە هاتە بەر باس و هەڵسەنگاندن و شیكردنەوە و لە ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ ئیمام خومەینی بەر لە دەست بەكاربوونی دەوڵەتی كاتی بازەرگان ئەركی پێك هێنانی ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی[3] هەڵبژاردەی خەڵكی بۆ پەسەند كردنی یاسای بنەڕەتی راگەیاند. لە دوای دەست بەكار بوونی دەوڵەتی بازرگان،  شۆرای بەرزی پرۆژەكانی شۆڕش لەگەڵ پەسەندكرانی دەستەی دەوڵەت لە ٨ی خاكەلیوە دامەزراو لە ئەركەكانی ئەم شۆڕایە، دابین كردنی پرۆژە یاسای بنەڕەتی لە سەر رێوشوێنی ئیسلامی و بنەماكانی ئازادی  داندرا.

۱۳۹۱ آبان ۲۰, شنبه

با 27 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بکه‌ین به‌ رۆژی به‌رخۆدان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان


خەڵكی مافخوراو و خۆڕاگری رۆژهەڵاتی کوردستان!
خۆشک و برا نیشتمان پەروەر و دڵسۆزەکانمان!

هەروەک دەبینین کوردستان خەریکە بە هەستیارترین قوناغی مێژووی خۆی دوای شەڕی دووەمی جیهانیدا تێدەپەڕێ. لە رۆژئاوای وڵات بەشێکی هەرە زۆری خاکی نیشتمان کەوتۆتە دەستی رۆڵەکانی کورد و خەریکن لەگەڵ یەکێک لە خوێنمژترین دیکتاتۆرەکانی مێژوو بە مەبەستی دەستەبەر بوونی مافە رەواکانیان، خەبات دەکەن.

۱۳۹۱ آبان ۱۵, دوشنبه

«ئازادیی دەربڕین» نەک «ئازادیی بیروڕا»

سیروان عەبدول
 پێدەچێت زۆر کەس لەبری دەستەواژەی «Freedom of expression»ی ئینگلیزیی، بە هەڵە دەستەواژەی «ئازادیی بیروڕا» بەکار بهێنن. ئەمە وەرگێڕانێکی هەڵەیەو ئەوە دروستترە کە هەندێک لە نووسەران ئەم ئازادییە بە «ئازادیی دەربڕین» ناو دەبەن.

۱۳۹۱ آبان ۱۳, شنبه

وتاری مامۆستا ''شێرکۆ بێکەس'' لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کوردانی باکوور

مامۆستا "شێرکۆ بێکەس" شاعیری ناوداری کورد
 بیرکردنه‌وه‌ی کوردستانیانه‌ یه‌که‌مین به‌ردی بناخه‌ی هه‌ستی هاوبه‌شی نه‌ته‌ویمانه‌ مه‌سه‌له‌ی کوردیش له‌ جه‌وهه‌ردا یه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌ک چوار مه‌سه‌له‌ بۆ ئه‌و کاته‌ی من لێره‌وه‌ له‌ باشوره‌ له‌ سلێمانیه‌وه‌ هاوارێک ده‌که‌م، ئه‌وه‌ به‌ ته‌نها هاواری گه‌روی من نیه‌، به‌ڵکۆ هاواری سنه‌، ئامه‌د و قامیشلۆشه‌، کرانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رگایه‌ک له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کدا کرانه‌وه‌یه‌که‌ ته‌واوی ئه‌م نه‌قشه‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌. هه‌موو ده‌ماره‌کانی ئه‌م جه‌سته‌یه‌ ئه‌چنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ک دڵ که‌ ئه‌ویش دڵی میله‌ته‌که‌مانە.

۱۳۹۱ آبان ۹, سه‌شنبه

پشتیوانی کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر، شاعیرو هونەرمەندی کورد، لە مانگرتنی گیراوانی کورد لە تورکیا


بۆ: رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان
پارله‌مانی ئوروپا
رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ
CPT
رێکه‌وت: 30.10.12
پشتیوانیی نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان له‌ مانگرتنی زیندانیانی کورد له‌ تورکیا
کوردستان به‌ درێژایی مێژوو له‌ لایه‌ن وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه‌ رووبه‌ڕووی دژوارترین هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆته‌وه‌. ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ و کوشتن بۆته‌ پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی دیکتاتۆڕه‌کان. له‌ کاتێکدا که‌ هه‌موو دنیا تێکۆشاون ژیانی پڕ له‌ ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بکه‌ن،

۱۳۹۱ آبان ۶, شنبه

پشتیوانی لە مانگرتوانی بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی تورکیا

Right Now There Are Over Hundred,s
Kurdish Prisoner Hunger Strking In Turkey Prisons
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد
رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
رێکخروای خاچی سوور
پزیشکانی بێ سنوور
 له‌ رۆژی١٢ی سێپتامبری ٢٠١٢، ٦٣ به‌ندكراوی كورد، كه‌ به‌ تاوانی‌هاوكاری‌و ئه‌ندامه‌تی له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بەندكراون، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ دوای تێپه‌ربوونی چل ڕۆژ بەسەر ئەم مانگرتنەدا، رێژه‌ی مانگرتووان هەزاران کەسی تێپەڕاندوە.

۱۳۹۱ آبان ۲, سه‌شنبه

سێهەمین ڕاپۆرتی ئەحمەد شەهید و هەڵوێستی ئێران


ئەحمەد شەهید راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
 بۆ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێراندا
ئەگەر ئاوڕێکی کورت لە پێشینەی دیاری کردنی راپۆرتێری تایبەت لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بدەینەوە سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێراندا ئەوە سێ هەمین جارە کە لەم پێویەندیەدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان راپۆرتێری تایبەت سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دیاری دەکات. کە یەکێک لەو راپۆرتێرانە  ''موریس کاپیتۆرن'' بوو کە  لە ساڵی ١٩٩٥ تاکوو ساڵی ٢٠٠٢ ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ بوو ناوبراو لەو ماوەیەدا یەکجار لە پێوەندی لەگەڵ کارەکەی دا سەردانی ئێرانی کرد، بەڵام رێگری لێدەکرا کە بە ئازادانە لە گەڵ خەڵک بدویت و سەردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران بکات.

۱۳۹۱ شهریور ۲۹, چهارشنبه

دموکراسی با تمام تبعات آن، در نقد مخالفان حق تعيين سرنوشت


شادی صدر

اخيرا سازمان عفو بين الملل در استراليا برنامه‌ای تلويزيونی با عنوان "برگرد همونجايی که از آنجا آمده‌ای" تهيه کرده که در آن، شش استراليايی، يک ماه به کشورهايی فرستاده می‌شوند که پناهندگان از آنجا می‌آيند و زندگی واقعی و رنج‌های طاقت‌فرسای يک پناهنده را در جنگ، قحطی، سرکوب سياسی، نسل کشی و پس از آن، فرار به استراليا تجربه می کنند (۱) و مقابل چشم بينندگانی قرار می‌دهند که اکثريتشان فکر می کنند پناهندگان، قانون شکن، مجرم و باعث اتلاف بودجه‌های دولتی هستند. وقتی بيانيه "جمعی از فعالين سياسی" را درباره توافقنامه اخير حزب دموکرات کردستان و حزب کومله (۲) خواندم، بلافاصله فکر کردم تک تک امضا کنندگان اين بيانيه را بايد مجبور کرد يک ماه، فقط يک ماه، به عنوان يک کُرد يا عرب يا بلوچ در ايران زندگی کنند و بعد از آنها پرسيد که آيا چنين بيانيه‌ای را دوباره امضا خواهند کرد!؟

۱۳۹۱ شهریور ۲۷, دوشنبه

دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ سەر چالاكانی كورد رابگیرێت - کوردی / فارسی


شەپۆلێكی نوێی دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ سەر چالاكانی كورد بە تاوانی "محاربە" و هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبه‌ری حكوومەتی ئێران كە هیچ بنەمایەكی یاسایی، حقووقی و مرۆیی نیە، نیگەران
ییەكانی ئێمەی زیاد كردووە.

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان لەو باوەڕە دایە بەپێی ئەوەی كە سەرجەم حیزبەكانی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا خەباتی چەكدارییان وەلا ناوە و بۆ گەیشتن بە مافی نەتەوەیی و مرۆیی دەستیان بە چالاكیی سیاسی كردووە، دەركردنی حوكمی ئیعدام دەتوانێ‌ لەسەر كام بنەمای حقووقی و یاسایی بێت.