بۆ: رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
پارله‌مانی ئوروپا
رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی
مافی مرۆڤ
CPT
رێکه‌وت:
30.10.12
پشتیوانیی نوسه‌ران
و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان له مانگرتنی زیندانیانی کورد له تورکیا
کوردستان به درێژایی
مێژوو له لایه‌ن وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی دژوارترین هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆته‌وه.
ئازار و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن بۆته پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی دیکتاتۆڕه‌کان. له کاتێکدا
که هه‌موو دنیا تێکۆشاون ژیانی پڕ له ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بکه‌ن،
به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 دا گه‌لی کورد به توندترین شێوه وه‌ڵام به داخوازییه‌کانی
ده‌رێته‌وه که ئازادیی بیروڕا، ئازادیی زمانی دیکی و مافی ئینسانی و هاوڵاتیبوونه.
رۆژانه ماشێنی سه‌ربازی له‌شه‌قامه‌کانه و فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کان به ئاسمانی ئه‌م
وڵاته‌وه‌ن و هه‌موو زینده‌وه‌رێکیان به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه کردۆته ئامانج. ئێستا
گه‌لی کورد له باکوری کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی سه‌ربازی و عوسمانی خوازی تورکیاوه
به نامرۆڤانه‌ترین شێوه هه‌ڕه‌شه له ئاشتیخوازی و داوا ئینسانییه‌کانی ده‌کا.
حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سیاسه‌تێکی دو روویانه‌ی هه‌یه، له لایه‌ک بەرامبەر بە
کورد دەموچاوێکی نزیک لە فاشیستیی هه‌یه که نموونەشی زیندانیکردنی سەدان مناڵ و ھەزاران
ئەکتیڤیستی مەدەنی. نوسه‌ر، رۆژنامه‌وان و سیاسییه و حوکمی سەرباز و ملھوڕی سیاسه‌تی
رۆژانه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌یه و لە بەشەکانی تری تورکیادا به روویه‌کی کراوه‌وه حوکمڕانی
ده‌کا. هه‌روه‌ها دەوڵەتی تورک لە لایەک بانگەشەی ئازادی گەلی سوریا و ناوچەکە دەکا
و لە لایەک بە دڕندانەرتین شێوە تراژیدیای کوشتار و زیندان لە کوردستان ساز دەکا. به‌م
پێیه خه‌بات و خۆڕاگریی گه‌لی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه
و باش هزری داخراوی سیاسی و سیستمی دووڕووی حکومه‌تی تورکیای خوێندۆته‌وه و هیچ رێگایه‌کی
دیکه‌ی بۆ پاشه‌کشه‌کردن به سیستمی فاشیستی حکومه‌تی تورکیا و گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازیی
نه‌ماوه و مه‌ده‌نیترین و له‌هه‌مانکاتدا دژواترین شێواز واته مانگرتنی بێ‌سنوور له
خواردنی له نێو زیندانه‌کاندا هه‌لبژاردووه.
ئێمه باوه‌ڕمان
به ئازادیی بێگه‌ڕانه‌وه و یه‌کسان هه‌یه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بکرێ به پێویستی
ده‌زانین پاڵپشتی خۆڕاگریی و ناڕه‌زایه‌تیی مانگرتووانی کوردی ناو زیندانه‌کانی تورکیا
بکرێ و له رێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ده‌نگمان تێکه‌ڵاوی ده‌نگی ئه‌وان ده‌که‌ین
بۆ گه‌یشتن به ماف و ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا.
ئێمه باوه‌ڕمان
وایه که ئه‌وانه‌ی هه‌نگاویان ناوه و سینگیان کردۆته قه‌ڵغان به دژی سه‌ره‌ڕۆیی،
پشتیوانی بکرێن تا بتوانن به مافه‌کانیان بگه‌ن و پاشه‌کشه بکه‌ن به سیاسه‌تی سه‌ربازی
و کوشتار و تواندنه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن تورکیاوه. هه‌روه‌ها به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ
بده‌ین ده‌نگیان به رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نگرانی ئازادیی و دیموکراسی بگات.
لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان و
ناوه‌نده جیهانییه‌کان ده‌که‌ین چی دیکه مافی ئینسانی نه‌که‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابووری و سیاسییه‌کان و به هانای مانگرتوانه‌وه بچن و نه‌هێڵن که کاره‌ساتی مرۆڤی
به‌دواوه بێ، گه‌لی کورد سیمبولی ئاشتیخوازییه و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌رکوت و تواندنه‌وه‌دا
مه‌ده‌نیترین شێوه‌ی خۆڕاگریی واته مانگرتنی گرتۆته‌به‌ر.
ناوه‌کان:
1. رێبوار
سیوه‌یلی- نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، به‌شی
فه‌لسه‌فه، هه‌ولێر
2. دکتۆر
مه‌ریوان وریا قانع - مامۆستای پرۆفیسۆری یاریدەر لە دیراساتی کولتوریی و سیاسی دونیای
عەرەبی، زانکۆی ئەمستردام.
3. ئه‌نوه‌ر
سوڵتانی – نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، بریتانیا
4. Tony Schito - هونه‌رمه‌ندی
گۆرانیبێژ و موزیسیه‌نی ئیتالیایی
5. دانا
عه‌سکه‌ر - نووسه‌ر، که‌رکوک
6. سه‌روه‌ت
کۆیی - موزیسیه‌ن، بریتانیا
7. برایم
فه‌ڕشی – هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر، ئاڵمان
8. ره‌ئوف
بێگه‌رد، نوسه‌ر، سلێمانی
9. نه‌جمه‌دین
غوڵامی، هونه‌رمه‌ند، سوید
10. شیرکۆ
بێکه‌س، شاعیر، سلێمانی
11. ئاراس
فه‌تاح، نوسه‌ر، ئا‌ڵمانیا
12. محه‌مه‌د
فه‌ریق حه‌سه‌ن - نوسه‌ر، دانمارک
13. جانی
دیلان- هونه‌رمه‌ند، ئه‌مریکا
14. ئیسماعیل
ئیسماعیل زاده - شاعیر و وه‌رگێڕ، نۆروێژ
15. هاشم
سه‌راج – شاعیر و نووسه‌ر، هه‌ولێر
16. دکتۆر
ره‌شید کرمانج – فیلۆلۆگیست، مامۆستای زانکۆ، هه‌ولێر
17. به‌ڵێن
ساڵح – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، ئه‌مریکا
18. میدیا
رەوف بێگەرد – شانۆکار، دانمارک
19. سۆران
که‌رباسیان - نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ری مێژوو، نۆروێژ
20. محه‌مه‌د
رۆسته‌مزاده (نامۆ) – هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زانکۆ، هه‌ولێر
21. حه‌میده
یوسفی - هونه‌رمه‌ند، هه‌ولێر
22. دکتۆر
کامڕان ئه‌مین ئاوه - نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، ئاڵمان
23. ئاسۆس
هه‌ردی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
24. رێبین
حه‌یده‌ری – هونه‌رمه‌ند، بۆکان
25. دلشاد
مسته‌فا – هونه‌رمه‌ند و خوێندکاری دکتۆرا له به‌شی سینه‌ما، زانکۆی ساڵفۆرد، بریتانیا
26. حوسێن
شێربه‌گی – نوسه‌ر، بۆکان
27.
ئاری بابان – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
28. عه‌تا
نه‌هایی – رۆماننووس، بانه
29. کاوان
نه‌هایی – شاعیر، بانه
30. به‌هجه‌ت
یه‌حیا – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
31. قوباد
جه‌لیزاده - شاعیر و دادوه‌ر، سلێمانی
32. هێمن
حه‌مه جه‌زا - شاعیر و مۆزیسییه‌ن، تورکیا
33. ساڵح
سوزه‌نی - شاعیر، سه‌قز
34. دکتۆر
هاشم ئه‌حمه‌دزاده - لێکۆڵه‌ر، سوید
35. ره‌شید
حه‌یده‌ری – موزیسیه‌ن و نوسه‌ر، بۆکان
36. ئیدریس
عه‌لی – شاعیر، سلێمانی
37. شه‌ماڵ
مامزاده (بۆکانی ) شاعیر و نوسه‌ر، بۆکان
38. محه‌مه‌د
کوردۆ - شاعیر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
39. ناجیه
سه‌لیمی، ده‌رهێنه‌رو نوسه‌ر ، بۆکان
40. زانا
ره‌سوڵ – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
41. دکتۆر
ئاوات عه‌لیار، پسۆڕی فیزیکی پزیشکی، ئه‌مریکا
42. هادی
محه‌مه‌دی – نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، سلێمانی
43. هێمن
قاره‌مانی – هونه‌رمه‌ند، بۆکان
44. سەروەر
پێنجوێنی، نوسەر و لێکۆڵەری ئایین ـ سلێمانی
45. سلێمان
دڵسۆز - نووسەر و وەرگێڕ، تورکیا
46. ئه‌نوه‌ر
عه‌ره‌ب- شاعیر و نووسه‌ر، بۆکان
47. گوڵباخ
به‌هرامی، شاعیر و رۆژنامه‌نووس، هه‌ولێر
48. تارا
جاف، هونه‌رمه‌ند، سوید
49. سوله‌یمان
موکریانی، شاعیر، بۆکان
50. ئاسۆ
جه‌بار، نوسه‌ر، ئه‌مریکا
51. ره‌حیم
لوقمانی، مامۆستای ئەدەبیات، شاعیر و نووسەر.
52. ئه‌حمه‌د
بازگر، شاعیر، سوید
53. ره‌شید
فه‌یزی نژاد، هونه‌رمه‌ند، فه‌نلاند
54. که‌ریم
مه‌ره‌سه‌نه، رۆژنامه‌نووس ، سوید
55. که‌ریم
ره‌حیمی، نوسه‌ر، بۆکان
56. حه‌سه‌ن
ده‌رزی، هونه‌رمه‌ند، بریتانیا
57. ئارام
سدیق عه‌بدول، نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
58. ئاکام
ئه‌مینی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، بۆکان
59. سارا
عومه‌ر، شاعیر و مافناس، دانمارک
60. عه‌بدولخالق
یه‌عقوبی، نوسه‌ر و ره‌خنه‌کار، بۆکان
61. ناهید
عه‌رجونی، شاعیر، سنه
62. حه‌مید
بانه‌یی، هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
63. جه‌لال
مه‌له‌کشا، شاعیر، سنه
64. به‌یان
سۆهرابی، شاعیر و ئه‌کته‌ر، بۆکان
65. کانونی
نوسه‌رانی کوردستان
66. ئه‌یاز
خون سیاوه‌شان، شاعیر، نۆروێژ
67. که‌ماڵ
حاجی محه‌مه‌دی، زمان‌ناس و نوسه‌ر، ورمێ
68. شێرزاد
حه‌سه‌ن، نوسه‌ر، سلێمانی
69. سه‌رکه‌وت
ره‌سووڵ، سینه‌ماکار، سلێمانی
70. له‌یلا
سیمایی، نوسه‌ر، نۆروێژ
71. لوقمان
ره‌حیمی، فۆتۆگرافه‌ر، بۆکان
72. ناوه‌ندی
هونه‌ری و رۆشنبیری ئه‌ندێشه، سلێمانی
سەرچاوە:
ماڵپەڕی ناوەندی هەوڵ و نوچەی رۆژ
ماڵپەڕی ناوەندی هەوڵ و نوچەی رۆژ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر