۱۳۸۹ دی ۹, پنجشنبه

وتووێژی گۆڤاری "لاوان" لە گەڵ بەڕێز حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک


حەسەن قادر زادە: پێشمەرگە ئەو تێكۆشەرە كۆڵنەدەرەیە كە بۆ بەختیاری گەل و وڵاتەكەی، مەرگی وەپێش دەخات و بە بێ ترس و دوو دڵی ئامادەیەسەرمایەی ژیانی كە گیانیەتی بەختی بكات

*وتووێژ: چیا کوردستانی
لاوان: كاك حەسەن بەڕێزتان سەرەتا لە كەیەوە چالاكی سیاسیتان دەست پێ كردوە یان بە واتایەكی تر چالاكی سیاسیتان بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟
حەسەن قادر زادە: دەسەڵاتداری حكوومەتی سەرەڕۆی پاشایەتی پەهلەوی بەسەر ژیان و ماڵی خەڵك دا بە شێوەیەك بوو كە زوڵم و ستەم و بێدادی دەكرد، لە بوارە جۆراو جۆرەكانی ژیانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و نەبوونی ئازادی باڵی بەسەر وڵات دا كێشا بوو، هەموو كەس هەستی بە ناعەداڵەتی و نایەكسانی دەكرد.

وتووێژ لەگەڵ بەرپرسی گرووپی پاسكیل سوارانی كورد لە فینلاند

کەماڵ ئیزەدخا:
گرووپەكەی ئێمە خاوەن بەرنامەو ئەساسنامەی خۆیەتی و بە پێی ئەو ئەساسنامەیە هەموو كەسێك دەتوانێ ببێ بە ئەندامی گرووپەكەمان بەخۆش ییەوە كەسانی فینلەند یو رووس یو كۆزۆڤۆیی پێوەندیان پێوە گرتووین.

*دیمانە: سەردەشت كوردستانی
لاوان: وەك یەكەم پرسیار دەكرێ‌ بەشێك لە ژیانی خۆتمان بۆ باس بكەی.
كەماڵ یەزدان خا: بەر لە هەمووشتێك سەری رێزو نەوازش دادەنەوێنم بۆ هەموو شەهیدانی كوردستان و هەروەها سپاسی گۆڤاری لاوان دەكەم كە ئەو هەلەیان بۆ رەخساندم و بەسەرتان كردمەوە منیش بە شانازی دەزانم. من ناوم "كەماڵی یەزدان خا"یە و زۆر جار بە چەكۆ ناوم دەبەن، چونكە لە گوندی چەكۆ لە دایك بووم گوندی چەكۆ لە قانوونی كۆماری ئیسلامی سەر بە سەردەشت و لە دابەشكاری حیزبیش دا سەر بە پیرانشارە، بەڵام لە پیرانشار گەورە بووم و شانازی بەوە دەكەم كە لە گوندێكی ئەو ناوچەیە لە دایك بووم.

۱۳۸۹ آبان ۲۱, جمعه

مافی مرۆڤ لە بەڵگە نامە نێودەوڵەتییەكاندا دا


ئامادە کردنی: چیا کوردستانی
پێشەكی
مافی مرۆڤ زۆری لەسەر گوتراوەو زۆری لەسەر نووسراوە بە زمانەكانی جیهان و گرینگیەكی تایبەتی پیدراوە لە لایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە هەروەها كۆمەلێكی زۆری رێكەوتنامەی نێودەوڵەتی لەبارەیەوە بەستراوە، ئەمرۆ ئەم بابەتە بۆتە بابەتێكی جیهانی منیش وەك تاكێك كورد زۆر بەلامەوەە گرینگ بوو كە لەسەر باسێكی وا توێژینەوە بكەم چوونكە بەداخەوە بە زمانی كوردی زۆر كەم لەسەر مافی مرۆڤ نوسراوە بۆ ئێمەی كورد زۆر پێویستە كە  باس و لێكۆلێنەوە توێژینەوە لەسەر ئەم پرسە هەستیارە بكەین چوونكە ئێمە هەنووكە نەتەوەیەكین كە مافەكانمان پێشێل دەكرێن كە هۆكاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە وشیاریمان لەسەر ئەو مافە سرووشتیانە نیە هەستیان پێناكەین كە مافەكانمان پێشێل دەكرێن لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە.

۱۳۸۹ مهر ۲۲, پنجشنبه

وتوێژی لەگەڵ بەرێز "مستەفا مەعرووفی" سكرتێری پێشووی یەكیەتیی لاوان و ئەندامی كومیتەی ناوەندی "حدك"



مستەفا مەعروفی: 
ئەمن پێم وایە له م قۆناغەدا تا نه ته وەی كورد بە ئازاد ی و مافەكان ی دەگا، لاو ی كورد ئەركی سه ر شانیەتی كاری سیاسی بكا

‌وتووێژ: جیا کوردستانی
لاوان: كاك مستەفا دەكرێ‌ وەك یەكەم پرسیار پێمان بڵێی لاو كێ¬یە و  سیاسەت مانانی چیە؟
  مستەفا مەعرووفی:  لاویەتی بەر لە هەموو شتێك بریتی¬یە لە قۆناغێكی تەمەنی مرۆڤ . ئەو قۆناغە دوای قۆناغی مێرمنداڵی كە تا 18 ساڵیە، دەست پێ‌ دەكا. مرۆڤ تا تەمەنی 18 ساڵی لە رووی قانوونیەوە بەر پرسیار نیە ‌و پێویستیی بە سەرپەرستە. بەڵام لەو تەمەنە بەرەو ژوور تەواوی بەرپرسایەتی¬یە قانوونی¬یەكانی لەسەرە‌و لە بەرامبەر كار ‌و كردەوەكانی دا وەڵامدەرە ‌و بۆخۆی لە بارەی خۆیدا دەتوانێ‌ بڕیار بدا ‌و ئەو قۆناغە تا 30 ساڵی دەخایەنێ‌. 
رای دیكەش لە بارەی ئەو قۆناغەوە هەیە كە پێی وایە لە 14 ساڵی¬یەوە قۆناغی لاوەتی دەست پێ‌ دەكا‌و تەنانەت رای وا هەیە كە تا تەمەنی 40 ساڵی بە قۆناغی لاویەتی دەزانێ‌.

۱۳۸۹ شهریور ۱۱, پنجشنبه

رێبازی تاك سەروەری (Individualism)


ئامادە كردن‌و وەرگێرانی: چیا کوردستانی
سەرەتا 
بنەماكانی رێباز: ئازادی‌و گرێبەستی كۆمەڵایەتی
ئەم رێبازە لە سەدەكانی 17‌و 18ی زاینی سەری هەڵدا‌و لەسەر دەستی فیلسووفەكانی شۆرشی فەرانسا لە ساڵی 1787، گەیشتە لووتكە كە لە سەر بناغەی تئۆری "گرێبەستی كۆمەڵایەتی" دایان مەزراند ئەم رێبازە تاكەكەس بە مەبەستی كۆمەڵا‌و رێكخراوی كۆمەڵایەتی دادەنێ‌، كە دەبێ‌ بەردەوام لەهەوڵا دابن لە پێناوی بەدی هێنانی كامەرانی تاكەكەس‌و جێ‌بەجێ‌ كردنی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی. ئەم بەرژەوەندییە بەجێ‌ هێنانی دەبێ‌ بە هۆی وەدەست هێنانی بەرژەوەندی كۆمەڵایەتی. چوونكە بەرژەوەندی كۆمەڵایەتی تەنیا لە كۆمەڵە بەرژەوەندی تایەبەتیەكانی تاكە كەسانی كۆمەڵا پێكهاتووە‌و خێری گشتیش بریتیە لە خێر‌و خۆشی تاكەكەسەكان. وەكوو بەروونی بۆمان دەردەكەوێ‌ تاكەكەس. مەبەست‌و ئامانجی پیرۆزی ئەو رێبازەیەو بناغەی بۆچوونەكا ئەم رێبازەیە لە رێبازی "یاسای سرووشت" دادەمەزرێ‌‌و رەگ‌و ریشەی بۆ ئەو رێبازە دەگەرێتەوە. 

۱۳۸۹ مرداد ۵, سه‌شنبه

ئێعدام كردنی‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ نیشانه‌ی‌ زه‌بوونی‌ ده‌سه‌ڵاته‌


چیا کوردستانی
ئێعدام كردنی‌ مرۆڤه‌كان له‌ كۆنه‌وه‌ بووه‌و هه‌یه‌ ‌و حكوومه‌ت ‌و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ڕزگاربوون له‌ چنگ ویست و داخوازی‌یه‌ به‌رحه‌قه‌كانی‌ به‌ قه‌ولی‌ خۆیان نه‌یاره‌كانیان گرتوویانه‌ته‌ به‌ر و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به‌ شێوه‌ی‌ جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ چووه‌، ده‌توانین بڵێین كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا هه‌موو ده‌وڵه‌تان كه‌ڵكیان له‌م جۆره‌ سزا نامرۆڤانه‌یه‌ وه‌رده‌گرت، و یه‌كه‌م وڵات كه‌ ئه‌و ره‌چه‌یه‌ی‌ شكاند ‌و سزای‌ ئێعدامی‌ له‌ لیستی‌ سزاكانی‌ خۆی‌ هه‌ڵگرت، وڵاتی‌ ئیتالیا بوو ‌و دواتر ورده‌ ورده‌ وڵاتانی‌¬تریش سزای‌ ئێعدامیان له‌ لیستی‌ سزاكانی‌ خۆیان هه‌ڵگرت، به‌ڵام هه‌نووكه‌ش هه‌ندی وڵات هه‌ن كه‌ كه‌ڵك له‌م جۆره‌ سزایه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ ریزی‌ هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌م وڵاتانه‌یه‌ كه‌ سزای‌ ئێعدامی‌ تێدا به‌رێوه‌ ده‌چێ‌ ‌و له‌و باره‌وه‌ پشكی‌ شێری‌ به‌ر كه‌وتووه‌‌و ئه‌گه‌ر به‌ پێی‌ رێژه‌ی‌ دانیشتوان حه‌ساوی‌ بۆ بكه‌ین یه‌كه‌م وڵاتی‌ جیهانه‌ كه‌ زۆرترین ئێعدامی‌ زیندانیانی‌ سیاسیی‌ و مه‌ده‌نی‌ تێدا به‌رێوه‌ ده‌چێ.

۱۳۸۹ اردیبهشت ۱۹, یکشنبه

فیلمی پێکهێنانی کۆبوونەوەی نارەزایەتی بە دژی لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری کۆیە

کۆمیتەی خوێندکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند رۆژ دوای لەسێ دارە دانی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هوولی و عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان لە  ١٩ بانەمەر ساڵی ٢٧١٠ی کوردی، کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان بۆ پرۆتستۆ کردنی ئەو جنایەتە کە دژی چالاکانی سیاسی و جیا بیران ئەنجام دراوە پێک هێنا. شایانی باسە کە رۆژێک پێشتریش من لە ناو زانکۆ وێنەی ئەو چالاکانەم لە زانکۆ بلاو کردوە و کارو بارەکانی پێکهێنانی وەکا کۆبونەوەیەکم جێ بەجێ کرد کە لە لایەن قایمقامی کۆیەش ئیزنی ئەو گردبونەوەو نارەزایەتی دەربڕینەم وەرگرت.



۱۳۸۸ اسفند ۵, چهارشنبه

باج


چیا کوردستانی
 مێژووی باج (1)
گومانی تێدا نیە كە تەمەنی باج یەكسانە لەگەل تەمەنی پێك هاتنی حكومەت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بەو واتایە كە هەموو حكەمەتەكان، لە هەر شوێنێكی جیهان‌و لە هەر قۆناغێكی مێژوودا لە خاڵێك دا هاوبەش بوون ئەویش وەرگرتنی باج‌و دابین كردنی خەرجیەكانی حكومەت لە لایەن خەڵكە‌وەو لە لایەكی دیكەوە كەمتر حكومەتێك پەیدا دەبێ‌ كە خەڵكەكەی تەواو بە ویستی خۆی بەشدار بووبن لە دانی باج دا.

۱۳۸۸ اسفند ۳, دوشنبه

پەیامی یەکیەتی لاوان بە بۆنەی ٦٤ـەمین سالرۆژی کۆماری کوردستان

پێشکەش کردنی پەیامی دووی رێبەندان لە لایەن جێگری سترتێری گشتی یەکیەتی لاوان لە مەراسمی ٦٤ساڵەی یادی ٢ی رێبەندان کە لە ساڵۆنی گشتی قەڵا پێک هات.