
چیا کوردستانی
*لە کاتێک دا بە رەو پیری ساڵی نوێ دەچین کە جەندین رووداوی گرینگ لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا سەریان هەڵدا کە زۆر گرینگن و جیگای لێ وردبوونەوەو تێڕامانن، ئەویش کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی "بێن عەلی“ لە یەمەن و دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی "حوسنی موبارەک“ لە میسرە کە شەپۆلەکانی راپەڕینی ئەو وڵاتانە کۆمەڵێک وڵاتی تریشی گرتۆتەوە کە هەنووکەش بەردەوامە. هەر ئێستا لە لیبی راپەڕینی خەڵک بەردەوامە و خەڵک دەسەڵاتی بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی لیبی یان لە ژێر دەستی قەزافی دیکتاتۆڕ دەرهێناوەو هەروەها لە بەحرەین و چەند وڵاتی تریش جموجۆڵ دەستی پێ کردووە بەشێوەیەکی وا کە بە تەواوی دیکتاتۆڕەکان ترسیان رێ نیشتووەو هەر پێشەکی بەڵینی چاکسازیان بە خەڵکی وڵاتەکانیان داوە تاکوو بەم شێوەیە رێ لە سەرهەڵدان بگرن. ئەوەش بەرهەمی وشیاربوونەوەی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە کە لەو نێوەدا راگەیەنە سه ربه خۆکان ڕۆڵێکی زۆر باشیان گێڕا و لەو نێوەدا فەیس بووک وەک ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی لەم سەرهەڵدانانەدا پشکی شێری وەبەر دەکەوێ لە رێکخستنیخۆپێشانده ران دا.