۱۳۸۸ فروردین ۵, چهارشنبه

یەكیەتی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ‌؟


چیا کوردستانی
لەبەرە بەرەی كۆنگرەی پێنجی لاوان دایین واتە چەند مانگی تر یەكیەتی لاوان پێنجەمین كۆنگرەی خۆی دەگرێ‌ ئاخۆ لەخۆمان پرسیوە یەكیەتیی لاوان لە كوێوە بەرەو كوێ‌؟
 یەكیەتی لاوان كە دیاری كۆماری كوردستانەو بەرهەمی خەبات‌و تێكۆشانی چەندین دەیەیە‌و تەنانەت تێكۆشانی چەكدارانەی هەبووە‌و خاوەنی دەیان شەهیدی لاویشە كە ئەوە شانازی¬یەكی گەورەیە بۆ ئێمە كە لە رێكخراوێكی ئاوادا چالاكی دەكەین بەڵام بەداخەوە ئەوەی روون‌و ئاشكرایە یەكیەتیی لاوان كۆنگرە لە دوای كۆنگرە بەرەو لاوازی چوووە كە ئەوەش جێگای پرسیار‌و لێ‌ ورد بوونەوەیە، بەداخەوە ئێمەی لاویش لە گەڵا ئەوەی كە خۆمان بە نوێ‌ خواز‌و گۆڕان خواز دەزانین‌و نەوەی كۆن رخنە دەكەین بەڵام بە هەمان میتۆد‌و شێوازی نەوەی كۆن كار دەكەین واتە شێوازی كارو مێتۆدی بیركردنەوەی وان دێنینە ناو رێكخراوەكەمانەوەو كاری پێدەكەین نەتەنیا لەهەڵەكانیان ئەزموون وەرناگرین بگرە دووپاتەو سێ‌ پاتەشیان دەكەینەوە درووشمی جوان‌و پڕناوەرۆك هەڵدەگرین بەڵام لە كردەوەدا هیچیان جێ‌ بەجێ‌ ناكەین خۆمان بە دێموكرات دەزانین بەڵام لە كردەوەدا وەك كەسێكی دێموكرات هەڵسوكەوت ناكەین، چ بكەین كە بیر كردنەوەمان زۆر زۆر فراوانتر بێ‌‌و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی لە سەرووی بەرژەوەندی تەسكی تاكە كەسی‌و رێكخراوەیی دانێیین چ بكەین كە رێكخراوی لاوان لەودۆخە رزگاری بێ‌‌و ببێ‌ بە رێكخراوێكی ئەورۆیی‌و سەركەوتوو جێگای هیوا‌و ئومێدی لاوانی رۆژهەڵات بەو جۆرەی كە ئەو لاوانە چاوەروانیان لە یەكیەتی لاوان هەیە؟
یەكیەتی لاوان هێزێكی زۆری خاوەن ڕا‌و خوێندەواری هەیە بەڵام بەداخەوە تاكوو ئێستا بە هۆی نەبوونی بەرنامەگەلێكی رێك‌و پێك‌و  نەبوونی چاوەدێری‌و لێ‌ نەپرسینەوە‌و موودرییەت‌و هاوكاری نەكردنی پێویستی یەكتر هەروەها هەندێك هۆی دوور لە ئیرادەی رێكخرا‌و نەتوانراوە كەڵكی پێویست لەم پتانسیەلە بەهێزە وەرگیردرێ‌‌و بەفیرۆ چووە.
یەكەم شت كە دەبێ‌ هەنگاوی بۆ هەڵێنین ئەوەیە كە سەرەتا خەسارناسی¬یەكی یەكیەتیی لاوان بكەین‌و دووبارە پێناسەی بكەینەوە واتە بە وردی چاوێك بە رابردووی رێكخراوەكماندا بخشێنین‌و  بە بێ‌ دەمار گرژی كار‌و كردەوەكانمان بخەینە بەر زەرەبین، بێین كەمووكوریەكان‌و خاڵە لاوازەكانمان دەست نیشان بكەین‌و بە كردەوە هەنگاو بەرەو چارەسەر كردنیان هەڵێنین‌و خاڵە لاوازەكان نەهێلین‌و خاڵە بەهێزەكانیش بەهێزتر بكەین‌و داوای هەر گۆرانێك دەكەین سەرەتا ئە‌و گۆڕانە لە خۆمان دا پێك بێنین هەروەها رخنە لە هەر كەس یان شتێك دەگرین دەبێ‌ سەرەتا لە تاك تاكی خۆمانڕا دەست پێ بكەین، هەروەها دوور بكەوینەوە لە درووشمی زڵا‌و بەخۆ هەڵگوتن لە باتی ئەوەی هەر قسە بكەین‌و شانازی بە رابردوو بكەین لە خۆمان بپرسین چیمان كردوە بۆ یەكیەتی لاوان‌و ئێستا چ هەنگاوێكمان بەرەو سەركەوتنی لاوان هەلێناوەتەوە‌و بۆی هەڵدێنینەوە با بە كردەوە تواناكانی خۆمان دەرخەین‌و هەموومان بێ‌ جیاوازی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان بە رێكخراوی خۆمان بزانین نەك تەنیا ئی كەسێك‌و لایەنێك هەروەها  ئێزن بە هیچ كەس‌و لایەنێكیش نەدەیین دەست لە كار‌و باری یەكیەتی لاوان وەربدات‌و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاری بێنێ‌. با هەموومان بەیەكەوە كار بۆ لاوان بكەین نەك چاوەرێ بین كەسێك یا كەسانێك كارمان بۆ بكەن چوونكە "تێكوشین بە هەویا جیرانی وشكە".


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر