چیا کوردستانی
جێگای ئاماژەیە لە هەر سیستمێكدا خەڵك بەشداری زۆرتری هەبێ لە بەرێوەبردنی دەسەڵاتدا ئەو سیستمە زیاتر لە رووحی دێموكراسی نزیكە هەنووكە دێموكراسی سیستمێكە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەیرەو دەكرێو تەنانەت وڵاتە دیكتاتۆرەكانیش هەر خۆیان بە دێموكرات دەناسێننو دەزاننو بۆ ئەوی رووخسارێكی دێموكراتیك لە خۆیان نیشان بدەن هەڵبژاردن پەیرەو دەكەن بۆ بەلارێ دا بردنی ئەفكاری كۆمەڵگای نێونەتەوەییش بێ سناریۆیەك بە نێوی هەڵبژاردن بەرێوە دەبەن بۆ نمونە سەدامی دیكتاتۆر نزیك ساڵێك پێش داگیر كرانی عێراق لە لایەن ئەمریكاو رووخانی رژیمە شۆڤێنیستیەكەی لە پرۆسەیەكی دەنگدان دا كە بۆ خۆیان نەبێ كەس نازانێ چۆن بەرێوە چوو 99 لەسەدی دەنگی دەنگدەرانی بەدەست هێناو چەندین دیكتاتۆری دیكەش كە لێرەدا كاتی باس كردنیان نیە هەر بەم شێوەیە رەوایی دەدەن بە خۆیان.