۱۳۸۹ دی ۹, پنجشنبه

وتووێژی گۆڤاری "لاوان" لە گەڵ بەڕێز حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک


حەسەن قادر زادە: پێشمەرگە ئەو تێكۆشەرە كۆڵنەدەرەیە كە بۆ بەختیاری گەل و وڵاتەكەی، مەرگی وەپێش دەخات و بە بێ ترس و دوو دڵی ئامادەیەسەرمایەی ژیانی كە گیانیەتی بەختی بكات

*وتووێژ: چیا کوردستانی
لاوان: كاك حەسەن بەڕێزتان سەرەتا لە كەیەوە چالاكی سیاسیتان دەست پێ كردوە یان بە واتایەكی تر چالاكی سیاسیتان بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟
حەسەن قادر زادە: دەسەڵاتداری حكوومەتی سەرەڕۆی پاشایەتی پەهلەوی بەسەر ژیان و ماڵی خەڵك دا بە شێوەیەك بوو كە زوڵم و ستەم و بێدادی دەكرد، لە بوارە جۆراو جۆرەكانی ژیانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و نەبوونی ئازادی باڵی بەسەر وڵات دا كێشا بوو، هەموو كەس هەستی بە ناعەداڵەتی و نایەكسانی دەكرد.

وتووێژ لەگەڵ بەرپرسی گرووپی پاسكیل سوارانی كورد لە فینلاند

کەماڵ ئیزەدخا:
گرووپەكەی ئێمە خاوەن بەرنامەو ئەساسنامەی خۆیەتی و بە پێی ئەو ئەساسنامەیە هەموو كەسێك دەتوانێ ببێ بە ئەندامی گرووپەكەمان بەخۆش ییەوە كەسانی فینلەند یو رووس یو كۆزۆڤۆیی پێوەندیان پێوە گرتووین.

*دیمانە: سەردەشت كوردستانی
لاوان: وەك یەكەم پرسیار دەكرێ‌ بەشێك لە ژیانی خۆتمان بۆ باس بكەی.
كەماڵ یەزدان خا: بەر لە هەمووشتێك سەری رێزو نەوازش دادەنەوێنم بۆ هەموو شەهیدانی كوردستان و هەروەها سپاسی گۆڤاری لاوان دەكەم كە ئەو هەلەیان بۆ رەخساندم و بەسەرتان كردمەوە منیش بە شانازی دەزانم. من ناوم "كەماڵی یەزدان خا"یە و زۆر جار بە چەكۆ ناوم دەبەن، چونكە لە گوندی چەكۆ لە دایك بووم گوندی چەكۆ لە قانوونی كۆماری ئیسلامی سەر بە سەردەشت و لە دابەشكاری حیزبیش دا سەر بە پیرانشارە، بەڵام لە پیرانشار گەورە بووم و شانازی بەوە دەكەم كە لە گوندێكی ئەو ناوچەیە لە دایك بووم.