ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەسەر دەمی کۆماری کوردستان دا
چالاکیان کردوە بۆ مافەکانیان بەڵام بە هۆی دۆخی دواکەوتووی ئەو سەردەمی کوردستان نەتوانرا
بەشێوەیەکی باش ژنان بەشدار بکەن و بە دوای رووخانی کۆماری کوردستانیش خەباتی ژنان
کۆتایی پێ هات و دوای شۆرشی گەڵانی ئێرانیش ژنانی کوردستان چالاکیان لە ناو حیزبەکان
دا دەست پێ کرد، بەڵام ئەوی جێگای سەرنجە کە خەباتی ژنان بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان
لە نێو خەباتی نەتەوەی ون بووە و دەتوانرێ کە بڵێین پەراوێزیش خراوە و ژنان لەو رێکخراوانەدا
هەوڵیان داوە کە زیاتر گرینگی بە خەباتی گشتی بدەن و لەو نێوەش دا ئەگەر هەلیان بۆ
رەخسابێ ئەوا پرسی مەفەکانی خۆیان هێناوەتە بەرباس. و بەگشتی پرسی ژنیان بە لاوەکی
چاو لێ کردووە و گرنگیان بە پرسی نەتەوەیی داوە و وایان داناوە کە وەدی هاتنی مافە
نەتەوەیەکان مافەکانی ژنانیش تێدا دەستەبەر دەبن.
سەبارەرت بە م مەسەلەیە بۆچوونی "نەسرین حەداد" سکرتێری یەکیەتی
ژنانی دێموکڕاتی کوردستان کە ساڵانێکیش وەک مامۆستای شۆڕش لە حیزبی دێموکڕات دا دەرسی
وتووتەوەو یەکێکە لە چالانی مافی ژنان وەرگرتووە کەژنی کورد دەبێ سەرەتا بۆ مافەکانی
خۆی خەبات بکات یان بۆ مافە نەتەوایەتیەکانی؟
نەسرین حەداد: له پێشدا به بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن پیرۆزبایی
له هه‌موو ژنی کورد‌و هه‌موو ژنانی جیهان، پیاوانی یه‌کسانیخواز ده‌که‌م.به هیوای
به‌رده‌وامی خه‌بات تا گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌ختیار که هه‌موو مرۆڤه‌کان تێدا
یه‌کسان بن.
به بۆچونی من خه‌باتی ژنی کورد ده‌بێ له هه‌ردوو بوار دا بێت، چونکه
ژنی کورد خه‌بات بۆ داکۆکی له مافه‌کانی ژنان وه هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانیان و به‌رابه‌ری
له کۆمه‌ڵ و له خێزان دا به شتێکی جیا نه کراوه له خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌قامگیر
بوونی دێموکراسی و دابین بونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی زانیوه و ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر له
ولاته‌که‌ی دا دێموکراسی سه‌قامگیر بێت و گه‌له‌که‌یان له ژێر ده‌سته‌یی رزگاری بێت
گه‌یشتن به ماف و ئازادیه‌کانی ئه‌وانیش مسۆگه‌ر و ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
سەبارەت بەوەش کە ژنی کورد لە کام بوار دا زیاتر خەباتی کردوە
بەرێزیان ئاماژەی بەوە کرد " کە ژنی کورد
لە هەر دوو بواردا خەباتیان کردووە و لەو پێناوەشدا قوربانیان داوە له به‌شداری
کردن له جولانه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد وه له‌و پێناوه‌دا بۆ بردنه پێشی ویست و داخوازیه‌کانی
گه‌لی کورد، سڵیان له زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام له لایه‌ن رژیمی دژی کورد و
دژی ژنی کۆماری ئیسلامییه‌وه نه‌کردۆته‌وه، هەروەها له بواری داخوازیه تایبه‌تیه‌کانی
خۆیان که خوازیاری یه‌کسانی و به‌رابه‌ری له گه‌ڵ پیاوان بوو هەمیشە لە خەبات
دابوون و لە خەبات دادەبن و داواکاریشم کە ژنان بۆخۆیان بەربەستەکان لادەن و بێنە
مەیدان چونکە ئەوە راستیە و نکۆڵی لێ ناکرێ کە تاکوو ژنان زۆرتر بەشدار بن لە
خەباتی رزگاری خوازی گەڵێ کورد و هەروەها خەبات بۆ مافەکانیان ئەوا زوتر بەو
یەکسانیە دەگەن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر