۱۳۹۰ اسفند ۲۷, شنبه

هەلەبجە، هەموو ساڵێ بە تەنیا یادت دەکەم

 بەرەو پیری بەهارەوە چوون بۆ ئێمەی کورد هەم ناخۆشە و هەم خۆشە چوونکە لە کاتێک لە بەهار و نەورۆز نزیک دەبینەوە ئەوا ئەوا یادی شەهید بوونی هەڵەبجە خۆشیەکانمان لەبیر دەباتەوە، ئەو جینایەتە کە دڵی هەر مرۆڤێک دەهەژێنێ ئەوا دڵی ئێمەی کورد زۆر زۆرتر دەهەژێنێ و خۆشی بەهار و نەورۆزمان لەبیر دەباتەوە، هەلەبجە ئەو شارە بوو کە لە کاتی شەری ئێران و ئێراق دا بە بیانووی بوونی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران  لە لایەن ریژیمی سەدام حوسێن کیمیاباران کراو لە ماوەی چەند خۆلەک دا ٥ هەزار کەسیان لەو شارە شەهید کرد.

کیمیابارانی شاری هەلبجە ئەگەرچی بە بیانووی بوونی سەربازانی ئێران لەو شارەدا ئەنجام درا بەڵام ئەوەی کە وای کرد زیاتر ئەو شارە کیمیاباران بکرێ کورد بوونی ئەو شارە بوو.
من نامهەوێ باس لە هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە لایەن رێژیمی بەعسەوە بکەم، تەنیا دەمهەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە کارەساتی هەڵەبجە تاوانێکە کە بە دژی نەتەوەی کورد کراوەو هەموو کوردیش دەبێ یادی بکەنەوە و وەک رۆژێک کە کورد تێیدا شەهید کرا سەیری بکەن. من لە دەورانی پێشمەرگایەتی دا نەم دیت کەحیزب بۆ جارێکیش بە شێوەی فەرمی یادی بکاتەوە یان داوا لە ئەندامەکانی بکات کە لە رۆژی ١٦ی مارس دا خولەکێکیش بێدەنگ بن، بەڵام من وەک مرۆڤێک بۆ یادی شەهید کردنی هەڵەبجە هەموو ساڵێ بە تەنیا لە خەڵوەتی خۆمدا لەژوورەکەم یان لەسەربانی قەڵا بە نیشانەی رێز بۆ ئەو شەهیدانە دەست لە سەر سینگ ٣ خۆلەک بە بێ دەنگی رادەوەستام، ئێستاش کە ماوەی ٥ مانگە لە دەرەوەی وڵاتم و لەو رۆژەدا ئەوەم لە یاد نەکرد و چەند خۆلەکێك بە بێدەنگی لە ماڵەکەی خۆماندا راوەستام و سەری رێزم بۆ قوربانیانی ئەو جینایەتە دانەواندن، هیوام خوازم کە هیچ مرۆڤێک لە جیهان دا نەبێتە قوربانی بە هۆی ناسنامە، رەگەز، ئاین و رەنگی پێستیەوە و هەموو مرۆڤەکان رێز لە یەکتر بگرن.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر