١ـ هێنانە بەرباسی بابەتی سەرچاوەی دەوڵەت
لە بابەتەکانی مافە
بنەڕيتیەکاندا زۆر قسە لە دەوڵەت کراوە. سەرەتا دەبێ وەبیربێنینەوە کە لە فارسی دا
وشەی ''دەوڵەت'' بە واتای جۆراوجۆر بەکار هاتووە هەندێ جار دەوڵەت بە واتای وڵات
بەکار هاتووە و مەبەستیش یەکەی سیاسیە کە خاوەنی خەڵک و هەرێم و هێزی دەسەڵات و
سەربەخۆییە بۆ نموونە کاتێک دەگوترێت دەوڵەتی پاکستان ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانە
واتە وڵاتی پاکستان بە تەواوەتی ئەم ئەندامیەتیەی هەیە.





