Right Now There Are Over Hundred,s Kurdish Prisoner Hunger Strking In Turkey Prisons |
رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
رێکخروای خاچی سوور
پزیشکانی بێ سنوور
له رۆژی١٢ی سێپتامبری ٢٠١٢، ٦٣ به‌ندكراوی كورد، كه به تاوانی‌هاوكاری‌و ئه‌ندامه‌تی له پارتی كرێكارانی كوردستان بەندكراون، مانیان له خواردن گرتووه دوای تێپه‌ربوونی چل ڕۆژ بەسەر ئەم مانگرتنەدا، رێژه‌ی مانگرتووان هەزاران کەسی تێپەڕاندوە.
داواكاری مانگرتووان لابردنی گوشار و
گۆشه‌گیری سەر به‌رێز عه‌بدوولائوجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، و هه‌روه‌ها
مافی خۆپاراستنی به‌ندکراوان به زمانی دایكییه. لە ڕووانگەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کورد لە ئورووپا هه‌ردوو داواكاری مانگرتوان به‌جێ و ره‌وان و له خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
مافی به‌ندكراواندا جێدەگرن. ئەوەی لەمناوەدا جێی داخە ئەوەیە ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی
دادی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیین گوێگری داواكارییه‌كانی به‌ندكراوانی
سیاسی كورد بن و به‌رده‌وام زه‌خت و گوشاره‌كانییان بۆ سه‌ر به‌ندكراوان زیاتر ده‌كەن.
لەمناوەدا دادگاكانی توركیا رێگه به هاوڵاتیانی كورد ناده‌ن كه به‌زمانی دایكی
خۆیان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و ناچار ده‌كرێن كه به زمانی توركی وڵامی پرسیاره‌كان
بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ ره‌وشی به‌رێز عه‌بدوولا ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی
ئیمرالی توركیا كه ماوه‌یه‌كی زۆره رێگه بە پارێزه‌رانی نه‌دراوه چاویان پێی
بكه‌وێ و دیار نییه كه به‌رێزیان له چ بارودۆخێك دان .
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
رێكخراوی خاچی سوور
پزیشكانی بێ‌سنور
به پێی ئه‌و
راپۆرتانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی بە ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد له
ئورووپا گه‌یشتوون، ئێستا له چه‌ند به‌ندیخانه‌یه‌كی توركیا به‌ندكراوانی
مانگرتوو خراونه‌ته ناو به‌ندی تاكه كه‌سی و هه‌ندێكیتریش له لایه‌ن به‌رپرسانی
به‌ندیخانه‌وه زه‌خت و گوشاریان دەخرێتەسەر و چه‌ند راپۆرتێكیش له سه‌ر ئه‌وه
بڵاو بوونه‌ته‌وه كه له به‌ندیخانه‌ی “ته‌كیرداغ” به‌ندكراوانی مانگرتوو لێیان
دراوه و سووكایه‌تییان پێكراوە. .
ئێمە وەک كۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤی كورد له ئورووپا وێڕای پشتگیری لە داواکارییەکانی مانگرتووان، داوا له
ده‌وڵه‌تی توركیە دەکەین كه ڕێز لە مافی بەندکراوان و ویسته ڕەواكانیان بگرێ و
به زوو ترین كات جێبەجێیان بکات. هه‌روه‌ها له هەموو رێكخراوه‌كانی چاو‌دێر و پارێزه‌ری
مافی مرۆڤ، رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و پزیشكانی بێ‌سنوور داواکارین كه به
زووترین كات سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كانی توركیا بكه‌ن و له‌مه‌ڕ ره‌وشی به‌ندكراوان
به گشتی و پێشێل‌کرانی مافی مانگرتووان بێدەنگ نەبن و به تایبه‌تی لێكۆلینه‌وەی
لەسەر بکەن.
هەروەها داوا لە هەمو
چالاکان و دڵسۆزانی مەدەنی دەکەین کە لە ئاست ئەم چالاکی و داوخوازییانەی
زیندانیانی سیاسی بیدەنگ نەبن و هەڵویست بگرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کورد – ئوروپا
سەرچاوە:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر