چیا کوردستانی
ئاماژە
كۆماری دیموكراتیكی سوسیالیستی سری لانكا وڵاتێكی دورگەییە كە لە ئەقیانوسی هیند دا هەڵكەوتووە. ناوەكانی دیكە رەئاندیب یان سەرەندیب یان "سەیلان"ـە پێتەختی سیاسی "سری جایاواردێنپۆرا كوتە"و پێتەختی بازرگانیەكەی شاری "كۆلۆمبۆ" یە بەر لە ساڵی 1972 بەو ولاتە دەگوترا سەیلان. لە ساڵی 1948 پێك هاتوەو لە 22ی مای 1972 سیستمی كۆماری تێدا دامەزراوە، ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی 2005 ـ 19668000 كەسو رووبەرەكەی (65،610)KM2 ـە،و لە دوو نەتەوەی سینهالیو تامیل پێك هاتووە كە سینهالیەكان زۆرینەی ئەو وڵاتە پێك دێنن، زمانی رەسمی ئەو ولاتەش سینهالیو تامیلی¬یە.
پلینگە ئازادی خوازەكانی تامیل، ناسراو بە پڵینگەكانی تامیل، بزووتنەوەیەكی چەكداری سەربەخۆ خواز لە سریلانكایە. ئەم بزووتنەوەیە هەنووكە لە لایەن 32 وڵاتەوە بە گرووپێكی تیرۆریستی ناسراوە. بەڵام ئەگەر بە پێی پێوەری نێودەوڵەتیش خەباتی ئەم گەلە هەلبسەنگێنین هەلەیە ئەم بزووتنەوە بە بزووتنەوەیەكی تیرۆریستی بناسێندرێ چونكە ئەوان چالاكیەكانیان تەنیا دژی هێزە چەكدارەكانی دەوڵەتی سریلانكا بووە، بەڵام بە هۆی زاڵبوونی بەرژەوەندی دەوڵەتان لەگەڵا یەكترو نەبوونی پشتیوانیەكی نێو نەتەوەیی ئەم بزووتنەوەیە كە داوای مافی رەوای خۆی دەكات بە تیرۆریست دەناسێندرێو بە بەرچاوی هەموو وڵاتانی جیهان بە توندترین شێوە سەركوت دەكرێ.
ئەم بزووتنەوەیە لە مانگی مای ساڵی 1976 دامەزراوەو وردە وردە بۆتە بزووتنەوەیەكی رادیكاڵی جودایی خواز (سەربەخۆ خواز) بە پێك هێنانی هەریمێكی سەربەخۆ لە باكووری رۆژهەڵاتی سریلانكا. پلینگەكانی تامیل ساڵانێكی زۆر بۆ سەربەخۆیی خۆیان خەباتی چەكداریان كردو لەو پێناوەدا كەسانێكی زۆریش كوژراون. لە دوای 26 ساڵا خەباتی چەكدارانەی ئەم بزووتنەوەیە لە كۆتاییدا ئەگەر بۆ ماوەیەكیش بێ دەوڵەت توانی بەسەریاندا سەركەوێ. ئەوان لە راگەیەندراوی ئینتێرنێتی خۆیان رایانگەیان:
"خەڵكی مەدەنی تامیلی قوربانی بۆمباران، نەخۆشیو برسیەتی دەبنەوە. رێگایەكی ترمان لەبەردەمدا نیە، جیا لەوەی كە چەكەكانمان دانێین."
لە كۆتاییدا رۆژی دووشەممە تیڤی دەوڵەتی سریلانكا بە پێی راپۆرتی هێزە چەكدارەكانی رایگەیان كە بەربەرەكانی پلینگەكانی تامیل كە ماوەیەكە لە لایەن هێزەكانی دەوڵەتەوە لە گەمارۆدان بە تەواوی تێك شكاوەو رێبەرەكەیان "ولوپیلای پرابها كاران" لە درێژەی ئەو شەڕەدا كوژراوە.
ئەوی جێگەی سەر سوورمانە ئەوەیە كە لە دەورانی كوشتاری خەڵكی نەتەوەی تامیل لە لایەن هێزەكانی ئەرتەشی سریلانكاوە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەجیاتی ئەوەی كە جنایەتەكانی رژیمی سریلانكا پرۆتستۆ بكات پلینگەكانی تامیلی مەحكوم كرد!؟!
لەم نێوانەشدا بێ دەنگی نێونەتەوەییش بۆ خۆی جێگای باسو سەرسورمان بوو. تەنیا گەلێك كە بە شێوەی گشتیو هەمەلایەنە پشتیوانی لە پلینگەكانی تامیل كرد، گەلی كورد بوو. پژاك PJAK، كۆنگرەی گەل KGK، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK بە فەرمی كوشتاری گەلی تامیلیان پرۆتستۆ كردو هەزاران كورد لە ئورووپا لە رێپێوانی تامیلیەكان لە دژی دەوڵەتی سریلانكا بەشداریان كردو هەزاران كوردی دیكەش لە كوردستان بە شكستی تامیلەكان پەشۆكانو ناراحەت بوون.
بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەوەیە كە راستە كە پلینگەكان هەنووكە شكستیان خواردوەو بەڵام ئەمە كۆتایی رێگا نیەو كۆتایی یەكجارەكی نیەو تاكوو تامیلەكان نەگەنە ئامانجی راستەقینەو رەوای خۆیان هەر بەردەوام دەبن لە خەباتو تێكۆشان چوونكە مێژوو ئەوەی سەڵماندووە ئەوەتا شۆڕشی ئێمەی كوردیش ئەگەرچی لە زۆر شوێنو كاتی جیاوازدا تووشی شكست بووەو بە پلانی نێودەولەتی شۆڕشەكانی لەبار براون بۆ ماوەیەك، بەڵام دوای ماوەیەكی كورت دووبارە لە بەرگێكی نوێتر دا سەریان هەڵداوەتەوەو درێژەیان بە خەباتو تێكۆشان داوەو درێژەش بە خەباتو تێكۆشان دەدەن تاكوو دەگەنە ئامانجی رەواو راستەقینەیان، كە ئەوەش راست لەسەر بزووتنەوەی پلینگەكانی تامیل سدق دەكاتو ئەگەر دەوڵەتی سریلانكا بەردەوام بێ لە چەوساندنەوەو سەركوتی گەلی تامیل، لە دوای ماوەیەكی كەمدا دووبارە گوێبیستو شاهیدی دەست پێكردنو سەرهەڵدانەی شۆڕشی تامیلەكان لە سریلانكا دەبینەوە.
سەرچاوە
1ـ ئەتلەسی گیتا شناسی
2ـ سایتی بی بی سی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر