چیا کوردستانی
ئێعدام كردنی مرۆڤه‌كان له كۆنه‌وه بووه‌و هه‌یه و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ڕزگاربوون له چنگ ویست و داخوازی‌یه به‌رحه‌قه‌كانی به قه‌ولی خۆیان نه‌یاره‌كانیان گرتوویانه‌ته به‌ر و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چووه، ده‌توانین بڵێین كه له سه‌ره‌تادا هه‌موو ده‌وڵه‌تان كه‌ڵكیان له‌م جۆره سزا نامرۆڤانه‌یه وه‌رده‌گرت، و یه‌كه‌م وڵات كه ئه‌و ره‌چه‌یه‌ی شكاند و سزای ئێعدامی له لیستی سزاكانی خۆی هه‌ڵگرت، وڵاتی ئیتالیا بوو و دواتر ورده ورده وڵاتانی¬تریش سزای ئێعدام‌یان له لیستی سزاكانی خۆیان هه‌ڵگرت، به‌ڵام هه‌نووكه‌ش هه‌ندی وڵات هه‌ن كه كه‌ڵك له‌م جۆره سزایه وه‌رده‌گرن كه كۆماری ئیسلامی ئێران له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه كه سزای ئێعدامی تێدا به‌رێوه ده‌چێ و له‌و باره‌وه پشكی شێری به‌ر كه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر به پێی رێژه‌ی دانیشتوان حه‌ساوی بۆ بكه‌ین یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه كه زۆرترین ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی و مه‌ده‌نی تێدا به‌رێوه ده‌چێ.
له نوێ‌ترین كرده‌وه‌ی
دژه مرۆیی‌یانه‌ی خۆی كه له نۆزده‌ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ی برد،
ئێعدامی ئه‌و پێنج چالاكه مه‌ده‌نی‌یه به ناوه‌كانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر،
شیرین عه‌له‌م هوولی، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مێهدی ئیسلامیان
بوو كه دژكرده‌وه‌یه‌كی به‌رینی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواوه بوو. هه‌روه‌ها له
وڵاتانی ده‌ره‌وه په‌نابه‌رانی ئێرانی به تایبه‌ت كوردانی رۆژهه‌ڵات به وه‌ڕێ
خستنی رێپێوان و كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌م وڵاتانه‌دا
ئه‌و كرده‌وه دژه مرۆیی‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێگای لێ¬وردبوونه‌وه‌یه شكانی قه‌ڵای بێ¬ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بوو كه به
مانگرتنه گشتی‌یه‌كه‌ی 23ی بانه‌مه‌ڕ و به‌دوای ئه‌ویشدا كوژانه‌وه‌ی چرای
ماڵه‌كانیان له شه‌وی چله‌ی ئه‌و شه‌هیدانه كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می یه‌ك هه‌ڵوێستی
حیزبه كوردی¬یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی
كۆماری ئیسلامی كه ده‌مێك بوو خه‌ڵكی كوردستان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له حیزبه‌كان
ده‌گرت كه ده‌بێ یه‌ك هه‌ڵوێست بن تاكوو ئێمه‌ش یه‌ك هه‌ڵوێست بین.
به‌ڕاستی خه‌ڵكی
كوردستان یه‌ك ده‌ست نیشانیان دا كه دژی كۆماری ئیسلامین و ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش یه‌ك هه‌ڵوێست و ته‌نانه‌ت له یه‌ك به‌ره‌ش دا بن، به‌ده‌م
داواكاری‌یه‌كانیانه‌وه دێن و له هیچ شتێكیش ناپرینگێنه‌وه‌و به‌م حه‌ره‌كه‌ته
مه‌ده‌نی‌یه‌یان نیشانیان دا كه خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین هه‌نگاو له پێشه‌وه‌ی
خه‌ڵكی باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه‌ن و چیتر له به‌رامبه‌ر ئێعدامی
رۆڵه‌كانیان بێده‌نگ نابن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی
دیكه‌ی كورد هه‌نووكه له چاڵه ره‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی دان و مه‌ترسی سه‌پاندن
و به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدام‌یان له‌سه‌ره، ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان به درێژه‌دان
به‌م حه‌ره‌كه‌ته مه‌ده‌نی‌یانه‌یان له به‌رامبه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دژه
مرۆیی‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستن و نه‌هێڵن رۆڵه‌كانیان ئێعدام بكرێن و
هه‌روه‌ها زیاتر له پێشووش ته‌وژم بۆ حیزبه‌كانیان بێنن تاكوو ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێسته‌كانیان
له پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا یه‌ك بخه‌ن. چونكه یه‌ك هه‌ڵوێستی ئه‌وان یه‌ك
هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌دواوه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی كورد له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌باته قۆناغێكی نوێوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر