لە رووی
پیشەیی و شێوازی رێکخستن و شێوە و ناوەڕۆک یاسای بنەڕەتی دەبێ مەرج و تایبەتمەندیەکی
هەبێت کە یاساناسانی شارەزا پێداگری لەسەر دەکەنەوە لەوانە:
ئا ـ
گشتی بوون: یاسای بنەڕەتی نابێ بچێتە ناو وردەکاریەکانەوە، وردەکاری پرسەکان کاری
یاسا ئاساییەکانە. بەبەت گەڵێک وەکوو شێوەی دادگایی کردنەکان، رێکخراوی وەزارەتەکان،
شێوەی رێکخستنی ئۆرگانەکان، ڕێگاکانی دابین کردنی پێداویستیەکان و چارەسەر کردنی
کەموکورتیەکان، ئەرک و دەسەڵاتەکانی بەرپرسانی بەڕێوەبەری وڵات نابێ لە یاسای
بنەڕەتی دا بێتە بەر باس. هێنانی وەردەکاریەکان، یاسای بنەڕەتی لە شێوەی بنچینەیی
دێنێتە دەرێ و لە تەمەنی کەمدەکاتەوە و هەلی گونجانی یاسای بنەڕەتی نادات لە گەڵ
هەلومەرجی تازەدا.