۱۳۹۱ آبان ۲۰, شنبه

با 27 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بکه‌ین به‌ رۆژی به‌رخۆدان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان


خەڵكی مافخوراو و خۆڕاگری رۆژهەڵاتی کوردستان!
خۆشک و برا نیشتمان پەروەر و دڵسۆزەکانمان!

هەروەک دەبینین کوردستان خەریکە بە هەستیارترین قوناغی مێژووی خۆی دوای شەڕی دووەمی جیهانیدا تێدەپەڕێ. لە رۆژئاوای وڵات بەشێکی هەرە زۆری خاکی نیشتمان کەوتۆتە دەستی رۆڵەکانی کورد و خەریکن لەگەڵ یەکێک لە خوێنمژترین دیکتاتۆرەکانی مێژوو بە مەبەستی دەستەبەر بوونی مافە رەواکانیان، خەبات دەکەن.

لە باکووری وڵات رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە شێوەیەکی بێ وێنە خەریکی بەرخۆدانن، نزیکەی ٧٠٠ زیندانیی سیاسی کورد لەو وڵاتەدا زیاتر لە ٥٠ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و خەڵکی شارەکانیش بە رێپێوان و مانگرتن بە دەنگیانەوە چوون، بە شێوەیەک کە دەنگی رۆڵەکانی کورد لەو پارچەیەدا سنوورەکانی بەزاندووە و داگیرکەری هەراسان کردووە.

لە باکووری وڵات رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە شێوەیەکی بێ وێنە خەریکی بەرخۆدانن، نزیکەی ٧٠٠ زیندانیی سیاسی کورد لەو وڵاتەدا زیاتر لە ٥٠ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و خەڵکی شارەکانیش بە رێپێوان و مانگرتن بە دەنگیانەوە چوون، بە شێوەیەک کە دەنگی رۆڵەکانی کورد لەو پارچەیەدا سنوورەکانی بەزاندووە و داگیرکەری هەراسان کردووە.

رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لەژێر نامرۆڤانەترین و دڕندانەترین سیستمی دەسەڵاتدارەتییە. سیستمێک کە بەناوی دین هەموو مافە رەواکانی گەلی کورد و هەموو گەلانی ئێرانی زەوت کردووە و هەرچەشنە مافخوازییەکی بە دژایەتی لەگەڵ حکومەتی نوێنەری خودا زانیوە و نامرۆییانە سەرکوتی کردوە، لەم نێوانەدا زۆر جار دیندارانیش بە بیانووی جۆراوجۆر کەوتوونەتە بەر هێرش و هەڕەشە، ئەم رژیمە بە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە دین، ئازادی و دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ بە دیاردەگەلی وڵاتی کوفر ناوزەد دەکات و بە کوشتن و ئەشکەنجە و سەرکوت وڵامی خوازیارانی جێگیر بوونی ئەو چەمکانە لە وڵاتدا، دەداتەوە و کاتێک باسی مافی گەلانی بندەست و بەتایبەت گەلی کورد بێت ئەو سەرکوتە هەمیشە بە سەدان قات نامرۆڤانەتر و دڕندانەتر بووە.

ئەم شێوە هەڵسووکەوتە لەگەڵ کورد و مافخوازیی رەوای ئەم گەلە لە فتوای جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستانەوە دەستی پێکرد و تا هەنووکە درێژەی هەیە و کوردستان بە درێژایی ساڵانی حکوومەتی ئەم رژیمە، وەکوو ناوچەیەکی ئەمنییەتی هاتووەتە ئەژمار و ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەم وڵاتە بەردەوام لەژێر کاریگەریی نەرێنی ئەو دۆخەدا بووە، بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان مین رێژکراوە و بەردەوام قوربانی دەگرێت بە بێ ئەوەی کە کەس بەرپرسیاری ئەو شتە بێت، کەش وهەوای شارەکان و رێگەکان هەمیشە ئەمنییەتییە و گواستنەوەی هێزی چەکدار (کە تایبەتمەندیی وڵاتی لە حاڵی شەڕ دایە) بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە بە دیمەنێکی ئاسایی، رۆژانە لەسەر سنوورەکان تەقە لە رۆڵەی هەژاری کورد دەکرێ کەلە تەمەنێکی کەمەوە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەی لە رێگای کۆڵبەرییەوە گیانی دەخاتە سەردەست و زۆر جار نانێک بەنرخی گیانێک وەدەست دەکەوێت، ئەو کارەساتە بەردەوامە دوور لە چاوی میدیا و خەڵکی دونیا و ئێران روو دەدات و دەڵێی گیانی ئەو مرۆڤانە بەهۆی هەژاری و کەمدەست بوونیان بایەخێکی ئەوتۆی نیە! و شیاوی ئەوە نیە ئاوڕی لێ بدرێتەوە! 

هەرچەشنە بەرگرییەک و دەنگ هەڵبڕینێک لەلایەن رۆڵە دڵسۆز و نیشتمان پەروەرەکانی کوردەوە مۆرکی دژایەتی لەگەڵ ویلایەتی فەقی (کە خۆی بە نوێنەری خودا دەزانێت) لێ دەدرێت و وەڵامی ئەو مافخوازییە حوکمی ئیعدامە کەلە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامیدا جێبەجێ دەکرێت بەبێ ئەوەی دەنگی ئەو قارەمانە راستەقینانە بە گوێی دونیا بگات. ئەو شێوە هەڵسوکەوتە و ئەو جۆرە حوکمانە تا دێت روو لە زیاد بوونە و سەرکوت لە خاکی کوردستاندا نەتەنیا بەردەوامە، بەڵکوو دۆخەکە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە خراپتر بوون دەکات.

رژیمی زاڵ بەسەر کوردستاندا هەنووکە هەزاران کەس لە رۆڵەکانی گەلی کوردی لە بەندیخانەکانی خۆی راگرتووە، تاوانی ئەو بەندکراوانە تەنیا مافخوازی و هەوڵ دان بۆ جێگیر کردنی دەسەڵاتێکە کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێ و ئازادی و سەروەریی مرۆڤی کورد بە فەرمی بناسێ. زۆربەی هەرە زۆری ئەو زیندانییانە مافی پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان نیە و تەنانەت مافی چون بۆ دوکتۆر بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشینەکانیان نیە و هەروەها لە بەندی ئەو زیندانییانە راگیراون کە بازرگان و تووش بوانی ماددە سڕکەرەکان و... هتدی تێدان.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی پێشوودا حوکمی ئیعدامی ٢٧ رۆڵەی قارەمانی کورد راگەیەندراوە، ٢٧ مرۆڤی دەروەست کە لەپێناو بەرگری لە مافە رەواکانی گەلەکەیان و لەپێناو پاراستنی گیان و کەرامەتی خەڵکی خۆیان بەرەوڕووی ئەو حوکمە نامرۆییانە بوونە و بەداخەوە هاواری دادخوازییان بەگوێی تەنانەت هاووڵاتییەکانی خۆشیان ناگات و هەردەم چاوەڕێ مەرگن.

هەر بۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد، بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی گشتیی کورد و خەباتی دانەبڕاو و بوێرانەی هاوڵاتییانمان لە رۆژئاوا و باکووری وڵات و ئەو سەرکوت و کوشت و بڕە دڕندانەیەی کە خەڵکی رۆژهەڵات لەگەڵیدا رۆژانە بەرەوڕوون، و هەروەها بە لەبەچاو گرتنی مێژووی پڕ لە شانازیی رۆژهەڵات و خۆڕاگری و مافخوازیی هەمیشەیی ئەم بەشەی کوردستان، چیتر بێدەنگ بوون بۆ رۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان بە رەوا نازانین و دەنگ هەڵبڕین و یەکدەنگی بە تەنیا رێگەی مانەوەی نەتەوەی کورد لە قەڵەم دەدەین و لەو باوەڕە داین کە دنیا ناتوانێت خۆی لە هاواری مافخوازیی گەلی کورد کە هاوکات لە هەر چوارپارچەی وڵات بەرز بۆتەوە کەڕ بکات. 

هەر بۆیە داوا لە خەڵکی بە شەرەف و نیشتمانپەروەری وڵاتەکەمان دەکەین کە ببن بە دەنگی ئەو ٢٧ زیندانییە سیاسییەی کە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە و هەروەک لە کوردێکی قارەمان و بە غیرەت چاوەڕێ دەکرێ بێنە مەیدان و بە شێوەیەکی مەدەنی و دێمۆکراسییانە بە مانگرتن و داخستنی بازاڕ و دووکانەکان لە رۆژی ٢٧ی مانگی خەزەڵوەر ناڕەزایی و بێزاریی خۆتان لە هەڵسوکەوتی دڕندانە و بێزهێنەری کۆماری ئیسلامی دەرببڕن و دەنگی ئەو ٢٧ زیندانییە سیاسییە بگەیەننە گوێی دنیا.

لەوانەیە بە دەنگەوە هاتنی ئێمە بەخشینی ژیان بێت بەو رۆڵە دڵسۆزانەی وڵاتمان کە بەڕاستی خوێنی دەماری کۆمەڵگا و نموونەی خۆڕاگری و مرۆڤایەتی و گیان بەختکردن لەپێناو خەڵک و وڵات دان. یەکدەنگیی ئێمە بۆ بەرگری لەوان دەرخەری ئیرادەی نەتەوەی کورد وەکوو نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو و بەشخوراوە بۆ رزگاری و ئازادی و وەدەستهێنانی مافەکانی خۆی.

لە کۆتاییدا لە سەرجەم حیزب و رێکخراو و چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕێی پشتیوانی لەم بانگەوازە دەکەین.

لەم رێگایەدا بێگومان یەکدەنگی رەمزی مانەوە و سەرکەوتنمانە.

بژی کورد و کودستان
بژی خەبات و تێکۆشانی بێوچانی نەتەوەی کورد
نەمان بۆ سەرجەم دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان
کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان

ناوی ئەو کەسانەی کە هەتا ئێستا ئەم بانگەوازەیان واژۆ کردووە بریتین لە:

سورەیا فەلاح، چالاكی ماڤی مرۆڤ- ئەمریكا
حوسێن سەعیدی، چالاكی سیاسی - سوید
ماموستا بێبەش، شاعیر و نووسەر - باشوری كوردستان
مەهین شوكروڵڵاپوور، چالاكی سیاسی- فەرانسه
بەهار حوسێنی، چالاکی فەرهەنگی - باشووری کوردستان
ئاوات عەلیار، چالاکی سیاسی _ ئامریکا
رەحمان جەوانمەردی، رۆژنامەوان _ هۆلەند
دیاكۆ شێخ اقایی، چالاكی سیاسی _ سۆئێد 
سەعید سەنەندەجی، چالاکی سیاسی _ سوئید
تاهیر قاسمی. رۆژنامەوان _ نوروێژ
هاوار بازیان، رۆژنامەوان _ سوئید
گوڵاڵە کەمانگەر، چالاکی سیاسی _ نوروێژ
جەمیل کولاهی، چالاکی سیاسی _ نوروێژ
ئەرسەلان یارئەحمەدی، چالاکی سیاسی _ باشووری کوردستان
ئاسۆ پیرۆتی، خوێندكار _ ئوتریش
ئەفراسیاب گرامی، رۆژنامەوان_ ئاڵمان
ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی _ ئاڵمان
شەمزین جیهانی، رۆژنامەوان _ باشووری کوردستان
شێرکۆ جیهانی، رۆژنامەوان _ سوئید
جەواد حەیدەری، رۆژنامە نووس _ باشووری کوردستان
جەماڵ نەجاری، رۆژنامەنووس _ فەرانسە
هیوا بەهرامی، چالاکی سیاسی _ ئوتریش
خۆسرو بەهرامی، چالاکی سیاسی _ ئوتریش
عارف نادری. رۆژنامەنووس _ نوروێژ
فەخرەدین حیسام موکری، رۆژنامەنووس _ باشووری کوردستان
ئەحمەد سەفا، رۆژنامەوان _ بریتانیا
مەتین رۆژهەڵات، رۆژنامە نووس _ باشووری کوردستان
کاووس عەزیزی، چالاکی سیاسی _ دانیمارک
شۆرش گوڵکار، چالاکی سیاسی _ باشووری کوردستان
خالد محەممەد زادە، رۆژنامەوان _ باشووری کوردستان
ئارام ئیبراهیم خاس، رۆژنامەنووس _ تورکیە
ئایاز خونسیاوەشان، چالاکی _ سیاسی سوئید
دڵشاد هەورامی، رۆژامەوان _ فینلاند
گوڵباخ بەهرامی، چالاکی فەرهەنگی _ باشووری کوردستان
ئەمین خەواڵە، رۆژنامە نووس _ ئاڵمان
کامیل نەجاڕی، چالاکی سیاسی _ باشووری کوردستان
سیاوەش موحەممەدی، چالاکی سیاسی _ باشووری کوردستان
ئارام عوسمانی، چالاکی مەدەنی _ فەرانسە
فەرشاد دولابی، رۆژنامە نووس _ ئیتالیا
سوهراب کەریمی، چالاکی سیاسی _ تورکیە
شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەنووس _ تورکیە
جەهانگیر عەبدوڵاهی، چالکی _ سیاسی ئاڵمان
ئازاد کوردی، رۆژنامە نووس _ نوروێژ
ئیدریس مورادی، چالاکی سیاسی _ سوئید
جەماڵ پوورکەریم، رۆژنامەوان _ فەرانسە
ئەمجەد حوسێن پەناهی، رۆژنامەوان _ ئاڵمان
شێرزاد قادری، چالاکی سیاسی _ نوروێژ
جەمشید بەهرامی، چالاکی فەرهەنگی _ ئاڵمان
کاوە حەسەنپوور، رۆژنامەوان _ نوروێژ
شاهۆ نادری، رۆژنامە نووس _ باشووری کوردستان
حسام حەقیقەت جوو چالاکی خوێندکاری نێوخۆ
زیلان مەجیدی چالاکی خوێندکاری نێوخۆ
دیاکۆ گۆران چالاکی خوێندکاری نێوخۆ
ت . زەندی، چالاکی فەرهەنگی _نێوخۆ
ئاوارە جەلالی، رۆژنامەوان _ سوئید
جەمیل ئەحمەدی، چالاکی سیاسی _ ئیرلەند
ئەنوەر عەباسی، چالاکی سیاسی _ باشوری کوردستان
عەلی بداغی، چالاکی سیاسی _ باشووری کوردستان
رەفیق حوسێن، پەناهی چالاکی سیاسی _ باشووری کوردستان
دیلان سەعیدی، چالاکی سیاسی _ سوئید
هاشم رەزایی، چالاکی سیاسی _ سوئید
فواد فەتاحی، رۆژنامەوان _ نوروێژ
عوسمان کەرەمی، شاعێر _ باشووری کوردستان
گولستان . و ، شاعێر _ نێوخۆ
ساڵح زارعی، چالاکی سیاسی _ نوروێژ
عەلی ئیلامی، چالاکی سیاسی _ بلژیک
ئازاد محه ممه د زاده، چالاكی سیاسی _ باشوری كوردستان 
قادر قادری، چالاكی سیاسی _ سۆئێد

سەرچاوە:
کورپا
http://www.kurdpa.net

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر