
لە ئیسلامدا ئۆمەت جێگای چەمکی نەتەوە دەگرێتەوە، چەمکی نەتەوە کە لەسەر بنەمای هابەشییە مێژوویی، کولتووری نەژادی و زمانی پێک دێت، بەڵام ئۆمەت کە تەنیا پێوەندی بە لایەنی باوەڕەوە هەیە و سنووری نێوان ئۆمەتەکان جوگرافیایی نیە، بەڵکوو سنووری بیروباوەڕە هەرکەس ئیمانی بە تاک وتەنیایی خواو پەیامبەری موسڵمانان محەممەد هەبوو و باوەڕی بە ڕێوشوێنەکانی قورئان و سوننەتی پەیامبەر هەبوو ئەندامی ئۆمەتی ئیسلامیە.