۱۳۹۱ شهریور ۲۷, دوشنبه

دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ سەر چالاكانی كورد رابگیرێت - کوردی / فارسی


شەپۆلێكی نوێی دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ سەر چالاكانی كورد بە تاوانی "محاربە" و هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبه‌ری حكوومەتی ئێران كە هیچ بنەمایەكی یاسایی، حقووقی و مرۆیی نیە، نیگەران
ییەكانی ئێمەی زیاد كردووە.

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان لەو باوەڕە دایە بەپێی ئەوەی كە سەرجەم حیزبەكانی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا خەباتی چەكدارییان وەلا ناوە و بۆ گەیشتن بە مافی نەتەوەیی و مرۆیی دەستیان بە چالاكیی سیاسی كردووە، دەركردنی حوكمی ئیعدام دەتوانێ‌ لەسەر كام بنەمای حقووقی و یاسایی بێت.

ئێمە بە توندی و بە شێوەیەكی جیدی نیگەرانیی و داخ و كەسەرەی خۆمان لە دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ سامان نەسیم و مەنسوور ئاروەند بە تاوانی "محاربە" و هاكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكان دەردەبڕین و هیوادارین پێداچوونەوە بەو حوكمانەدا بكرێت.
رێكخراوی بەرگربی لە مافی مرۆڤی كوردستان
یەكشەممە رێكەوتی 16‌ی سێپتامبری 2012

.....................................................................................
صدور احکام اعدام برای فعالان کرد متوقف شود
موج جدید صدور احکام اعدام برای فعالان کرد به اتهام محاربه از طریق ارتباط و همکاری با احزاب کرد که هیچگونه مبنای قانونی ،حقوقی وانسانی ندارد بر نگرانی های ما افزوده است .

سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان بر این باور است ،با توجه به اینکه تمام احزاب کردستانی در چند سال اخیر مشی مبارزه مسلحانه برای دستیابی به حقوق ملی و انسانی خود را بطور کامل کنار گذاشته و به فعالیت سیاسی روی آورده اند صدور احکام اعدام چه مبنای حقوقی و قانونی میتواند داشته باشد.
لذا ما نگرانی و تاسف شدید خود را از صدور احکام اعدام برای آقایان سامان نسیم و منصور آروند به اتهام محاربه از طریق ارتباط و همکاری با احزاب کرد اعلام میداریم و امیدواریم نسبت به صدور این احکام تجدید نظر صورت گیرد.
دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
یکشنبه 16سبتامبر 2012


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر