۱۳۹۲ مهر ۱۲, جمعه

راپۆرتی ئاماری پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی

راپۆرتی ئاماری سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی . راپۆرتی ئاماری ناوەندی رۆژھەلات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی " سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالی (1392 ) ی ھەتاوی ، بە پێ ئەو ئاماروداتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بون .
ۆرتر بێت ،بە ھۆی رانەگەیاندنی ئەو پیشێلکارییانە بە شیوەی فەرمی وەک گوشار بۆ سەرماڵپەڕەکان کە نەتوانن ئاماری راستەقینەیان دەست کەوێ و پێشێلکارییەکان لە لایەن رێژیم سەرپۆشی دەخرێتە سەر، ھەروەھا کەمتر گرینگی دان بە ئامار و کۆکردنەوەی داتا ئامارییەکان لە لایەن ماڵپەر وناوەندەکانی چالاک لە بواری مافەکانی مرۆڤ . ھەروەھا رانەگەیاندنی ھەندی لەو پێشێلکارییانە بە ماڵپەڕەکان لە لایەن ئەو بنەماڵانە بە ھۆی ترس لەوەی کە کیشەیان بۆ دروست بێت لە لایەن کۆماری ئیسلامی .
 بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە ز
بابەتی سەرەکەی ئەم راپۆرتە جەخت کردنەسەر جۆری ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر خەلکی پاریزگا کوردنشینەکان دەکرێ وەکو ( دەستبەسەرکردن ، بریندارکردن بەتەقە ، برینداربون بە تەقینەوەی مین ، کوشتن بە تەقە بەتایبەتی لە لایەن ھێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ، کۆژران بە تەقینەوەی مین و ئیعدام کردن ) لە ماوەی سی مانگی ھاوینی ساڵی 1392ی ھەتاوی 

ئەم وێنەیە نیشاندەری رێژەی رەگەزی ئەو کەسانەی کە لە پاریزگا کوردنشینەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی ھاوینی ساڵی (1392)ی ھەتاوی پیشێلکارییان بەرامبەر کراوە. کە زۆرترین رێژە لە رەگەزی نێربە رێژەی (88.3% )  وھەروەھا رەگەزی مێ بە رێژەی (5.4%) و 7 کەس بە رێژەی (6.3% ) رەگەزیان دیارنیە . بە پێ ئاماری سێ مانگی ئەمساڵ کە ناوەندی رۆژھەڵات بڵاوی کردۆتەوە . کۆی گشتی پێشێلکارییەکان کەمتر بوە لە سێ مانگی یەکەم کە 189 کەس بوون بەڵام لە سێ مانگی دووھەم 111 کەس بوون . ئەگەر چی کەمبوونەوەی ئەم ئامارانە ناگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەستی لەو پێشێلکارییانە ھەڵگرتبێت بەڵکو دەکرێ چەند ھۆکارێک کاریگەرییان ھەبێت .

ئەم وێنەیە رێژەی تەمەنی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە ، کە بە رێژەیەکی زۆر تەمەنیان دیارنیە کە دەکاتە (79.3%) ، ھۆکاری ئەمەش جگەلەوەی کە کۆماری ئیسلامی رێگە نادات زانیارییەکان بڵاو بکرێتەوە بەڵام زۆرێک لە ماڵپەرەکانیش کەمتر گرینگی بە کۆکردنەوەیەکی وردی ئاماری دەدەن . جێگای ئاماژەپێدانە کە 2 کەس تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵە . ئەگەرچی لە سێ مانگی یەکەم 9 کەس تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بوو .

 
ئەم وێنە رێژەی پیشێلکاری لە پارێزگا کوردنشینەکان لە ماوەی سێ مانگی دووهەمی ساڵی 1392ی ھەتاوی نیشان دەدات کە زۆرترین رێژە لە پاریزگای رۆژئاوایە بە رێژەی
( ٤٦.٨% ) . ئەگەرچی رێژەی کەمبوونی پێشێلکارییەکان لە پارێزگای ئیلام ناگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پیشێلکاری ، بەڵکو رێگری وگوشار و چالاک نەبونی رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی  لەو ناوچانە لە بڵاوکردنەوەی ئامار یەکێک لەو هۆکارانەیە . 

وێنەی (٤)
رێژەی پێشێلکارییەکان لە مانگەکانی وەرزی هاوینی سالی ١٣٩٢ی هەتاوی .

 
ئەم وێنەی رێژەی پیشێلکارییەکان لە سێ مانگی دووهەمی ساڵی 1392ی هەتاوی پیشان دەدات کە زۆرترین رێژەی لە مانگی گەلاوێژ بوە بە رێژەی (٤٣.٣%) و هەروەها کەمترین رێژە لە مانگی خەرمانان بە رێژەی (٢٧%) . 

وێنەی (٥)

 ئەم وێنەیە جۆری ئەو پیشێلکارییانە پیشان دەدات کە بەرامبەر خەڵکی پارێزگا کوردنشینەکان کراوە لە ماوەی سێ مانگی دووهەمی سالی ١٣٩٢ی هەتاوی  ، کە زۆرترین جۆری پیشێلکاری دەستەبەسەرکردن بوە بە رێژەی (٦١.٣% ) کە زۆرتر دەگەرێتەوە بۆ چالاکیە فەرھەنگی وسیاسیەکان ئەگەرچی وەک لە وێنەی دوای دەیبینین کەمتر جۆری چالاکی وپیشەی ئەو کەسانە بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها ١٥ کەس بە رێژەی (١٣.٥% ) بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکان کوژراون . کە زۆربەی ئەوانە کەسانی کاسبکار وکۆڵبەرانی سەر سنور بون .

وێنەی (6)

جۆری پیشەی ئەو کەسانەی کە لە سێ مانگی دووهەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە .
ئەم وێنەیە پیشە وجۆری چالاکی ئەو کەسانە پیشان دەدات لە پاریزگا کوردنشینەکان کە لە سێ مانگی دووهەمی ١٣٩٢ی هەتاوی پیشێلکارییان بەرامبەر کراوە .کە زۆرترین رێژە بە پێ ئە ئامارانەی کە لەبەردەستی ناوەندی رۆژهەڵات بوە لە خەڵکی مەدەنیە بە رێژەی (٤٨.٦% ) کە ئە کەسانە دەکرێ پیشەی تایبەتی خۆیان بێت بەڵام زانیاری ورد لە بەردەست نەبوە بۆیە بە خەلکی مەدەنی هاتوە . هەروەها بە رێژەیەکی بەرز واتە (٤٠.٥% ) کۆلبەر بوونە بەتایبەتی کۆلبەرانی سەر سنوور کە ناچارن بۆ بژێوی ژیان بارودۆخێکی سەخت بەسەر دەبەن .

تێبینی: ئەم ڕاپۆرتە لە وێبلاگی " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی " وەرگیراوە.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر