بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازەو نەورۆز گەرمترین پیرۆزبایی دەکەم لە هەموو ئەو خەڵک و نەتەوانەی کە نەورۆزیان هەیە بە تایبەت گەڵی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هیوادارم کە ساڵی نوێ و نەورۆز ساڵێ ئاشتی و ئازادی بێ بۆ هەموو جیهان بە تایبەت گەڵی کورد.
هیوادارم کە ئێمەی مرۆڤیش وەک نەورۆز و ساڵ تازە خۆمان و بیرو هزرمان نوێ بکەینەوە بە دڵێکی پاک بێگەرد بچێنە ناو ساڵ تازەوە و بەرگی رق و قین بوغز و غەرەز لەخۆمان دابماڵێن. بەرگی یەکتر قبووڵ کردن و خۆشەویستی و لێبوردەیی لەبەر بکەین وەک چۆن سرووشت بە هاتنی بەهار بەرگی سەرما و شەختە لە خۆی دادەماڵێ و بەرگی جوانی و شادی لەبەر دەکات.
بەو هیوایە
هەر پیرۆز نەورۆز و ساڵی نوێی هەتاوی١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ ی کوردی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر