۱۳۹۱ تیر ۸, پنجشنبه
۱۳۹۱ تیر ۷, چهارشنبه
٢٥ ساڵەی کاڕەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن رێژیمی بەعسەوە
ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ بەرمبەر بە ٢٧ی
ژانوویەی ٢٠١٢، بیست و پێنج ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری سەردەشت دا تێپەر بوو. لەو
رۆژەدا چەندین بۆمبی کیمیایی زامێكی لەیاد نەکراویان لە جەستە شارە سەر سەروزەکەی
سەردشت دانا و بە دەیان کەس شەهید بوون و سەدان
کەسیش بوون بە شەهیدی زیندوو.
کۆماری ئیسلامی و ٧ی
پووشپەر
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەم ئەو کات و هەمیش
ئێستا کەمترین بایەخی بە بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە دا و تەنیا وەک پرۆپاگەندە بە
دژی ریژیمی شۆڤینیستی بەعس بەکاری هێنا. ئەوە دەبینین کە دوای ئەو هەموو ساڵە
رێگری دەکرێ لە یادکردنەوەی بەشکۆی ئەو کارەساتە لە لایەن خەڵکی نیشتمان پەروەری
شاری سەردەشت و لەمپەریان بۆ دێننە پێشێ و ئەگەر یاد کردنەوەیەکیش هەبێ ئەوا بە
بەڵارێدابردنی باسی هۆکارەکانی کیمیاباران کرانی سەردەشت و پێڕاگەیشتن بە
بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە، لە لایەن نوێنەرەکانی بە باڵای کۆماری ئیسلامی دا
هەڵدەدرێ و شاخ وباڵ بە خۆیانەوە دەنێن.
۱۳۹۱ تیر ۵, دوشنبه
نیشتیمان
ن.مێهدی بیگ زادە
و: چیا عەبدوڵلا پوور
نیشتمان: ئاخ چەند جارم پێگوتی بەم نێوە با‌نگم مەكەن نێوی
من ژینوسە، بۆ مەگەر لەبەر ئەو كۆخانەی باوكم خەوم بە چاوان دا دێ كە دەبێ لە
كاتی خۆیشی لەخەم هەستم.
ژینوس لە سەر جێ خەوەكەی را بە گاگۆڵکە دەچێتە پێش
ئاوێنە. "وەی رووخسارم چۆن هەڵمساوە". ئاوێك بە دم‌وچاوی دادەكات.
"دایە شاڵوارە نوێیەكەم لەكوێیە"
دایك: مەگە نەمكوت گیرت پی دەدەن ئەگەر هاتیەوە لەبەری
بكە.
فیلمی دێکیۆمێنی سەبارەت بە کیمیابارانی شاری سەردەشت
شاری سەردەشت لە ٧ی پووشپەری ١٣٦٦ لە لایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی عێراق کیمیاباران کراو خەڵکێکی زۆر گیانیان لە دەست دا‌و خەڵکێکی زۆریش بریدار بوون کە هەنووکەش خەڵکێکی زۆر بەدەست ئازارەکانی ئەو کارەساتە دەناڵێنن.
تێبینی: ئەم فیلمە لە کاناڵی press tv کۆماری ئیسلامی ئێران دا بڵاو بۆتەوە
جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ
ده‌قی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مروڤ
له هیواکانی هاوبه‌ش ته‌واوی گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کان رادهگهیهندریت تاوکو هه‌مو خه‌ڵک و ریکخراوه‌کانی کومهلگا ئه‌م جارنامه‌یه له به‌ر چاو بگرن و هه‌وڵ بده‌ن به هاریکاری ریکخراوی وزاره‌تی په‌روه‌رده ، له به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ماف و ئازادیانه په‌ره‌ی پی بدریت به ریوشوینی گونجاوی نه‌ته‌وه‌یی وه نیونه‌ته‌وه‌یی، پیناسه‌ی وه‌گه‌رخستنی گونجاو به‌گشتی له دونیادا و کاریگه‌ری ئه‌مانه چ له نیوان کومه‌لگه‌ی ولآتانی ئه‌ندام وه چ ئه‌و ناوچه ئتنیکه کانی که له ناو سنورکانیان دان ، دابین بکریت.
بنەمای یەکەم:
هه‌موو مروڤێک به ئازادی له‌دایک ده‌بێ و که‌ڕامه‌ت و مافی یه‌کسانیان هه‌یه ، هه‌موویان خاوه‌نی ئه‌قڵ و ویژدانن و ده‌بی له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وتی برایانه‌یان هه‌بێ.
بنەمای دووهەم:
ئه‌م ئازادی و مافانه‌ی که له جاڕنامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه هه‌موو مرۆڤێک به شێوه‌ی یه‌کسان و به بێ هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌ک ده‌گرێته‌وه واته نیژاد ، ره‌نگ ، ره‌گه‌ز ، زمان ، ئائین ، بیروڕای رامیاری و یان هه‌ر باوه‌ریکی دیکه ی، هه‌روها ره‌چه‌ڵه‌ک، بارودۆخی کومه‌لاتی ، سه‌روه‌ت وه سامان ، له دایک بون و هه‌ر شیواز یا بارودوخیکی دیکه . هه‌روه‌ها هیچ هه‌ڵاواردنێک له سه‌ر بنمای رامیاری ، ئیداری یان نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێک یان نیشتیمانێک هه‌بێ که که‌س هاوڵاتیی ئه‌و شوێنه بێ. جا ئه‌م ولاته یان ناوچه‌یه سهربهخو بیت ، یان داگیرکراو یان ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداری هه‌بێت.
بنەمای سێهەم:
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه ژیان و ئازادی و ئاسایشیی شه‌خسی هه‌بێ.
بنەمایچوارەم:
هیچ که‌سیک ناتوانێ که‌سێک بهکویڵه بهێلێته‌وه و کڕین و فرۆشتنی کۆیله به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
بنەمای پێنجەم:
هیچ که‌سیک نابی ئه‌شکه‌نجه بکریت یان به شێوه‌ی زاڵمانه سزا بدرێت یان رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوکه‌وتی دژه مرۆڤی بێته‌وه یان بچه‌وسێندرێته‌وه.
بنەمای شەشەم:
هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که که‌سایه‌تی حقوقی خوی له هه‌مو شوینیک وه‌کو مرۆڤ به فه‌رمی بناسرێت.
بنەمای هەوتەم:
هه‌مو که‌سیک له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و مافیان هه‌یه به بی هیچ جیاوازی و ههلاواردنیک یاسا پشتیوانیان لێ بکا ،هه‌مو مافی هه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هه‌لاواردن یان جیاوازیه‌ک که دژ به‌م جارنامه‌یه بیت و دژ به هه‌رچه‌شنه هاندانێک که هه‌لاواردنێکی له‌م شێوه‌یه به‌دیبێنێ ، له یاسا سود وه‌ربگرێت.
بنەمای هەشتەم:
له به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تاک پێشێل بکا – و ئه‌و مافانه به هۆی یاسای بنچینه‌یی یان یاسایه‌کی دیکه بۆ تاک ناسرا بێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له دادگای باڵای نه‌ته‌وه‌یی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێ.
بنەمای نۆیەم:
هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.
بنەمای دەیەم:
هه‌موو که‌سیک به بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که سکاڵای خوی له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بی لایه‌ن ، به ئاشکرا کاره‌کانی بو به‌ریوه ببه‌ن. دادگایه‌کی ئاوا له‌باره‌ی ماف و ئه‌رکه‌کان یان هه‌ر تۆمه‌تێکی که خرابێته پاڵی ،ده‌بی بریاری له‌سه‌ر بدات.
بنەمای یازدەیەم:
1 ) هه‌ر که‌سیک تاوانی خرابێته‌پاڵ ، هه‌تا ئه‌وکاته بێتاوانه که له دادگایه‌کی گشتیدا که هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ به‌رگریکردنی بۆ دابین ده‌کرێ و تاوانباربونی به شیوه‌ی یاسایی پشت‌راست ده‌بێته‌وه.
2 ) هیچ که‌س بۆ ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی کرده‌وه‌یه‌ک له کاتی روودانی کرده‌وه‌که ، به پێی مافی نه‌ته‌وه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی به تاوان دانه‌نراوه تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م نادرێ، به‌م هۆیه هیچ سزایه‌ک له‌وه قورس‌تر که له کاتی روودانی تاوانه‌که ده‌سه‌پێندرێت رووبه‌رووی که‌س نابێته‌وه.
بنەمای دوازدەیەم:
هیچ که‌س نابێ له ژیانی تایبه‌تی ، کار‌و باری کومه‌لایه‌تی ، شوینی ژیان وپیوهندیهکانیدا سه‌ره‌رۆیانه لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت و هێرش بکرێته سه‌ر شه‌ره‌فه‌ت و که‌سایه‌تی و ناو‌و ناوبانگی ، هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له به‌رامبه‌ر ئه‌مچه‌شنه لێپرسینه‌وه و هێرشکردنانهدا یاسا پشتیوانی لێ‌بکا.
بنەمای سێزدەیەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو ولاتیکدا به ئازادانه هاتوچو بکات و شوینی ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
2 ) هه‌مووکه‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر ولاتیک ، یه‌ک له‌وان ولاتی خوی به‌جی بیڵیت یان بگه‌ریته‌وه بو ولاتی خوی. .
بنەمای چاردەیەم:
1 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌به‌رامبه‌ر راوه‌دوونان، ئه‌شکه‌نجه و ئازار، په‌نایه‌ک بدۆزێته‌وه و له وڵاتانی دیکه ببێته په‌نابه‌ر.
2 ) ئه‌گه‌ر راوه‌دوونان به‌هۆی تاوانی گشتی و نا سیاسی وره‌فتاری دژ به بنه‌ما و مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێ ، ناتوانریت سوود له‌م مافه وه‌ربگیرێت.
بنەمای بنەمای پازدەیەم:
هه‌ر که‌س مافی تایبه‌تی هاولاتی بونی هه‌یه،
هیچ که‌سێک نابێت سه‌ره‌رۆیانه له هاوڵاتی بون، یان له گۆڕینی مافی هاوڵاتی بون بێبه‌ش بکرێت.
بنەمای شازدەیەم
1 ) هه‌موو ژن و پیاوێکی پێگه‌یشتوو مافیان هه‌یه به بی هیچ سنورێک له رووی نیژاد ، نه‌ته‌وه ، یان ئایینه‌وه پیکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنن. و له کاتی جیابوونه‌وه‌شیان ژن و میرد له هه‌موو کاره‌باره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی هاوبەش مافی یه‌کسانیان هه‌یه .
2 ) پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شی ده‌بێ له سه‌ر رەزامه‌ندی و ئازادی ته‌واوی ژن و پیاو بێت .
3 ) بنه‌ماڵه کۆڵه‌که‌ی سروشتی و بنچینه‌ی کومه‌ڵگایه و ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ سود له پشتیوانیی کومه‌ڵگا وده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ.
بنەمای هەڤدەیەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک به ته‌نیا، یان به هاوبه‌شیی مافی بهخاونبوون هه‌یه.
2 ) هیچ که‌س نابێ سه‌ره‌رویانه له مافی خاوهندرایی بی به‌ش بکریت.
بنەمای هەژدەیەم:
هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه به ئازادی سود له بیر‌و ویژدان و ئایین وه‌رگریت. ئه‌م مافه گورینی ئازادانه‌ی دین یان بیر و بڕوا وه‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی ئایینی و به‌ریوه‌بردنی مه‌راسیمی ئایینی ده‌گرێته‌وه. هه‌موو که‌سێک به‌ته‌نیا یان به کۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی یان به هابه‌شی گشتی ده‌توانێ ئه‌و مافه‌ی هه‌بێ.
بنەمای نۆزدەیەم:
هه‌موو کهسێکمافی هه‌یه به ئازادی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت. ئه‌م مافه ئاماژه به‌وه ده‌کا که هه‌موو که‌سێک به بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ بڕوای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت و له به‌ده‌ستهینانی زانیاریی و بیر‌و را و بڵاوکردنه‌وه‌یان به‌ئازادی ده‌ستی به ئامرازه‌کانی پێویست رابگات.
بنەمای بیستەم:
1 ) هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئازادیی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و گروپی ئاشتیخواز پێک بهێنێت.
2 ) که‌س ناتوانێ که‌سێک ناچار بکا له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکا.
بنەمای بیست و یەکەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له کار‌و باری به‌ریوه به‌رایه‌تی گشتی ولاتی خۆی ، به‌شیوه‌ی راسته‌و خو یان له رێگه‌ی هه‌لبژارده‌نی نوینهرانێک که ئازادانه هه‌لبژێردراون به‌شداری بکات.
2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه به یه‌کسانیی هه‌لومه‌رجه‌کان، کاروباری گشتیی وڵاتی هه‌بێ.
3 ) ئیراده‌ی گه‌ڵ ،بنچینه و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌ته. ئه‌م ئیراده‌یه ده‌بی به شێوه‌ی هه‌لبژاردن بیته ئاراوه که که به پێی راستگۆیی و به‌شیوه‌ی دهورهئی پیک بیت.هه‌لبژاردن ده‌بی گشتی و به ته‌بایی بێت وبه ده‌نگی نه‌هینی یان هاوشیوه‌کانی به‌ریوه بچیت که ئازادی ده‌نگدانی تیدا مسۆگه‌ر بووبێت.
بنەمای بیست و دووهەم:
هه‌موو که‌سیک وه‌کو ئه‌ندامی کومهلگا مافی ئاسایشی کومه‌لایه‌تی هه‌یه و ریگه‌ی پیدراوه به پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیوده‌وله‌تی ، مافی ئابوری ، کومه‌لایه‌تی کو‌لتووریی خۆی به وه‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته و سه‌رچاوه‌کانی هه‌ر وڵاتێک که پیویستیی پله و پێگه‌یشتنیی ئازادانه‌ی که‌سایه‌تیی ئه‌وه به‌ده‌ست بێنێ.
بنەمای بیست و سێهەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی کار کردنی هه‌یه، به ئازادی کاری خۆی ده‌ستنیشان بکا ، هه‌لومه‌رجی به‌دوور له غه‌در و ئه‌رخه‌یان به‌خش بۆخۆی بخوازێ و له کاتی بێکاربوونیدا پشتیوانیان لێبکرێت.
2 ) هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌بی هیچ جیاوازیه‌ک ، له به‌رامبه‌ر کارکردنی یه‌کساندا ، موچه‌ی یه‌کسان وربگرێت.
3 ) هه‌ر که‌سێک که کار ده‌کات موچه و حه‌قده‌ستی گونجاو و ئه‌رخه‌یانبه‌خش وه‌ر بگریت که ژیانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی له ئاستی ئینسانی‌دا به‌ڕێوه ببات و له کاتی پیویستدا به یارمه‌تی که‌ره‌سته‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، باشتری بکا.
4 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا یه‌کێتی دروست بکات و به‌شداری یه‌کێتییه‌کان بێت.
بنەمای بیست و چوارەم:
هه‌موو که‌سیک مافی حه‌سانه‌وه و پشوو و سه‌یرانی هه‌یه و به تایبه‌ت ده‌بی له سنوردار بوونی گونجاوی سه‌عاتی کار و مه‌ره‌خه‌سی و پشووه‌کان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی موچه‌ی پێبدرێ.
بنەمای بیست و پینجەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ژیانیکی گونجاوی بو دابین کردنی سلامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ، به تایبه‌تی له رووی خوارده‌مه‌نی ، جل‌و به‌رگ ، خان‌و ، چاودیری پزیشکی و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تایبه‌تی کومه‌لگاوه. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که له کاتی بی کاری ، نه‌خوشی ، که‌م ئه‌ندامبوون ، بیوه ( ژن یان پیاو ) ، په‌که‌وته یان له ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان که به‌هوکاری به‌ده‌ر له توانای خۆی نه‌توانێ بژیوی خۆی دابین بکا له بیمه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی سود وه‌ربگرێ.
2 ) دایکان و مندالان مافیان هه‌یه که له یارمه‌تی و چاوه‌دێریی تایبه‌ت سوود وه‌ربگرن. هه‌موو مندالان ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌مه‌ره‌ی زه‌واج بن یان به‌بی زه‌واج دینه دونیا ، مافیان هه‌یه له پشتیوانی کۆمه‌ڵاتیی یه‌کسان سود وه‌ر بگرن.
بنەمای بیست و شەشەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه له دام‌و ده‌زگای په‌روه‌رده سود وه‌ر بگریت. خویندن و په‌روه‌رده ، لانی که‌م خویندنی سه‌ره‌تایی و خویندنی و سهرهتاییدهبێ خۆڕایی بێت. خویندنی سه‌ره‌تایی ئه‌رکی سه‌ره‌کیه، په‌روه‌رده‌ی تکنیکی وه پیشه‌یی ده‌بی ببیته گشتی ، به‌ده‌ستهینانی خویندنی بالا ده‌بی به یه‌کسانیه‌کی ته‌واو بو هه‌مو که‌س دابین بکریت هه‌تا هه‌ر که‌سیک بتوانیت به پی توانای خۆی سودی لێوه‌ر بگریت.
2 ) ئامانجی خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی گه‌شه‌کردنی هه‌مولایه‌نی که سایه‌تی مروڤ و باشتر وه‌به‌رچاوگرتنی مافی مروڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌کان بیت . خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی بو په‌ره‌پیدانی لیک تیگه‌شتن و یه‌کتر قه‌بول کردن و دوستایه‌تی له نیوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کان وه گروپه نیژادی یان ئایینیه‌کان یارمه‌تیده‌ر بێت و هه‌ر وه ها په‌ره بدات به چالاکییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پارستنی ئاشتی.
3 ) باوک و دایک له ده‌ست نیشان کردنی چونیه‌تی خویندن وه په‌روه‌رده بو مندالانی خویان له هه‌موو که‌س له‌پێشترن.
بنەمای بیست و هەوتەم:
1 ) هه‌مووکه‌سیک مافی هه‌یه ئازادانه له ژیانی کولتووری وکومه‌لایه‌تی به‌شی هه‌بیت به‌شدار بێت و له هونه‌ره‌کان و به تایبه‌ت له پێشکه‌وتنی زانستی و قازانجه‌کانی سوود ببینێت.
2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌عنه‌وی و مادیی به‌رهه‌مه زانستی و ئه‌ده‌بی یان هونه‌رییه‌کانی خۆی سود وه‌ربگرێت.
بنەمای بیست و هەشتەم:
هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خوازیاری پیکهینانی نهزمو نیزامیک له بۆواری کۆمه‌ڵایه‌تی و له ئاستی نیو ده‌وله‌تی دا بیت که ماف و ئازادیه‌کانی ناو براو له‌م جارنامه‌یه به ته‌واوی دابین و به‌کرده‌وه جی به‌جی بکات.
بنەمای بیست و نۆهەم:
1 ) هه‌رتاکیک ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و کومهلگایه ئه‌رکی له ئه‌ستو دایه که گه‌شه سندنی ئازادانه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بو ده‌سته‌به‌ربکات ،
2 ) هه‌ر که‌س له به‌کارهێنانی ماف وسود وه‌رگرتن له‌و ئازادیانه‌ی خوی که ته‌نیا گوی رایه‌لی ئه‌و سنوره یاساییانه‌یه
که ته‌نیا بۆ ناسین و وه‌به‌رچاوگرتنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی عادیلانه‌ی ئه‌خلاقی و شیرازه‌ی گشتی و خۆشگوزه‌رانیی هه‌مووان له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکدا دیاری کرابن.
3 ) ئه‌م ماف و ئازادیانه له هیچ بواریک دا نابی به دژی ئامانج و بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوکان به‌کار بهێندرێن.
بنەمای سییەم:
هیچکام له‌م خاڵانه‌ی جارنامه‌ی به‌ر ده‌ست نابیت وا لیک بدریته‌وه که ببێته مافێک بۆ ده‌وڵه‌ت یان گروپ یان تاکێک هه‌تا بتوانێ ماف و ئازادییه‌کانی ئاماژه‌پێکراو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا پێشێل بکات یان کارێکی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات.
۱۳۹۱ تیر ۳, شنبه
مافی پەنابەران لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکان دا
عبد محمد
احمدی
و: چیا عەبدوڵڵاپوور
سەرەتا
یەکێک لە بابەتە گرینگ و پربایەخەکان لە
یاسای نێودەوڵەتی دا مافی پەنابەرانە، کە لە سەردەمی ئێستادا سەرەڕای پێشکەوتنەکانی
پیشە سازی، پاراستنی ئاکار و مافە مرۆییەکان بە نیسبەت یەکترەوە لاوازەو زوڵم و
دەستدرێژی بۆسەر مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەت بە نیسبەت کەسانی بێ دەسەڵات و لاواز،
زۆرتر بووە، بە شێوەیەک کە هەندێ کات دەبێتە هۆی هەڵاتن و کۆڕەوی ژمارەیەک لە
تاکەکانی وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە. لەم روەوە مافی پەنابەران لەگەڵ زۆربەی باسە یاسایییەکانی
تر، لە یاسای نێودەوڵەتی هاتۆتە بەر باس و لە کۆنفرانسە جیهانیەکانیش دا بەڵێنامەگەڵێک
لەو پێوەندییەدا پەسەند کراون.
۱۳۹۱ تیر ۲, جمعه
وتووێژی له گه‌ڵ به‌رێز چیا عه‌بدوڵڵاپوور یاسا ناس و جێگری سکرتێری یه‌کیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
'' شوناس و پیگه‌ی گه‌نجان، روانگه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له هه‌مبه‌ر
پرسی لاوان'' له وتووێژی له گه‌ڵ به‌رێز
چیا عه‌بدوڵڵاپوور یاسا ناس و جێگری سکرتێری یه‌کیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
دیمانه: ئازاد محه‌ممه‌دزاده
"چیا عەبدوڵڵا پوور" لە شاری سەردەشت لە دایک بووه و لە
کۆتایییەکانی ساڵی ٧٨ی هەتاوی هاتۆتە ریزی حیزبی دێموکڕات و هەر لەسەرەتای
پێشمەرگایەتییەوە بووه‌ته ئەندامی یەکیەتی لاوان و بەردەوام لەگەڵ بەجێ گەیاندنی ئەرکی
پێشمەرگایەتی چالاکی له‌و رێکخراوه‌دا هەبووە، له دامەزراندنی رۆژنامە دیواری
"برووسکە" یەکەم کاری نوسین، وەرگێران و بڵاو کراوەیی دەست پێ کردووه،
دواتر لە رۆژنامەی کوردستان، گۆڤاری تیشک و گۆڤاری لاوان کاری کردووە. ماوەی چوار
ساڵ بەرپرسی راگەیاندنی یەکیەتی لاوان بووه و هەر لەگەڵ خوێندن لە زانکۆ ماوەی ٣
ساڵیش سەرنوسەری گۆڤاری لاوان بووه و لە کۆنگرەی پێنجی یەکیەتی لاوانیش وەک
ئەندامی جێگری سکرتێری لاوان هەڵبژێردراو و هەنووکەش ئەو بەرپرسایەتیی هەیە . ساڵی
٢٠١١ لیسانسی یاسای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووەو ئێستاش لە وڵاتی فینلاند دەژی.
۱۳۹۱ خرداد ۱۳, شنبه
رۆژە جیهانیەکان
خاکەلێوە
١ی خاکەلێوە ـ ٢١ ی مارس رۆژی جیهانی نەهێشتنی
هەڵاواردنی رەگەزی و رۆژی جیهانی شێعر و رۆژی جیهانی سەندرۆم داون.
٢ی
خاکەڵیوە ـ ٢٢ی مارس رۆژی جیهانی ئاو
٣ی خاکەلێوە ـ ٢٣ی مارس رۆژی جیهانی کەشناسی
٤ی خاکەلێوە ـ ٢٤ی مارس رۆژی جیهانی سێل
٧ی
خاکەلێوە ـ ٢٧ی مارس رۆژی جیهانی شانۆ
١٨ی خاکەڵیوە ـ ٧ی ئاوریل رۆژی جیهانی تەندروستی
١٨ی خاکەڵیوە ـ ٧ی ئاوریل رۆژی جیهانی کاریکاتۆر و
کاریکاتۆریستەکان
٢٨ی خاکەلێوە ـ ١٧ی ئاوریل رۆژی جیهانی هێمۆفیلی
۱۳۹۱ اردیبهشت ۲۹, جمعه
لە كوردستان زەخت و گوشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی روو لە زیاد بوونە
یەكێك لە مامۆستایانی ئایینیی گەڕەكێكی شاری سەردەشت بۆ شەشەمین جار بە تاوانی
باس كردن لەبارەی پرسی نەتەوەیی، بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ كراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری
كوردپا، مامۆستا مەلا سەلام گوڵنوازی، پێش نوێژ و مامۆستای ئایینیی مزگەوتی
حەزرەتی عومەر لە گەڕەكی شیوە برایم لە شاری سەردەشت، بە تاوانی قسە كردن لەسەر
پرسی نەتەوەیی كورد، بۆ شەشەمین جار بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی
راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە 100 كەس لە خەڵكی شاری سەردەشت كە بۆ شایەتی دان
بۆ مەلا سەلام، رۆیشتبوونە دادگای ورمێ، لە ئیعتراز بە كەمتەرخەمیی بەرپرسانی
دادگای رۆحانیەت، وێڕای مەلا سەلام دادگایان بەجێ هێشتووە و بەرو شاری سەردەشت
گەڕاونەتەوە.
۱۳۹۱ اردیبهشت ۲۱, پنجشنبه
اشتراک در:
پستها (Atom)