هه‌موو گه‌لانى سه‌ر
رووى ئه‌م زه‌مینه، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى
ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراڵه و له ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى
له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان
و ئۆرگانه ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه.
وێنه‌ی ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان له سێ
ڕه‌نگ و دروشمێک له ناوه‌ندی پێکهاتووه.
ڕه‌نگه‌کان:
ئاڵای کوردستان له لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه
ره‌نگی سووره، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕ‌نگی سپی یه، و لاکێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه
.
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی .
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ
(تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری
زێڕین به په‌ڕه‌کانییه‌وه یه‌ک(1) پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر،
ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان ڕاسته و له ده‌ره‌وه خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .
خۆره‌که ده‌بێ ڕێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.
خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه که ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو
خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .
چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :
ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
- سوور : PMS 032
- سه‌وز : PMS 354
- زه‌رد : PMS 116
شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا:
- هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته
خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و
ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه
.
- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی،
ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له لای ڕاست .
- له یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر
سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
- له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به
لای چه‌پدا بشکێته‌وه .
سروودی نشتیمانی:
سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه
له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به دڵدار له
ساڵی 1940 دانراوه، بووه‌ته به‌شێك له كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و
جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه
و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مانه و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو
چین و توێژێكی گه‌لی كوردستان بووه.
دڵداری شاعیر كه دانه‌ری
سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمود سه‌عیده‌و
له 20/2/1918 له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه و له 12/7/1947 دا كۆچی دوایی كردووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر